یارییەکانی کچان لە پاڵەوانێتی گۆڕەپان و مەیدانی وڵاتانی ڕۆژاوای ئاسیا پڕ ڕکابەری و ململانێی توندی یاریزانانی بەشداری هەڵبژاردەکانە.
ئەمە و لە یاری بازی بەرز #مریەم عەبدولحەمید عەبدولڕەحمان#ی کیژە یاریزانی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# و یاریزانی هەڵبژاردەی ئێراق توانی پلەی یەکەم و میدالیای ئاڵتون بەدەست بهێنێت دوای ئەوەی بە (177)سم بازی دا.
سەبارەت بەو ئەنجامەی مریەم و کیژە یاریزانانی یانەی پێشمەرگە #نزار ئەکرەم# ڕاهێنەری کچانی یانەی پێشمەرگە و یەکێک لە ڕاهێنەرانی هەڵبژاردەی نیشتمانی ئێراق تایبەت بۆ پێشمەرگە سپۆرت وتی، (مریەم، کوردستان، ئامال، دیانا و ئەڤین) و تەواوی کیژە یاریزانانی یانەی پێشمەرگە لەم ڕکابەرییە بەهێزەدا سەرسامیان کردین و بە ئاستە بەرزەکانیان بوونە جێگەی شانازی بۆمان، هەروەک نزار وتی، لە یاری بازی بەرز خۆشبەختانە مریەم عەبدولحەمید توانی یەکەم بێت و بەو سەرکەوتنەش تا ئێستا 2024 کچانی پێشمەرگە توانیویانە دوو میدالیای ئاڵتون بەدەست بهێنن کە یەکەمیان #کوردستان بەمۆ جەمال# لە یاری 100 مەتر بەربەست و دووەمیان مریەم عەبدولحەمید لە یاری بازی بەرز بووە. [1]