ناو: محەمەد
نازناو: حەمەی سۆفی کەریم
ناوی باوک: حەمەکەریم حەمەسادق یوسف
ساڵی لەدایکبوون: 1955
ڕۆژی شەهیدبوون: #07-03-1991#
شوێنی لەدایکبوون: گوندی کانی سێفی بناری چیای سوورێنی سەربە شارەدێی #خورماڵ#
شوێنی شەهیدبوون: گوندی #قاینجە#ی نزیک #سەیدسادق#
$ژیاننامە$
محەمەد حەمەکەریم حەمەسادق ناسراو بە حەمەی سۆفی کەریم، ساڵی 1955 لە گوندی کانی سێفی بناری چیای سوورێنی سەربە شارەدێی خورماڵ لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، تا قۆناغی سەرەتایی خوێندوویەتی.
لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە و لە شاری #مەریوان# نیشتەجێ بووە، خێزاندار بووە و خێزانی ناوی عەینا حەمەسەعید بووە و خاوەنی چوار کوڕ و سێ کچ بووە بەناوەکانی کازم، مەسعود، یادگار، ئەسعەد، ڕەحمە، ڕێزان، فاتمە.
ساڵی 1986 بووەتە پێشمەرگە لە هێزی سوورێنی سەربە لێژنە ناوچەی #دەربەندیخان#ی لقی چواری #پارتی دیموکراتی کوردستان#.
ساڵی 1987 فڕۆکەکانی ڕژێمی #بەعس# سەنگەرەکانی پێشمەرگەیان لە چیای سوورێن بۆمبباران کردووە و بەهۆیەوە حەمەی سۆفی کەریم لە سەنگەری بەرگریدا چەند پارچە ساچمەیەکی بەرکەوتووە و بەسەختی بریندار بووە.
بەشداری ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی خەڵکی کوردستانی کردووە و هەر لە سەرەتای ڕاپەڕیندا لە دەڤەری #شارەزوور#.
لە 07-03-1991 لە گرتنەوەی سەربازگەی قاینجەی نزیک سەیدسادق فیشەکی بەرکەوتووە و شەهید بووە. [1]