ناونیشانی بابەت: دۆزینەوەی گۆڕدخمەی زەردەشتی لە ئەفریقیا
ئامادەکردنی: #ڕۆیا سەردار#
تیمێکی نێودەوڵەتی لە توێژەران، لە شوێنێکی دوور لە دوورگەی ماداگاسکار لە ئەفریقیا، کۆمەڵێک گۆڕدخمەی سەیر و سەڕنجڕاکێشی بەردینیان دۆزیوەتەوە، کە دەڵێن ڕەنگە ڕەچەڵەکی زەردەشتییان هەبێت.
ئەم بیناسازییە بەردینانە لە ناوچەی تێنیکی لە باشووری ماداگاسکار هەڵکەوتوون و هیچ نموونەیەکی هاوشێوەیان لەم دوورگەیە، یان لە کەنارەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەفریقیا نەدۆزراوەتەوە.
دۆزینەوە نوێیەکانی گۆڕدخمەی #زەردەشت#ی، سەرنجڕاکێشن، چونکە ئەوە دەردەخات کە سەرەڕای مەودای دووریی زیاتر لە 200 کیلۆمەتر لەنێوان ئەم پێکهاتانە و نزیکترین کەنارەکانی ماداگاسکار، دانیشتووانی تێنیکی لە سەردەمی سەدەکانی ناوەڕاستدا بەشێک بوون لە تۆڕە بازرگانییەکانی زەریای هیندی.
ڕایەکی دیکەی توێژەران ئەوەیە، زۆر لەم پێکهاتە شوێنەوارییە تازە دۆزراوانە، لەوانە (تەراس، دیواری بەردی، حەوزی بەردی و پێکهاتەی بەردبڕین) بە قەبارە و شێوە و ڕەهەندی جیاواز، لە کۆتاییەکانی هەزارەی یەکەم و سەرەتای هەزارەی دووەمی زایینیدا درووستکراون.
ئەو توێژەرانەی ئەم کارانەیان بە سەرپەرشتیی گوئیدۆ شرۆرز، مامۆستا لە پەیمانگای زانستە جیۆلۆجییەکان لە زانکۆی بێرن لە سویسرا دۆزیوەتەوە، دەڵێن: ”جێگای سەرسوڕمانە کە نزیکترین لێکچوونە ستایلیستییەکانی ئەم جۆرە تەلارسازییە بەردینە بە دووریی هەزاران کیلۆمەتر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ئەمڕۆدا، بەتایبەت لە ناوچەی زاگرۆس، دەدۆزرێتەوە.“
تاقچەی بەردی لە تێنیکی، هاوشێوەی شوێنە جۆراوجۆرەکانن، کە پەیوەندییان بە ڕێوڕەسمی ناشتنی زەردەشتییەوە هەیە لە سەرانسەری ناوچەکانی زاگرۆس (#کوردستان#ی گەورە)، کە بەزۆری مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ هەزارەی یەکەمی زایینی.
پێدەچێت ئەم گۆڕدخمانە لە جۆری (ئەستۆدان) یان ئەو شوێنە بن کە ئێسکی مردووی تێدا هەڵدەگیرێت. وشەی ئەستۆدان لە دوو بەش درووستکراوە (ئەستۆ) بە واتای ئێسک و (دان) بە واتای پێگە دێت. ئەستۆدانەکان لە #ئایینی زەردەشتی#ی مردووەکاندا، چاڵی سادە بوون لە بەردەکانی شاخدا، کە بۆ ئێسکی مردووەکان درووست دەکران، کە دوای ڕزین، یان خواردنی بەشەکانی دیکەی تەرمەکە لەلایەن ڕاوەدوونەرانەوە، لەوێ بگوازرێتەوە و بهێڵرێتەوە.
بەپێی مێژووی ڕادیۆکاربۆنی خەڵووز، کە لە هەڵکۆڵینەکانی ماداگاسکاردا دۆزراوەتەوە، تاقچە بەردی نەخشێنراو و دیواری بەردی لمیی نەخشێنراو لە دەوروبەری سەدەی 10 تا 12ی زایینی درووستکراون.
ئەم دۆزینەوە نوێیانە تایبەت و سەرنجڕاکێشن، چونکە ئەوە دەردەخەن کە سەرەڕای مەودای دووریی زیاتر لە 200 کیلۆمەتر لەنێوان ئەو پێکهاتانە و نزیکترین کەنارەکانی ماداگاسکار، دانیشتووانی تێنیکی بەشێک بوون لە تۆڕە بازرگانییەکانی زەریای هیندی لە سەدەکانی ناوەڕاستدا.
توێژەران لێکۆڵینەوەیان بۆ تەلارسازیی بەردبڕینی شاری تێنیکیان وەک بەشێک لە گۆڕستانێک کردووە، کە کۆچبەرانی بە ڕەچەڵەک زەردەشتی درووستیان کردووە.
ئەوان پێیان وایە ئەو کەسانەی هاتوونەتە کەنارەکانی ماداگاسکار و لە کۆتاییدا لە تێنیکی نیشتەجێ بوون، دابوونەریت و بیروباوەڕەکانیان لە دەرەوەی دوورگەکەوە هێناوە، لە کاتێکدا لەوێ بوون و بە شێوەیەکی هاوشێوە بەڕێوەیان بردووە.
توێژەران ئەگەری ئەوەیان ڕەت نەکردووەتەوە، کە پێکهاتە شوێنەوارییەکانی تێنیکی، ڕەنگە کاری کۆمەڵێک کەس بێت، کە ڕێوڕەسم و بیروباوەڕی تایبەتیان دوای چوونە ناو دوورگەکە بۆ درووست بووبێت و پەرەی سەندبێت.
بە بڕوای ئەوان، ئەگەری ئەوە هەیە، کە پێکهاتە بەرد بڕینەکان بە ڕێکەوت لێکچوونیان لەگەڵ زەردەشتییەکان لە کوردستانی دێریندا هەبێت.
توێژەران دەڵێن، هێشتا لێکۆڵینەوەی شوێنەواریی زیاتر پێویستە بۆ تاقیکردنەوەی گریمانەی سەرچاوەیەکی ئایینی و داب و نەریتی پرسە لەنێو دانیشتووانی پێشووی تێنیکی ماداگاسکار و ڕۆژاوای زەریای هیندی.
زەردەشتی ئایینێکی کۆنی دانیشتووانی کوردستانی دێرینە، دوورگەی ماداگارسکاریش دەکەوێتە زەریای هندییەوە لە کەنارەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەفریقاوە، پایتەختەکەی شاری ئەنتاناناریڤۆیە. ژمارەی دانیشتووانی نزیکەی 22 ملیۆن کەسە و نزیکەی 10%یان لە پایتەختدا دەژین. زمانە فەرمییەکانی ماداگاسکار بریتین لە زمانی مەلاگازی و فەرەنسی. ژیان لە ماداگاسکاردا زۆر بەرچاو و خۆشگوزەران نییە. سەرەڕای زۆریی شوێنە گەشتیارییەکان و توانای باشی ئەم دوورگەیە، خەڵکی ماداگاسکار زۆر هەژارن.
یەکەمین دانیشتووانی دوورگەی ماداگاسکار ئەو خەڵکی ڕەسەنە بوون، کە لە بۆرنێۆ (دوورگەیەک لە ئەندەنووسیا) بە پاپۆڕەکانیان هاتوون بۆ ماداگاسکار.ن هاتوون بۆ ماداگاسکار. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=