ناو: عنایەت
ناوی باوک: ئەحمەد مەحمود وەسالی
ناوی دایک: سەبرییە
ساڵی لەدایکبوون: 1939
ڕۆژی شەهیدبوون: #01-07-1965#
شوێنی لەدایکبوون: گوندی قوڵمیتکانی سەربە پارێزگای #هەڵەبجە#
شوێنی شەهیدبوون: هەڵەبجە
$ژیاننامە$
عنایەت ئەحمەد مەحمود وەسالی لە ساڵی 1939 لە گوندی قوڵمیتکانی سەربە پارێزگای هەڵەبجە لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جووتیاری بووە، دایکی ناوی سەبرییە و خاوەن چوار برایە بە ناوەکانی عەلی، لەتیف، تۆفیق.
ساڵی 1961 پەیوەندی بە ڕیزەکانی شۆڕشی ئەیلوول دەکات و لە لقی حەمەگوڵپی دەبێتە پێشمەرگە لە سنووری دەشتی #شارەزوور# و هەورامان.
بەشداری سەرجەم داستانەکانی دەشتی شارەزوور دەکات.
لە ڕێکەوتی 01-07-1965 هێزی پێشمەرگە بۆسەیەکی بۆ کاروانی سەربازی حکومەتی ئێراقی دادەنێن لە پردی زەڵم کە بەرەو شاری هەڵەبجە و هەورامان دەچوون، دوای شەڕێکی قورسی چەند کاتژمێری توانیویانە زریپۆشێکی دوژمن تێکبشکێنن، بەڵام بەهۆیی زۆری ژمارەی زریپۆشەکان و بۆردوومانی بەردەوام لە سەریان، عنایەت ئەحمەد و حەمە گوڵپی و حەمەعەلی ئێناخی دەچنە بەردەم زریپۆشەکانی تر و زریپۆشەکان بەسەر جەستەیاندا دەکەون و شەهید دەبن.[1]