ناو: ڕەحیم
نازناو: ڕەحیم بانی شاری
ناوی باوک: محەمەد ساڵح عەلی
ساڵی لەدایکبوون: 1959
ڕۆژی شەهیدبوون: #25-04-1984#
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #بانی شار#ی سەربە شارەدێی #خورماڵ#
شوێنی شەهیدبوون: دەڤەری هەورامان
$ژیاننامە$
ڕەحیم محەمەد ساڵح عەلی کە ناسراوە بە ڕەحیم بانی شاری، ساڵی 1959 لە گوندی بانی شاری سەربە شارەدێی خورماڵ لەدایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، تا قۆناغی سەرەتایی خوێندوویەتی.
لە #02-08-1977# بووەتە پێشمەرگە لە مەفرەزەی عوسمان بانی شاری سەربە هێزی هەورامانی #پارتی دیموکراتی کوردستان#، کە نادر هەورامی فەرماندەی هێز بووە.
ساڵی 1980 شێوازی پێکهاتەیی سەربازی هێزی هەورامان گۆڕانکاری تێدا کراوە و پلەی فەرماندەی کەرتی دووی سەربە بەتالیۆنی حەوتی هێزی هەورامانی وەرگرتووە، هەروەها عوسمان بانی شاری بووەتە فەرماندەی بەتالیۆنی حەوت، دوو جار بریندار بووە لە شەڕی قەڵاخانی دەڤەری هەورامان ساڵی 1981، شەڕی ئەحمەدئاوا پارچەی تۆپ لە چاوی ڕاستی داوە لە ساڵی 1983.
شەهید ڕەحیم بانی شاری بەشداری داستانی سێ تەپان ساڵی 1981، شەڕی قەڵاخانی ساڵی 1981، شەڕی داربەڕوڵەی سەربە پارێزگای #سلێمانی#، شەڕی ئەحمەد ئاوا ساڵی 1983، شەڕەکانی شاری #هەڵەبجە# و مەفرەزەی پارتیزانی دەشتی #شارەزوور# کردووە.
لە 25-04-1984 ڕەحیم بانی شاری و هاوسەنگەرێکی بەناوی عەینەدین ویستوویانە بچنە بارەگای بەتالیۆن بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوە لە چیای وشکە ناوی پشت ئەحمەدئاوا، بەڵام لە ملەی کانی تو لەدەڤەری هەورامان کەوتوونەتە بۆسەی سەربازی ڕژێمی #بەعس# و ڕووبەڕوویان بوونەتەوە، سەرەتا عەینەدین شەهید بووە و ڕەحیم بانی شاری فیشەک بەر ڕانی چەپی و قۆڵی چەپی کەوتووە و بەسەختی بریندار بووە، بەڵام ڕەحیم بانی شاری لە ڕووبەڕووبوونەوەی هێزەکەی بەعس بەردەوام بووە تا دوای 20 خولەک چەند فیشەکێکی تر بەر سینگی کەوتووە و شەهید بووە.[1]