پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان




گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
گۆرانی جەژنی ئەمساڵ بە دەنگی حەمە جەزا تیپی هونەری هەولێر ساڵی1978
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
کۆکراوەی کۆمەڵێک وێنە و یادگاریی هونەرمەند ڕەفیق چالاک
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
کاوە ژاژڵەیی لەگەڵ تیپی هونەری هەولێر ساڵی 1978
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
تیپی مۆسیقای سلێمانی، هونەرمەند عەدنان کەریم لە بەغدا، هۆڵی خولد ڕۆژی 01-10-1979
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
کۆمەڵێک وێنەی تێکۆشەر و پێشمەرگە و شاعیر و نووسەر و ئاوازدانەر خالید دلێر
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
چەند دیمەنێکی ژیانی ڕۆژانەی ئافرەتانی گوندنشین و کاروباری ڕۆژانەیان نیشان دەدات، لە باشووری کوردستان سەدەی بیستەمدا
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
بالیسان، منداڵێک و ژنێک ڕووداوەکانی ئەنفال و ئاوارەبوونیان دەگێڕنەوە، ساڵی 1987
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئاهەنگ و شایی کوردەواری، کە تێیدا کۆمەڵێک پیاو هەڵدەپەڕن
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
دیدارێک و دەردەدڵی ئیبراهیم حەکیم بۆ هەولێر
26-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دیدارێک لەگەڵ لەیلا فەریقی ساڵی 2002
26-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت
  531,844
وێنە
  113,284
پەرتووک PDF
  20,686
فایلی پەیوەندیدار
  109,179
ڤیدیۆ
  1,713
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
292,131
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,114
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,414
عربي - Arabic 
32,828
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,350
فارسی - Farsi 
11,710
English - English 
7,823
Türkçe - Turkish 
3,690
Deutsch - German 
1,809
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,149
ژیاننامە 
26,924
پەرتووکخانە 
26,179
کورتەباس 
19,249
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,078
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,155
شەهیدان 
11,937
کۆمەڵکوژی 
10,919
هۆنراوە 
10,500
بەڵگەنامەکان 
8,421
وێنە و پێناس 
7,566
ئامار و ڕاپرسی 
4,627
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,561
ڤیدیۆ 
1,582
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,465
پۆلێننەکراو 
989
فەرمانگەکان  
985
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
826
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
776
کارە هونەرییەکان 
769
شوێنەوار و کۆنینە 
639
گیانلەبەرانی کوردستان 
360
یارییە کوردەوارییەکان 
279
ئیدیۆم 
222
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
187
نەخشەکان 
185
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
84
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
518
PDF 
32,569
MP4 
2,852
IMG 
208,757
∑   تێکڕا 
244,696
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ژیاننامە
ئاری بابان
ژیاننامە
شەرەفەدین ئاڵچی
شوێنەکان
هەرمۆتە
پەرتووکخانە
ئاراسنامە، بەرگی 01
وێنە و پێناس
شوێنەواری تیلەکۆ لە شاری سە...
وانەیەکی شەڕی حەماس - ئیسرائیل؛ لاوازەکانیش بەهێزن!
خانمانی کوردیپێدیا، ئازار و سەرکەوتنەکانی ژنانی کورد لە داتابەیسی نەتەوەکەیاندا هاوچەرخانە ئەرشیڤدەکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0

وانەیەکی شەڕی حەماس - ئیسرائیل؛ لاوازەکانیش بەهێزن!

وانەیەکی شەڕی حەماس - ئیسرائیل؛ لاوازەکانیش بەهێزن!
=KTML_Bold=وانەیەکی شەڕی حەماس - ئیسرائیل؛ لاوازەکانیش بەهێزن!=KTML_End=
#زریان ڕۆژهەڵاتی#

هەینی رابردوو، جیهان بە سەرسوڕمانەوە تەماشای دیمەنی هێرشی مووشەکی، درۆن، دابەزینی پەڕەشووتچییەکانی حەماس و دزەکردنی هێزەکانی دەکرد بۆ شەڕی دژی ئیسرائیل؛ حەماس بە ستراتیژیی شەڕی ناهاوسەنگ و تاکتیکی فرەڕەهەندەوە ئیسرائیلی خافڵگیرکردبوو. جیهانیش بە هۆی ناوبانگی سوپا و دەزگای هەواڵگرییەکەیەوە، سەری لەو دۆخە سووڕمابوو کە تەلئەڤیڤ تێیکەوتبوو. شەڕ هێشتا بەردەوامە و گەلێک پرسیار هەن کە چاوەڕیی وەڵامن: چۆن هێزێکی وەک حەماس، توانی دەوڵەتێکی وەکو ئیسرائیل خافڵگیربکات؟ ئایا پێشتر سەبارەت بە توانای ئیسرائیل زیادەڕۆیی کرابوو؟ یان حەماس خۆی بەهێزتر کردووە؟ داهاتووی شەڕەکە چی دەبێت؟ ئایا فراوانتر دەبێ و شوێنی دیکەش دەگرێتەوە، یان هەر لە سنوورەکانی ئێستایدا دەمێنێتەوە؟ مشتومڕەکان سەبارەت بە رۆڵی گریمانەیی ئێران لە پاڵپشتی حەماس لەم هێرشەدا چی لێدەکەوێتەوە؟ لێکەوتە سیاسی و جیۆپۆڵەتیکییەکانی شەڕەکە چی دەبن؟

=KTML_Bold=ئەگەر وەڵامێکی خێرا بدەینەوە، بەگشتی دەتوانین بێژین:=KTML_End=
=KTML_Bold=یەکەم:=KTML_End=ئیسرائیل وڵاتێکی بەهێزە و حاشا لەوە ناکرێت لەچاو وڵاتانی ناوچەکە، سوپایەکی پڕچەک و تۆکمەتری هەیە، بەڵام خافڵگیرکرا، ئەوەش نیشانەیەکی ئاشکرای گۆڕانی سرووشتی جەنگە لە سەدەی 21دا، بەهۆی پێشکەوتنی تەکنەلۆژیاوە، ئیدی سەردەمی بەهێزیی لاوازەکانیش هاتووە و تەنیا بەهێزی، بەس نییە بۆ ئەوەی وڵاتێک پارێزراو بێت.
=KTML_Bold=دووەم:=KTML_End= شەڕ، کاتێ فراوانتر دەبێت، کە ئێران یان گرووپەکانی دیکەی وەک حیزبوڵڵا یان گرووپە چەکدارەکانی عێراق دەستوەردانی راستەوخۆی تێدا بکەن. جارێ ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان لەوە دزیوەتەوە کە بڵێن دەستی راستەوخۆی ئێرانی تێدایە. ئەمە بە رواڵەت واتای ئەوەیە؛ لایەنە سەرەکییەکان نایانەوێ شەڕەکە فراوانتر بێت، بەڵام نابێت لەبیرمان بچێت، کە شەڕی خافڵگیرانە بەشێکە لە دکتۆرینی سەربازی ئیسرائیل و دەبێ چاوەڕێ بین بزانین چی دەکات، بەڵام هەقە ئەو پرسیارەش بکەین؛ ئەگەر ئیسرائیلیش نەیەوێت بەڵام گرووپە پرۆئێرانییەکانی ناوچەکە ئەوەیان ویست، چی؟ بۆیە لە راستیدا هەرچەندە زەوینەی فراوانبوونی شەڕەکە بە کەمی دیارە، دۆخەکە هەستیارە و بە ئاسانی دەتوانێت بۆ شەڕێکی فراوان بگۆڕێت.
=KTML_Bold=سێیەم:=KTML_End= کاریگەرییەکانی ئەم شەڕە لەڕووی سیاسی و سەربازییەوە بەرفراوانە و دەشێ فرەڕەهەند بێت.

=KTML_Bold=هێزی لاوازی!=KTML_End=
سەرەڕای هەر نادیارییەک لەم شەڕەی حەماس و ئیسرائیلدا، یەک شتمان لێ روونە، ئەویش ئەوەیە؛ ئیدی لە شەڕدا، دەرفەتی بەهێزیی لاوازەکانیش رەخساوە و، بەهێزی بە تەنیا بەس نییە بۆ ئەوەی دەوڵەت یان لایەنێک پارێزراو بێت. لێرەشدا فاکتەری سەرەکی بڵابووەنەوەی خێرای تەکنەلۆژیای جەنگییە، کە توانای ئەکتەرە دەوڵەتی و نادەوڵەتییەکانیشی بۆ خافڵگیریی ستراتیژی زیاتر کردووە.

هێرشەکەی حەماس، گوتەیەکی میشێڵ هاندڵی وەک تیۆریزانێکی جەنگ پشتڕاستکردەوە، کە دەڵێ بەهۆی خافڵگیرکردنەوە کە پێشکەوتنی تەکنەلۆژیای جەنگی دەرفەتێکی زۆری بۆ رەخساندووە، ستراتیژیی هێرش، زیاتر لە ستراتیژی بەرگری کەڵکی هەیە. ئەمانەش بەگشتی چەند پەندێکیان تێدایە: سیاسەتە ئەمنی و سەربازییەکان بۆ داپۆشین و سەرکوتکردنی پرسە ناوخۆییەکان بەتایبەت لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بۆ هەموو کات بە کەڵک نایەن، چونکە هیچ لایەنێک ناتوانێت بە تەواوی رێ لە بڵاوبوونەوەی تەکنەلۆژیای سەربازی بگرێت و، درەنگ یان زوو موشەک و درۆنی هەرزان دەکەوێتە دەست گەلێک لە گرووپەکانەوە. نموونەی هەرە زیندووش، حەماس و ئەو گرووپانەن، کە لە رۆژانی رابردوودا بە درۆن هێرشیان کردە سەر کۆلێژێکی سەربازی لە پارێزگای حومس لە سووریا. ئەمە بە گشتی واتای ماتەوزەی ناسەقامگیرییەکی درێژخایەن لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەدات، ئەگەر چارەسەرێکی گونجاو بۆ پرسە گرنگەکان نەدۆزرێنەوە. لەو نێوانەشدا پرسی کورد بابەتێکی زیندووی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستە، کە بێگومان تەنیا بە سەرکوتکاری و سیاسەتی ئەمنی و سەربازی چارەسەر ناکرێت. شەڕەکەی حەماس دەریخست؛ هیچ چارەسەرێک بۆ پرسی کورد نییە بێجگە لەوەی دان بە مافەکانیدا بنێرێت و سازانی لەگەڵدا بکرێت، وەک چۆن هیچ چارەیەک بۆ پرسی فەلەستینیش نییە جگە سازان و رێککەوتن لەگەڵیدا.

=KTML_Bold=ئەوەی روویدا چی بوو؟=KTML_End=
کاتی خۆی زبیگنیو برژنیسکی لەڕێی چەمکی هێزی لاوازییەوە، لە کەسایەتیی ئەمریکادا باسی لە کێشە گەورەکەی هێزدارەکانی جیهان کردبوو؛ چۆن رووبەڕووی نەیارێک ببنەوە، کە خۆی لاوازە، بەڵام پاڵنەری بەهێزی هەیە؟ ئەو پێی وابوو پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا دەرفەتی بۆ لاوازەکانیش رەخساندووە و تەنیا هێزداری بەس نییە بۆ ئەوەی لایەنێک پارێزراو بێت. باڵادەستی سیاسی و سەربازیی ئیسرائیل شتێکی حاشاهەڵنەگرە بەڵام پاڵنەری حەماسیش بۆ شەڕ، شتێکە ناکرێ پشتگوێ بخرێت. ئەمە بێجگە لەوەی تەکنەلۆژیای نوێ دەرفەتی بۆ ئەکتەرێکی وەکو حەماسیش رەخساندووە، کە دەستی بە ئاسمان بگات و ستراتیژی سەربازیی بۆ خافڵگیرکردنی بەرامبەرەکەی پێش بخات. رەنگە بگوترێت هاوپەیمانەکانی حەماس لە پشت ئەوەن، بەڵام خۆ چۆنییەتی هاوپەیمانیکردنیش بەشێکی کاریگەرە لە پرۆسەی جەنگ. لەوانەیە درۆن و مووشەکی حەماس کە زیاتر لە جۆرەکانی گراد و ئاستێکی نزمتر بن لە چاو موشەک و سیستەمی بەرگریی ئیسرائیل، بەڵام کاتێک دەبنە هەزاران مووشەک و درۆن، ئەوسا ئەستەمە بتوانرێت بە تەواوی رێی لێ بگیرێت. رەنگە تائێستاش هیچ سیستەمێکی بەرگری مووشەکی دانەهێنرابێت، کە بتوانێت بە جارێ هەزاران مووشەک لە ئاسمان بتەقێنێتەوە.

هێرشەکەی رۆژی هەینی، ئەگەر لەلایەک کەمتەرخەمی و لاوازیی دەزگای هەواڵگری و سەرکردایەتیی سیاسی-سەربازی ئیسرائیلی دەرخستبێت لەوەی کە مەترسیی هێرشێکی دیکەی حەماسیان بە کەم گرتووە و پێیان نەزانیوە، لەلایەکی دیکەوە سەرکەوتنی هەواڵگریی حەماس لە شاردنەوەی توانای سەربازی و هێرشی خۆی دەردەخات. ئەمەش بە روونی دەریدەخات، کە ئەکتەرە نادەوڵەتییەکانیش توانستی خۆیان بۆ شەڕ پێشدەخەن، جا چ لەڕووی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای جەنگەوە بێت یان هەواڵگری، ستراتیژ و تاکتیکەکانی جەنگ کە پێدەچێت ئیدارەی تەلئەڤیڤ بەهۆی سەرقاڵبوون بە پرس و ناکۆکییەکانی ناوخۆ، هەروا مژووڵ بوون بە پرسی رێککەوتن لەگەڵ دەوڵەتانی عەرەب، کەمتر بایەخی پێدابێت. ئەمەش رێک ئەو هەڵەیە بوو، کە کاتی خۆی جەمال عەبدولناسر لە جەنگی 1967 بەرامبەر ئیسرائیل کردی؛ هێزی ئیسرائیلی بەکەم زانیبوو، بەڵام تەلئەڤیڤ بە هێرشێکی چاوەڕواننەکراوی خۆیەوە، ئەو سوپا زۆر و زەبەنەی دەوڵەتانی عەرەبی شکسپێهێنا کە بەنیازبوون هێرش بکەنە سەر ئیسرائیل.

=KTML_Bold=ئاراستەی نادیاری شەڕ=KTML_End=
تائێستا ئیسرائیل چەندەی دیکە بۆردوومانی غەززەش بکات، باڵادەستیی سایکۆلۆژی هی حەماسە. بە ئەگەری زۆرەوە دواجار ئیسرائیل هەر ئەو 28 ناوچەیەی خۆی کۆنترۆڵ دەکاتەوە کە شەڕی تێدا کرا و گورزێکی گەورەش لە حەماس دەدات. لە هەمان کاتیشدا پێدەچێت لانیکەم ئێستا فراوانکردنی بەرەکانی شەڕ بە قازانجی ئیسرائیل نەبن، کە جارێ لە ماوەی کورتخایەندا پێویستی بەوەیە خۆی گلێربکاتەوە و ناوچەکانی خۆی بە تەواوی کۆنترۆڵ بکاتەوە. ئەگەر شەڕەکە دەربازی ناوچەی دیکەش ببێت و ئەکتەری دیکەی نەیاری ئیسرائیل بەشداربن، لەوانەیە ئەمە بۆ شەڕێکی فراوان پەلبهاوێژێت. لە سنوورەکانی ئیسرائیلدا لە سووریاوە تاوەکو لوبنان بەلانیکەمەوە 10 گرووپی چەکداری جیاجیا هەن، کە دەتوانن سەرئێشە بۆ ئیسرائیل دروست بکەن، بەڵام لە هەمان کاتیشدا ئیسرائیل پێویستی بە ئەنجامدانی کردەیەکی سەربازیی وا هەیە، کە بتوانێت شکستەکەی رۆژی هەینی لەبیربباتەوە. ئەم دۆخەش مەتەڵێکی ئەمنیی بۆ دروستکردووە: ئەگەر شەڕ فراوان بکات و بەرەو شوێنی دیکەی بەرێت و ئێرانیش تێوەبگلێنی دیار نییە، کە دەرەقەتی دێت یان نا . بۆیە لێرە ئەوەی یەکلاکەرەوەیە، هەڵوێستی زلهێزەکانی جیهان بەتایبەتی ئەمریکا و ئەوروپایە.

بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی ئیدارەی بایدن لەبەرامبەر زیاتر لە 80 هێرشی گرووپەکانی نزیک لە ئێران تەنیا چەند جارێک وەڵامی داوەتەوە، ئەوە پرسیارێکە کە ئایا ئەگەر ئیسرائیل شەڕ فراوان بکات لەسەری دەکات یان نا؟ پێدەچێت ئەمریکاش حەزی لەشەڕی ئێران نەبێت بەتایبەت کاتێک کە بەرەو هەڵبژاردن دەڕوات. وادیارە ئیسرائیلیش نایەوێ بە تەنیا شتی وەها بکات، بۆیە سەرەڕای راپۆرتێکی واڵ ستریت جورناڵ لەسەر تێوەگلانی ئێران و پلاندانانی هێرشەکە لە بەیرووتەوە، هەردوولا دەڵێن هێشتا بەڵگەمان نییە کە دەستی ئێرانی تێدا بێت. هەڵبەت ئێران بۆ خۆیشی رەتیدەکاتەوە.

بۆیە بەئەگەری زۆرەوە ئیسرائیل لە ماوەی کورتخایەندا دەیەوێت ئەم شەڕە زۆر فراوان نەبێت، بەڵام تا ماوەیەک درێژەبکێشێت. بەڵام پرسیاری پێچەوانە ئەوەیە؛ ئەی ئەگەر لایەنی بەرامبەر بەنیازی فراوانکردنی شەڕ بێت؟ بۆیە دۆخەکە هەستناکە و ئاڕاستەی شەڕەکەش بۆ هەردوو ئەگەرەکە کراوەیە.

=KTML_Bold=لێکەوتەکانی شەڕ=KTML_End=
ڕێککەوتنی ئابراهام و دانوستاندنەکانی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئیسرائیل و سعودیە لەم چەند ساڵەی دواییدا پرسی فەلەستینی تاڕادەیەک پەراوێز خستبوو. بێجگە لە ئێران، ئوردن و قەتەر، پرسی فەلەستین کەمتر لە ساڵانی پێشوو لە گوتاری سەرکردەی وڵاتاندا لە کۆبوونەوەی گشتیی ئەمساڵی نەتەوە یەکگرتووەکان رەنگی دابووەوە، بەڵام شەڕەکەی ئەمساڵ نەک تەنیا سەرنجی بۆ سەر پرسی فەلەستین و غەززە، راکێشا بەڵکو حەماسیشی وەک هێزی سەرەکی لە جیاتی فەتح، دەرخستە پێش.

کاردانەوەی تورکیا، سعودیە، ئیمارات و تەنانەت میسریش بەجۆرێکە کە دەیانەوێت هاوسەنگییەک رابگرن، بەڵام بە ئەگەری زۆرەوە بابەتی ئاساییکردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ سعودیە لانیکەم تۆزێک خاو دەبێتەوە.

براوەیەکی ئەم شەڕە ئێرانە، کە لە ماوەی ساڵانی رابردوودا بە هۆی شەڕی سێبەرەوە ئیسرائیل گورزی زۆری لێدابوو. هەر لە کوشتنی زانا ئەتۆمییەکەیەوە بگرە هەتا بردنی بەڵگەنامە نهێنییەکانی و بۆردوومانەکانی لە سووریا، ئیسرائیل لە دژی ئێران کاری زۆری کردبوو، بۆیە ئەم دۆخەی ئێستای ئیسرائیل بابەتێکە بە دڵی تاران. ئەم دۆخە، ورەی هێزەکانی نزیک لە ئێران لە عێراقیش بەرز دەکاتەوە، بۆیە پێدەچێت بە دەنگێکی بەرزتر دژی ئەمریکاش قسە بکەن. خۆ ئەگەر شەڕەکە فراوانیش بێت، بێگومان عێراقیش دەبێتە گۆڕەپانێکی ئەو شەڕە، تەنانەت ئەگەر شەڕی راستەوخۆش نەبێت وەک چۆن بە هۆی هەبوونی هەندێکیان لە سووریا بە ئاسانی دەتوانن بگەنە سنوورەکانی ئیسرائیل.

ئەگەر شەڕی ئۆکراینا پێویستی ئەوروپای بە چەتری ئەمنیی ئەمریکا دەرخستبێت، ئەوا شەڕەکەی ئەمجارەش ئەوەی بە بیری ئیسرائیل هێنایەوە، لەڕووی ئاسایشەوە پێویستی بە ئەمریکایە، چونکە ئەگەر حەماس جارێک کارێکی وای سەرخستبێت ئەوا جاری دووەمیش دەتوانێت شتی وا بکات، یان لانیکەم ترسی دووبارەکردنەوەی دروستبکات.

لە دوای داخرانی دۆسییەی قەرەباخ لەنێوان ئەرمینا و ئازەربایجان، ئەویش لەکاتێکدا، کە یەریڤان بەلای رۆژئاوادا بایداوەتەوە، هەروەها لە پاش گوشارە ناوچەیی و ناوخۆییەکان لەسەر هەرێمی کوردستان، هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوا، تووشبوونی ئیسرائیل بەم دۆخەی ئێستا، دیمەنی هەبوونی گوشارێک لەسەر هاوپەیمانەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دیار دەبێت، ئەمەش وادەکات، لە قۆناخی داهاتوودا ئەمریکا ناچاربێت هەنگاوێک بۆ دڵنیاکردنەوەی هاوپەیمانەکانی بنێت ئەگەر بەنیازی مانەوە لەم ناوچەیە بێت.

لە کۆتاییدا، ئەگەر لە روانگەیەکی فراوانترەوە سەیر بکەین، ئەم شەڕە دەتوانێت گۆڕانکاری لە پرۆژەی رێگەی بەهاراتیش دروستبکات، کە لە دوایین کۆبوونەوەی سەرانی G20دا راگەیێندرا. شەڕەکەی حەماس دەریخست؛ تەنیا هەبوونی وڵاتانی کەنداو بەس نییە بۆ پاراستنی ئەو رێگایە. بۆیە بەبێ رەزامەندیی تورکیا یان ئێران، بابەتی دابینکردنی ئاسایشی ئەو پرۆژە جیۆستراتیژییە کارێکی ئاسان نییە، کە لە بەندەری هەیفای ئیسراییلەوە دەڕواتە ئەوروپا. [1]

=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 35 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی (Rudaw) - 10-10-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
1. ژیاننامە زریان ڕۆژهەڵاتی
1. ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 10-10-2023
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 10-10-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 98%
98%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 14-09-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 14-09-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 14-09-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 35 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
پێگەی ئافرەت لە شیعری هاوچەرخدا
کورتەباس
جۆن بۆڵتن: ئەگەر ترەمپ کوردەکان بەجێبهێڵێت، نێوبانگی لەکەدار دەکات
ژیاننامە
فەوزیە مستەفا ڕەشید
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
ژیاننامە
فەلاح میسری
پەرتووکخانە
ئاراسنامە، بەرگی 01
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
ژیاننامە
پریڤە ڕزگار
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
ژیاننامە
بارزان شێرزاد
ژیاننامە
زەکیە ئیبراهیم ڕەحمان ئیبراهیم
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
پەرتووکخانە
کەرکووک لەنێوان هەردوو ئاماری 1947-1957
کورتەباس
ئازارەکانی سیدنایا؛ چیرۆکی گەنجێکی کورد کە کەللەسەری شکاوە و یادگەی لەدەست داوە
وێنە و پێناس
خاتوونێکی شاری سەقز بە جلوبەرگی کوردییەوە، سەدەی بیستەم
پەرتووکخانە
بەها بنچینەکان بۆ تەمەنی (4-5) ساڵ
وێنە و پێناس
سەعیدخان حەبیبی و دکتۆر مەزهەر سەعیدخان حەبیبی کوڕی، لە سەقز
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک کەسی کورد لە مەرزی باشماخ ساڵی 1964
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
وێنە و پێناس
خانەوادەی حاجی محەمەد ئەمینی لە شاری سەقز، سەدەی بیستەم
ژیاننامە
عومەر حاجی ڕەشیدی خومچی
ژیاننامە
سابیر بەکر محەمەد حەمەد
ژیاننامە
تافا بەکر محەمەد
ژیاننامە
پرژە ڕزگار
کورتەباس
سوپاسنامەی دامەزراوە و مۆزەخانەی نیکۆس کازانجاکیس بۆ ئومێد قەرەنی
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت
پەرتووکخانە
کوردایەتی بیر و بزاڤە
کورتەباس
ژەنەراڵی پاییز لە ژمارەیەکی تایبەتی رۆڤاردا
کورتەباس
هەسەدە: 16 شەڕڤانمان شەهید بوون
وێنە و پێناس
سەعیدخان حەبیبی بەسواری ئەسپ لە تیلەکۆ
ژیاننامە
ژارۆ غەفور دەروێش ئەحمەد

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
ئاری بابان
29-12-2008
هاوڕێ باخەوان
ئاری بابان
ژیاننامە
شەرەفەدین ئاڵچی
22-02-2009
هاوڕێ باخەوان
شەرەفەدین ئاڵچی
شوێنەکان
هەرمۆتە
22-10-2018
ئاراس ئیلنجاغی
هەرمۆتە
پەرتووکخانە
ئاراسنامە، بەرگی 01
23-12-2024
ئاراس ئیلنجاغی
ئاراسنامە، بەرگی 01
وێنە و پێناس
شوێنەواری تیلەکۆ لە شاری سەقز، ڕۆژهەڵاتی کوردستان
25-12-2024
کشمیر کەریم
شوێنەواری تیلەکۆ لە شاری سەقز، ڕۆژهەڵاتی کوردستان
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
گۆرانی جەژنی ئەمساڵ بە دەنگی حەمە جەزا تیپی هونەری هەولێر ساڵی1978
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
کۆکراوەی کۆمەڵێک وێنە و یادگاریی هونەرمەند ڕەفیق چالاک
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
کاوە ژاژڵەیی لەگەڵ تیپی هونەری هەولێر ساڵی 1978
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
تیپی مۆسیقای سلێمانی، هونەرمەند عەدنان کەریم لە بەغدا، هۆڵی خولد ڕۆژی 01-10-1979
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
کۆمەڵێک وێنەی تێکۆشەر و پێشمەرگە و شاعیر و نووسەر و ئاوازدانەر خالید دلێر
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
چەند دیمەنێکی ژیانی ڕۆژانەی ئافرەتانی گوندنشین و کاروباری ڕۆژانەیان نیشان دەدات، لە باشووری کوردستان سەدەی بیستەمدا
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
بالیسان، منداڵێک و ژنێک ڕووداوەکانی ئەنفال و ئاوارەبوونیان دەگێڕنەوە، ساڵی 1987
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئاهەنگ و شایی کوردەواری، کە تێیدا کۆمەڵێک پیاو هەڵدەپەڕن
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
دیدارێک و دەردەدڵی ئیبراهیم حەکیم بۆ هەولێر
26-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دیدارێک لەگەڵ لەیلا فەریقی ساڵی 2002
26-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت
  531,844
وێنە
  113,284
پەرتووک PDF
  20,686
فایلی پەیوەندیدار
  109,179
ڤیدیۆ
  1,713
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
292,131
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,114
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,414
عربي - Arabic 
32,828
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,350
فارسی - Farsi 
11,710
English - English 
7,823
Türkçe - Turkish 
3,690
Deutsch - German 
1,809
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,149
ژیاننامە 
26,924
پەرتووکخانە 
26,179
کورتەباس 
19,249
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,078
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,155
شەهیدان 
11,937
کۆمەڵکوژی 
10,919
هۆنراوە 
10,500
بەڵگەنامەکان 
8,421
وێنە و پێناس 
7,566
ئامار و ڕاپرسی 
4,627
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,561
ڤیدیۆ 
1,582
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,465
پۆلێننەکراو 
989
فەرمانگەکان  
985
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
826
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
776
کارە هونەرییەکان 
769
شوێنەوار و کۆنینە 
639
گیانلەبەرانی کوردستان 
360
یارییە کوردەوارییەکان 
279
ئیدیۆم 
222
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
187
نەخشەکان 
185
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
84
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
518
PDF 
32,569
MP4 
2,852
IMG 
208,757
∑   تێکڕا 
244,696
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
پێگەی ئافرەت لە شیعری هاوچەرخدا
کورتەباس
جۆن بۆڵتن: ئەگەر ترەمپ کوردەکان بەجێبهێڵێت، نێوبانگی لەکەدار دەکات
ژیاننامە
فەوزیە مستەفا ڕەشید
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
ژیاننامە
فەلاح میسری
پەرتووکخانە
ئاراسنامە، بەرگی 01
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
ژیاننامە
پریڤە ڕزگار
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
ژیاننامە
بارزان شێرزاد
ژیاننامە
زەکیە ئیبراهیم ڕەحمان ئیبراهیم
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
پەرتووکخانە
کەرکووک لەنێوان هەردوو ئاماری 1947-1957
کورتەباس
ئازارەکانی سیدنایا؛ چیرۆکی گەنجێکی کورد کە کەللەسەری شکاوە و یادگەی لەدەست داوە
وێنە و پێناس
خاتوونێکی شاری سەقز بە جلوبەرگی کوردییەوە، سەدەی بیستەم
پەرتووکخانە
بەها بنچینەکان بۆ تەمەنی (4-5) ساڵ
وێنە و پێناس
سەعیدخان حەبیبی و دکتۆر مەزهەر سەعیدخان حەبیبی کوڕی، لە سەقز
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک کەسی کورد لە مەرزی باشماخ ساڵی 1964
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
وێنە و پێناس
خانەوادەی حاجی محەمەد ئەمینی لە شاری سەقز، سەدەی بیستەم
ژیاننامە
عومەر حاجی ڕەشیدی خومچی
ژیاننامە
سابیر بەکر محەمەد حەمەد
ژیاننامە
تافا بەکر محەمەد
ژیاننامە
پرژە ڕزگار
کورتەباس
سوپاسنامەی دامەزراوە و مۆزەخانەی نیکۆس کازانجاکیس بۆ ئومێد قەرەنی
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت
پەرتووکخانە
کوردایەتی بیر و بزاڤە
کورتەباس
ژەنەراڵی پاییز لە ژمارەیەکی تایبەتی رۆڤاردا
کورتەباس
هەسەدە: 16 شەڕڤانمان شەهید بوون
وێنە و پێناس
سەعیدخان حەبیبی بەسواری ئەسپ لە تیلەکۆ
ژیاننامە
ژارۆ غەفور دەروێش ئەحمەد

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 16.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.625 چرکە!