حوشتر بەبارەوە قوت دەدرێ
ئاژەڵی حوشتر کەڵەگەت و بەرز و عەنتیکە و خوار و خێچە، قەبارەی گەورەیە، ئەگەر بەبارەوەش بێت وەکوو گردێکی گەورە دەردەکەوێت، ئەوە وەکوو ئیدیۆم بەکاردەهێنرێت ئەگەر ناوچەیەک دزی گەورەگەورە و لێزان و فێڵزان و چوختی و بەدەستوبردی (عەجایب) و پیسی لێ بێت دەوترێت: حوشتر بەبارەوە قوت دەدرێ.[1]