#دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ# ڕایدەگەیەنێت: کەس بە ڕکابەری خۆمان نازانین و کەسیش بە دوژمنی خۆمان نازانین، بەڵام ئەگەر هێڵی سوورمان ببەزێنن دەکەونە بەر گەردەلوولی سەوزی جەماوەری یەکێتی.
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ سەرپەرشتیاری بازنەی #هەولێر#ی لیستی 129ی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: داوا دەکەم هیچ کەسێک گرەو لەسەر لاوازبوونی یەکێتی نەکات، چونکە وەک یەکێتی هیچ کەس و لایەنێک بە ڕکابەری خۆمان نازانین، هاوکات هیچ کەسێک بە دوژمنی خۆمان نازانین.
لە پەیامەکە کە ئەمڕۆ سێشەممە #01-10-2024# ڕایگەیاندووە دەڵێت: کاتێک هێڵی سووری ئێمە دەبەزێنن و دەست بۆ مێژوو و شانازییەکانی ئێمە دەبەن، ئەوە پێیان ڕادەگەیەنم کە بە دڵنیاییەوە دەکەونە بەر گەردەلوولی سەوزی جەماوەری یەکێتی. [1]