پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان




گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
گفتوگۆیەک لەگەڵ چالاک ماملێ لە ساڵی 2002
26-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هەڵپەرکێی کۆما لە وڵاتی سوید ساڵی 2005
26-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
گروپی هەڵپەرکێی کوردی لە وڵاتی سوید ساڵی 2006
26-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
سروودی ئەی ڕەقیب لەلایەن 30 هونەرمەندەوە دەوترێتەوە ساڵی 2002
26-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
گۆرانی جەژنی ئەمساڵ بە دەنگی حەمە جەزا تیپی هونەری هەولێر ساڵی1978
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
کۆکراوەی کۆمەڵێک وێنە و یادگاریی هونەرمەند ڕەفیق چالاک
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
کاوە ژاژڵەیی لەگەڵ تیپی هونەری هەولێر ساڵی 1978
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
تیپی مۆسیقای سلێمانی، هونەرمەند عەدنان کەریم لە بەغدا، هۆڵی خولد ڕۆژی 01-10-1979
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
کۆمەڵێک وێنەی تێکۆشەر و پێشمەرگە و شاعیر و نووسەر و ئاوازدانەر خالید دلێر
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
هەژار موکریانی، هاوینی ساڵی 1972
26-12-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت
  531,892
وێنە
  113,293
پەرتووک PDF
  20,688
فایلی پەیوەندیدار
  109,182
ڤیدیۆ
  1,727
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
292,131
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,114
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,414
عربي - Arabic 
32,828
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,350
فارسی - Farsi 
11,710
English - English 
7,823
Türkçe - Turkish 
3,690
Deutsch - German 
1,809
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,149
ژیاننامە 
26,924
پەرتووکخانە 
26,179
کورتەباس 
19,249
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,078
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,155
شەهیدان 
11,937
کۆمەڵکوژی 
10,919
هۆنراوە 
10,500
بەڵگەنامەکان 
8,421
وێنە و پێناس 
7,566
ئامار و ڕاپرسی 
4,627
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,561
ڤیدیۆ 
1,582
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,465
پۆلێننەکراو 
989
فەرمانگەکان  
985
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
826
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
776
کارە هونەرییەکان 
769
شوێنەوار و کۆنینە 
639
گیانلەبەرانی کوردستان 
360
یارییە کوردەوارییەکان 
279
ئیدیۆم 
222
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
187
نەخشەکان 
185
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
84
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
518
PDF 
32,569
MP4 
2,852
IMG 
208,757
∑   تێکڕا 
244,696
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ژیاننامە
ئاری بابان
ژیاننامە
شەرەفەدین ئاڵچی
شوێنەکان
هەرمۆتە
پەرتووکخانە
ئاراسنامە، بەرگی 01
وێنە و پێناس
شوێنەواری تیلەکۆ لە شاری سە...
نەعامەکە سەری لەناو لمەکەدا دەشاردەوە، ئەوەی بەدەرەوەبوو گەورەتربوو!
کوردیپێدیا، بووەتە کوردستانی گەورە! لە هەموو لایەک و شێوەزمانێکی کوردستان ئەرشیڤوان و هاوکاری هەیە.
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0

نەعامەکە سەری لەناو لمەکەدا دەشاردەوە، ئەوەی بەدەرەوەبوو گەورەتربوو!

نەعامەکە سەری لەناو لمەکەدا دەشاردەوە، ئەوەی بەدەرەوەبوو گەورەتربوو!
نەعامەکە سەری لەناو لمەکەدا دەشاردەوە، ئەوەی بەدەرەوەبوو گەورەتربوو!
بەشێک لە پەرتووکی (لەسەر ژن و ئایین و ڕەوشت)، لە نووسينى: د.نە‌وال ئەلسە‌عداوی.
وەرگێڕانی: #ڕۆزا حەمە ساڵح#

ڕۆژی 07-11-2005 بەناو شەقامەکانی قاهیرەدا دەڕۆیشتم، بۆ ئەوەی بە چاوی خۆم بیبینم کە لە ڕۆژی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا چی ڕوودەدات، لەو کەسانەی چاوم پێییان دەکەوێت دەپرسم بۆچی بایکۆتی ئەم هەڵبژاردنە دەکەن، یان بۆچی بەشداری ناکەن، لە وەڵامی خەڵکەکەدا گوێم لە گاڵتەوگەپ دەبوو، ئەمە خوی گەلی میسرە لە ڕێگەی گاڵتەجاڕی و پێکەنینەوە بۆچوونەکانیان دەردەبڕن.
کاتێک خوێندمەوە تەنیا لە 20٪ ی خەڵک بەشداری هەڵبژاردنیان کردووە، بۆ من جێگای سەرسووڕمان نەبوو، ئەمە لە کاتێکدایە ئەوانەی بەشدارییان کردبوو زۆرینەیان ژنان و پیاوانی ناو دام و دەزگا حکومییەکانن، هەروەها ژمارەیەک ژن و پیاو لە چینە باڵاکانی کۆمەڵگەن، ئەوانەی بەدوای گۆڕانکاری زیاتردا دەگەڕێن بەرەو کەرتی تایبەت و بە تایبەتکردن، تاوەکوو کەرتی ئابووری لەناو بازاڕەکاندا هاوشێوەی ئەمریکای لێبکەن، بەمەش قازانجی زیاتر بۆ پیاوان و ژنانی بازرگان لە وڵاتەکەماندا بەدەستبهێنن.
پیاوێک لە ناوەڕاستەکانی تەمەنیدا بوو، ڕای وەستاندم، کرێکاری کارگەی قوماش بوو لە سەمنوود، چەند ڕۆژێک لەوەوبەر کارەگەکەیان داخرابوو، خاوەن کارگەکە نزیکەی هەزار کرێکاری دەرکردبوو، لەنێویاندا ئەم پیاوەی من بینینم یەکێک بوو لەدەرکراوەکان، لێم پرسی:
-دەنگ بەکێ دەدەی؟
-دەنگ بەو پیاوە دەدەم کە کارگەکەمانی داخستووە.
-ئەمە چۆن دەبێت؟
-ئەو بەڵێنی پێداوین لەبری ئەو کارگەیە هەزار کارگەی تر بکاتەوە!
کابرا قاقایەکی کرد و پێکەنی، بەم گاڵتەجاڕیەی کردی ئەو دژ بەیەکییەی لە بەرنامەی حیزبی دەسەڵاتداردا ئاشکرا کرد.
•••

لەسەر شەقامی قەسری نیل، کچێکی شۆخی میسریم بینی، بە نەرم و نیانی هەنگاوەکانی دەنا، سەرپۆشێکی بەسەرەوە بوو، کاتێک لێی نزیک بوومەوە، بینیم پانتۆڵێکی تەسکی لە پێدابوو، کەمەری لە سەروو بانتۆڵەکەیەوە دیاربوو (بە ناوکیشییەوە)، هاوشێوەی ئەو پۆشاکە مۆدێرنانەی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا باو بوو، لەگەڵ پێداویستییەکانی جوانکاری و مکیاج و پاقلەی کوڵاو کە لە کالیفۆرنیاوە هاوردەی وڵاتەکەمان کرابوو.
لە کچەکەم پرسی: تۆ دەنگ بە کێ دەدەیت؟
-دەنگ بە ئەیمەن نوور دەدەم.
-بۆچی ئەو؟
-چونکە گەنجێکی جوانە و ئەمریکا لێی ڕازییە.
-ئایا تۆ لە ئەمریکا ڕازیت؟
-بەڵێ! ئەی مەگەر باشتر نییە لە ڕووسیا و کۆمۆنیزم و بێدینەکان!
-بێگومان تۆ موسڵمانێکی ئیمانداریت و حیجابت پۆشیوە.
-بێگومان، حیجاب فەرمانی خودایە.
-ئەی کەمەرت کە دیارە؟
-عەیبی چییە؟ ئەمە مۆدەیە و هەموو کچەکانیش بەم شێوەیەن.
-کەواتە هیچ دژبە یەکێک لەنێوان حیجاب و مۆدەدا نییە؟
-هیچ دژبە یەکێک نییە! هیچ باسێک لە قورئاندا نەهاتووە دژ بە مۆدە بێت!
•••

هەروەها چاوم بە ژنێکی ئەمریکی کەوت، لە قاهیرە دەژیا، ئەو لە یەکێک لە کۆمپانیا ئەمریکییەکان کاری دەکرد، لەگەڵ ژنێکی میسریدا پێکەوە دەژیان، پەیوەندی خۆشەویستی لەنێوانیاندا هەبوو، پەیوەندی نێوان ژن و ژن یان نێوان دوو پیاو (هاوڕەگەز خواز)، لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئەوروپا و وڵاتانێکی دیکە ئەم دیاردەیە بووەتە شتێکی ئاسایی.
گرنگی لەوەدا بوو ئەم خانمە ئەمریکییە سەرپۆشی بەسەرەوە بوو، کاتێک ئەم پرسیارەم لێکرد: ئایا هیچ ناکۆکییەک لەنێوان حیجاب و هاوڕەگەزخوازیدا نییە؟
-بە هیچ شێوەیەک ناکۆکی نییە!
-چۆن؟
-خودا فەرمانی پێکردوم قژم داپۆشم، بەڵام هیچ ئایەتێک لە قورئاندا نەهاتووە دژی هاوڕەگەزخوازی بێت.
-ئەمە چۆن دەبێت؟ ئەی قەومی لوت بۆ کوێ چوون؟
-قەومی لوت پیاو بوون، نەک ژن!
•••

ئەم لۆژیکە کە ڕەوایەتی بە دژایەتییەک دەدات، ڕەنگە لە نەزانی یان درۆ و فێڵەوە بێتە ئاراوە، تایبەتمەندی ئەم سەردەمە نوێیەی ئەمریکایە کە تێیدا دەژین، سەردەمی بازاڕ و قازانج بەخێراییەکی کەم، سەردەمی پارە و پیاو و ژنانی بازرگان، بەرزی و نزمی لە بازاڕی بۆرسەدا و لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی یان پەڕڵەمانیدا، سەردەمی بەبازاڕکردنی ئەو کاندیدەیە کە ئەمریکا لێی ڕازییە، وەک ئەوەی کاڵایەک بێت و لە ڕێگەی ڕیکلامەوە یان میدیاوە لە بازاڕدا بکڕدرێت و بفرۆشرێت؛ مەبەستم میدیای حکومییە، کە لە ڕێگەی تایبەتکردنەوە دەبێتە میدیای بازاڕ و قازانج و پارە، میدیایەکی میسری-ئەمریکی لە نوێترین جۆردا، میدیایەک خزمەت بە بازرگانە پیاو و ژنەکان بێت، ئەوانەی بەشداری لە بۆرسەی هەڵبژاردن و سیاسەت وحزبەکان دەکەن.
•••

ئەم لۆژیکه لەسەر ئەنجامدانی گرێبەسته سیاسی و بازرگانییەکان و بەدەستهێنانی دەنگ له هەڵبژاردنەکاندایە لەسەر حیسابی ئەو پرەنسیپ و بەرنامانەی که هەژاری و بێکاری و گەندەڵی له ناو دەبه ن.
هەر لەبەر ئەم هۆکارە هیچ کام لە کاندیدەکانی سەرۆکایەتی نەیانتوانی بەرنامەیەکی باوەڕپێکراوە بۆ لەناوبردنی هەژاری و بێکاری و گەندەڵی پێشکەش بکەن، بەڵکوو بەڵێنی درۆ و گاڵتەجاڕانەیان دا، وەک دامەزراندنی هەزار کارگەی نوێ، لە کاتێکدا ئەو کارگانەی کە باشن و قازانج دەکەن یەک لە دوای یەک دایدەخەن، هاوکاری دارایی پێشکەش دەکەن هاوشێوەی ئەو یارمەتییانەی کە لە ئەمریکا پێشکەش دەکرێن، کە دەبێتە هۆی درووستبوونی گەندەڵی و هەژاری زیاتر و لەناو نەبردنیان، هەروەها پاساو هێنانەوە بۆ گەندەڵییەکان لە ڕوانینی ئەمریکاوە بەو پێیەی سرووشتی مرۆڤایەتی گەندەڵە، یان گەندەڵی لە هەموو وڵاتاندا بوونی هەیە نەک بە تەنیا لە میسردا، وە یاخود هەژاران تەمبەڵ و گەمژەن و ڕقیان لە کارکردنە و شایەنی ئەو هەژاریەن. سەبارەت بەو کەسە زیرەک و چالاکەی کە لە بازاڕ و سیاسەتدا چالاکە، دوای ماوەیەکی کورت دەبێتە ملیۆنێر، هەروەها دەبێتە سەرکردەی پارتێک و خۆی بۆ سەرۆکایەتی کاندید دەکات، هەمووان پێی سەرسام دەبن بە کۆندالیزا ڕایسیشەوە.
•••

چەندە پێکەنینمان بەو ئەنجامە هات کە بزووتنەوەی دیموکراسی نوێ لە وڵاتەکەماندا هێنایە ئاراوە، لە هەموارکردنەوەی مادەی 76 و پێکهێنانی لیژنەی حزبەکان کە لە ڕاستیدا ئەرکیان ئەوەبوو ڕێگری لە درووست بوونی حزبی ڕاستەقینە بکەن، یان تەنیا ڕێگە بە حزبە لاواز و گاڵتەجاڕەکان بدەن درووست ببن.
چەند پێکەنیین بە سەرۆکی حزبی ( گاڵتەجار) کە خۆی دژی حوسنی موبارەک کاندید کردبوو، کاتێک لێیان پرسی: بۆچی خۆت کاندید دەکەیت؟
وتی: چونکە دەنگ بە موبارەک دەدەم!
نوکتەیەکی پێکەنیناوی بەهۆی ناتەباییەکی ڕوونەوە.
هەروەها چەند پێکەنیین بە سەرۆکی حیزبی (ئەلوەلید) یش، کە لەلایەن ئەنجوومەنی دەوڵەتەوە مۆڵەتی کاتی لە دادگاییکردن لە دۆسیەیەکی تاواندا پێدرابوو، بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردنەکاندا ڕکابەرایەتی حوسنی موبارەک بکات!
ئەمە لە کاتێکدایە یاسای نوێ (هەموارکردنەوەی مادەی 76) ڕێگری لە حزبەکان و کەسایەتییە سەربەخۆکان دەکات بەوەی کە زیاتر پابەندبن بە پرەنسیپەکانی دادپەروەری و ئازادییەوە لە چاو ئەوحزبە گاڵتەجاڕ و کەسایەتییە پێکەنیناوییەکان کە ڕێگەیان پێداون خۆیان کاندید بکەن.
پاشان دەبێت ئەو هێزە سەیر و سەمەرە چی بێت کە وای کرد ئەنجوومەنی دەوڵەت لۆژیک و یاسا پێشێل بکات و مۆڵەتی (هەڵبژاردن) بدات بە کەسێک کە لە دۆسیەیەکی تاوانکاریدا دادگایی دەکرێت؟ ئایا دۆسیەکە هەڵبەستراوە؟ ئەی کەواتا بۆچی بەتەواوی هەڵنەوەشێتەوە؟ ئەی واتای مۆڵەتی کاتی چییە؟ مەبەست ئەوەیە دۆسیەکەی تاوانکارییە و دەتوانرێت خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی بەربژێر بکات؟ کەواتا ئەگەربێتو ببێت بە سەرۆکی دەوڵەت چی ڕوودەدات؟!
کەواتا چ هێزێکە وا لە ئەنجوومەنی دەوڵەت دەکات ئەم ڕەفتارە سەیرە ئەنجام بدات، لە کاتێکدا بۆ کەسێکی ئاسایی شتی وا ڕوونادات ؟
هەندێک کەس دەڵێن: هێزی خاتوو کۆندۆلیزا ڕایسە، ستایش بۆ خودا (سبحان اللە)، هەمان ئەو کەسانەی سەرسامن بە هێزی خاتوو کۆندۆلیزا ڕایس و دژی ئەوەن ژنانی میسری بەبێ سەرپۆش بڕۆنە دەرەوە، هەروەها دژی بیرۆکەی ئەوەن ژنانی میسر ببنە سەرۆکی دەوڵەت یان کاندید بن بۆ سەرۆکایەتی، بە پاساوی ئەوەی ژنان کەمیی ژیری و ئایینیان هەیە، یان لەبەر ئەوەی دەکەونە سووڕی مانگانەوە، ئەمەش خۆی لە خۆیدا ڕێگرییە لەو ئەرکە سەرەکیانەی کە لێیان دەخوازرێت.
سەبارەت بە خاتوو کۆندالیزا ڕایسیش، ئەو ژن نییە، هیچ شتێکیش لەبارەی نەخۆشی سووڕی مانگانەوە نازانێت.
•••

هەروەها چەندە پێکەنین بەو کاندیدەی سەرۆکایەتییە کە چووبووە لای حزبی ئیخوانی موسلمین و پێی ڕاگەیاندبوون کە شەریعەتی ئیسلامی جێبەجێ دەکات، ڕۆژی دواتر چووبووە لای قبطیەکان و پێی ڕاگەیاندنبوون کە ئایین بۆ خودایە و نیشتمان بۆ هەمووانە، ئایینیش دەبێت لە دەوڵەت و سیاسەت جیابکرێتەوە.
ئەم کاندیدە ڕایگەیاندبوو کە گرێبەستی لەگەڵ هەمووان کردووە، وشەی گرێبەستەکان لێرەدا بەتەواوی دەریدەخات کە هەڵبژاردنەکان، وەک بازاڕی بۆرسە و بازاڕی دارایی، تەنیا مامەڵە و گرێبەستێکە ئامانج لێیان قازانج و بەدەستهێنانی دەنگە، بەبێ گوێدانە پرەنسیپ و بنەماکان.
ئایا لەبەر ئەمە هۆکارێکە خەڵکی ناڕەزایی دەرنابڕن (تەنیا کەمینەیەک نەبێت) لەسەر پاشگەزبوونەوەی نوعمان جومعە (سەرۆکی حزبی وەفد) بە ڕێککەوتنێکی پێش وەخت بۆ بایکۆتکردنی هەڵبژاردن لەگەڵ هەردوو حزبی (تەجەموع و ناسری؟)
لە پێناو بەرژەوەندییەکاندا وازی لە پرەنسیپەکانی هێنا، ئایا حزبی وەفد جگە لەو شکستە و سەرلێشێواویەی کە ئەمڕۆ تووشی بووە هیچی لە حزبی دەسەڵاتدار دەستکەوتووە، تا ئەو ڕادەیەی سەرۆکەکەی ڕایبگەیەنێت کە بەبێ ویستی خۆی چووەتە ناو هەڵبژاردنەوە، هەڵبژاردنەکە هەڵبژاردنێکی ساختە بووە؟
حزبی وەفد و سەرۆکەکەی دەیانتوانی ڕێز و حورمەت بەدەست بهێنن، ئەگەر بهاتبایە پابەند بوونایە بە پرەنسیپەکان و ئەو پەیمانەیان بپاراستایە کە لەنێوان خۆیان و ئەوانەی بایکۆتی هەڵبژاردنیان کرد بوو.
لێرەوە تێدەگەین پرەنسیپەکان لە دەستکەوتەکان گرنگترن، دادپەروەری و ئازادی ڕاستەقینە ئەوە نییە کە ڕابکەیت بۆ بازاڕی سیاسەت و بازرگانی و میدیایی، هەروەها واتای ڕادەستبوون و ملکەچبوون بۆ هێزی باڵادەست لە ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیدا ناگەیەنێت.
هەندێک کەس دەڵێن: بەربژێری حزبی دەسەڵاتدار و حزبی وەفد سەرکەوتن، هەروەها ئەم هەڵبژاردنەش لە درووستکردنی بزووتنەوەیەکی نوێدا سەرکەوتووبوو، لۆژیکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و دژایەتییەکانی کۆندالیزا ڕایسیش سەرکەوتنیان بەدەستهێنا.

ئایا ئەمە سەرکەوتنە؟ ئایا ئەمە سەرکەوتنە یان دۆڕان؟ ئایا ئەم بزووتنەوە نوێیە بزووتنەوەیەکە بەرەو دادپەروەری و ئازادی و ڕاستگۆیی زیاتر دەمانبات، یان زیاتر سنووردارمان دەکات و درۆ و ئاشوبی زیاتر دەخوڵقێنێت و زیاتر بەرەو ملکەچبوون و ڕادەستبوون بە هێزە ئەمریکی-ئیسرائیلییەکانمان دەبات کە لە ناوچەکەدا زاڵن؟!
ئایا کۆمەڵکوژییەکانی فەلەستین و ئێراق نابینین؟ ئایا ئێمە درک بەو پلانە دژبەیەکانەی ئەمریکا و ئیسرائیل ناکەین کە بەڕوونی دیارە؟ پلانێکە بە پێی بەرژەوەندییەکانی لە ناوچە عەرەبییەکاندا دەگۆڕێت و بە تەنیا هانی بزووتنەوەی دیموکراسی دەدات تا ئەو ئاستەیە کە خزمەت بە بۆرسە و بازاڕ و سەرمایەداری جیهانی و ناوخۆیی بکات.
سەبارەت بە حیزبی ئیخوانی موسلیمین، ئەو ناکۆکییەی کە لەنێوان پرەنسیپ و بەرژەوەندییەکانیاندا هەیە، لەنێوان جەوهەری ئایین لە ڕووی دادپەروەری و ئازادییەوە، هەروەها پۆشینی ئایین لە ڕووی ڕیش و حیجابەوە پەرت و بڵاوی کردوون، کە لە هەمان کاتدا دەرهاویشتەی دژ یەک بوونی سیاسەت و ئەخلاقیشە.
ئەم کچە میسریە کە قژی بە سەرپۆشێک دادەپۆشێت و ورگی دەردەخات، بەنەرمییەکەوە دەڵێت: ئێ چییە؟ ئەمە مۆدەیە!. یان ئەو گەنجە سیاسیانەی کە بۆینباخ نابەسن و دەڵێن: ئەمە مۆدەیە.[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 653 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
1. ژیاننامە ڕۆزا حەمە ساڵح
1. ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 11-09-2024
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 11-09-2024 (0 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕانانی پەرتووک
جۆری دۆکومێنت: وەرگێڕدراو
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وەرگێڕدراو لە زمانی: عەرەبی
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 11-09-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 12-09-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 11-09-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 653 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
پێگەی ئافرەت لە شیعری هاوچەرخدا
پەرتووکخانە
ئاراسنامە، بەرگی 01
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
کورتەباس
سوپاسنامەی دامەزراوە و مۆزەخانەی نیکۆس کازانجاکیس بۆ ئومێد قەرەنی
ژیاننامە
زەمەن ئیسماعیل
وێنە و پێناس
خاتوونێکی شاری سەقز بە جلوبەرگی کوردییەوە، سەدەی بیستەم
پەرتووکخانە
کەرکووک لەنێوان هەردوو ئاماری 1947-1957
کورتەباس
ژەنەراڵی پاییز لە ژمارەیەکی تایبەتی رۆڤاردا
ژیاننامە
شەهلا ئەسکەندەر
ژیاننامە
تافا بەکر محەمەد
ژیاننامە
فەوزیە مستەفا ڕەشید
وێنە و پێناس
قەڵەمدادەری منداڵێکی کوردی ئەنفالکراو لە نوگرەسەلمان
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
کورتەباس
ئازارەکانی سیدنایا؛ چیرۆکی گەنجێکی کورد کە کەللەسەری شکاوە و یادگەی لەدەست داوە
کورتەباس
هەسەدە: 16 شەڕڤانمان شەهید بوون
کورتەباس
جۆن بۆڵتن: ئەگەر ترەمپ کوردەکان بەجێبهێڵێت، نێوبانگی لەکەدار دەکات
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
ژیاننامە
ئەحمەد جەبار
ژیاننامە
عەبدولڕەحمان مەجید ڕەسوڵ بەگ
پەرتووکخانە
گەمەکانی ناسێۆنالیزمی کوردی بە مرۆڤی کورد
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
ژیاننامە
پریڤە ڕزگار
ژیاننامە
عومەر حاجی ڕەشیدی خومچی
ژیاننامە
ئەحمەد خەڵەف
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
ژیاننامە
ڕووناک سائیب
وێنە و پێناس
چەمی شاری سەقز ساڵی 1950
پەرتووکخانە
کوردایەتی بیر و بزاڤە
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
وێنە و پێناس
قوتابخانەی فیردەوسی سەرەتایی لە شاری سەقز ساڵی 1973
وێنە و پێناس
خانەوادەی حاجی محەمەد ئەمینی لە شاری سەقز، سەدەی بیستەم

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
ئاری بابان
29-12-2008
هاوڕێ باخەوان
ئاری بابان
ژیاننامە
شەرەفەدین ئاڵچی
22-02-2009
هاوڕێ باخەوان
شەرەفەدین ئاڵچی
شوێنەکان
هەرمۆتە
22-10-2018
ئاراس ئیلنجاغی
هەرمۆتە
پەرتووکخانە
ئاراسنامە، بەرگی 01
23-12-2024
ئاراس ئیلنجاغی
ئاراسنامە، بەرگی 01
وێنە و پێناس
شوێنەواری تیلەکۆ لە شاری سەقز، ڕۆژهەڵاتی کوردستان
25-12-2024
کشمیر کەریم
شوێنەواری تیلەکۆ لە شاری سەقز، ڕۆژهەڵاتی کوردستان
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
گفتوگۆیەک لەگەڵ چالاک ماملێ لە ساڵی 2002
26-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هەڵپەرکێی کۆما لە وڵاتی سوید ساڵی 2005
26-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
گروپی هەڵپەرکێی کوردی لە وڵاتی سوید ساڵی 2006
26-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
سروودی ئەی ڕەقیب لەلایەن 30 هونەرمەندەوە دەوترێتەوە ساڵی 2002
26-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
گۆرانی جەژنی ئەمساڵ بە دەنگی حەمە جەزا تیپی هونەری هەولێر ساڵی1978
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
کۆکراوەی کۆمەڵێک وێنە و یادگاریی هونەرمەند ڕەفیق چالاک
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
کاوە ژاژڵەیی لەگەڵ تیپی هونەری هەولێر ساڵی 1978
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
تیپی مۆسیقای سلێمانی، هونەرمەند عەدنان کەریم لە بەغدا، هۆڵی خولد ڕۆژی 01-10-1979
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
کۆمەڵێک وێنەی تێکۆشەر و پێشمەرگە و شاعیر و نووسەر و ئاوازدانەر خالید دلێر
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
هەژار موکریانی، هاوینی ساڵی 1972
26-12-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت
  531,892
وێنە
  113,293
پەرتووک PDF
  20,688
فایلی پەیوەندیدار
  109,182
ڤیدیۆ
  1,727
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
292,131
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,114
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,414
عربي - Arabic 
32,828
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,350
فارسی - Farsi 
11,710
English - English 
7,823
Türkçe - Turkish 
3,690
Deutsch - German 
1,809
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,149
ژیاننامە 
26,924
پەرتووکخانە 
26,179
کورتەباس 
19,249
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,078
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,155
شەهیدان 
11,937
کۆمەڵکوژی 
10,919
هۆنراوە 
10,500
بەڵگەنامەکان 
8,421
وێنە و پێناس 
7,566
ئامار و ڕاپرسی 
4,627
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,561
ڤیدیۆ 
1,582
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,465
پۆلێننەکراو 
989
فەرمانگەکان  
985
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
826
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
776
کارە هونەرییەکان 
769
شوێنەوار و کۆنینە 
639
گیانلەبەرانی کوردستان 
360
یارییە کوردەوارییەکان 
279
ئیدیۆم 
222
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
187
نەخشەکان 
185
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
84
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
518
PDF 
32,569
MP4 
2,852
IMG 
208,757
∑   تێکڕا 
244,696
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
پێگەی ئافرەت لە شیعری هاوچەرخدا
پەرتووکخانە
ئاراسنامە، بەرگی 01
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
کورتەباس
سوپاسنامەی دامەزراوە و مۆزەخانەی نیکۆس کازانجاکیس بۆ ئومێد قەرەنی
ژیاننامە
زەمەن ئیسماعیل
وێنە و پێناس
خاتوونێکی شاری سەقز بە جلوبەرگی کوردییەوە، سەدەی بیستەم
پەرتووکخانە
کەرکووک لەنێوان هەردوو ئاماری 1947-1957
کورتەباس
ژەنەراڵی پاییز لە ژمارەیەکی تایبەتی رۆڤاردا
ژیاننامە
شەهلا ئەسکەندەر
ژیاننامە
تافا بەکر محەمەد
ژیاننامە
فەوزیە مستەفا ڕەشید
وێنە و پێناس
قەڵەمدادەری منداڵێکی کوردی ئەنفالکراو لە نوگرەسەلمان
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
کورتەباس
ئازارەکانی سیدنایا؛ چیرۆکی گەنجێکی کورد کە کەللەسەری شکاوە و یادگەی لەدەست داوە
کورتەباس
هەسەدە: 16 شەڕڤانمان شەهید بوون
کورتەباس
جۆن بۆڵتن: ئەگەر ترەمپ کوردەکان بەجێبهێڵێت، نێوبانگی لەکەدار دەکات
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
ژیاننامە
ئەحمەد جەبار
ژیاننامە
عەبدولڕەحمان مەجید ڕەسوڵ بەگ
پەرتووکخانە
گەمەکانی ناسێۆنالیزمی کوردی بە مرۆڤی کورد
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
ژیاننامە
پریڤە ڕزگار
ژیاننامە
عومەر حاجی ڕەشیدی خومچی
ژیاننامە
ئەحمەد خەڵەف
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
ژیاننامە
ڕووناک سائیب
وێنە و پێناس
چەمی شاری سەقز ساڵی 1950
پەرتووکخانە
کوردایەتی بیر و بزاڤە
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
وێنە و پێناس
قوتابخانەی فیردەوسی سەرەتایی لە شاری سەقز ساڵی 1973
وێنە و پێناس
خانەوادەی حاجی محەمەد ئەمینی لە شاری سەقز، سەدەی بیستەم

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 16.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 2.75 چرکە!