پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان




گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
گۆرانی جەژنی ئەمساڵ بە دەنگی حەمە جەزا تیپی هونەری هەولێر ساڵی1978
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
کۆکراوەی کۆمەڵێک وێنە و یادگاریی هونەرمەند ڕەفیق چالاک
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
کاوە ژاژڵەیی لەگەڵ تیپی هونەری هەولێر ساڵی 1978
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
چەند دیمەنێکی ژیانی ڕۆژانەی ئافرەتانی گوندنشین و کاروباری ڕۆژانەیان نیشان دەدات، لە باشووری کوردستان سەدەی بیستەمدا
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
بالیسان، منداڵێک و ژنێک ڕووداوەکانی ئەنفال و ئاوارەبوونیان دەگێڕنەوە، ساڵی 1987
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئاهەنگ و شایی کوردەواری، کە تێیدا کۆمەڵێک پیاو هەڵدەپەڕن
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
دیدارێک و دەردەدڵی ئیبراهیم حەکیم بۆ هەولێر
26-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دیدارێک لەگەڵ لەیلا فەریقی ساڵی 2002
26-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دیدارێک لەگەڵ عەدنان کەریم ساڵی 2001
26-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
ناسری ڕەزازی باسی سروودی نیشتمانی دەکات لە ساڵی 2001
25-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت
  531,842
وێنە
  113,284
پەرتووک PDF
  20,686
فایلی پەیوەندیدار
  109,179
ڤیدیۆ
  1,710
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
292,131
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,114
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,414
عربي - Arabic 
32,828
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,350
فارسی - Farsi 
11,710
English - English 
7,823
Türkçe - Turkish 
3,690
Deutsch - German 
1,809
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,149
ژیاننامە 
26,924
پەرتووکخانە 
26,179
کورتەباس 
19,249
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,078
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,155
شەهیدان 
11,937
کۆمەڵکوژی 
10,919
هۆنراوە 
10,500
بەڵگەنامەکان 
8,421
وێنە و پێناس 
7,566
ئامار و ڕاپرسی 
4,627
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,561
ڤیدیۆ 
1,582
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,465
پۆلێننەکراو 
989
فەرمانگەکان  
985
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
826
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
776
کارە هونەرییەکان 
769
شوێنەوار و کۆنینە 
639
گیانلەبەرانی کوردستان 
360
یارییە کوردەوارییەکان 
279
ئیدیۆم 
222
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
187
نەخشەکان 
185
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
84
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
518
PDF 
32,569
MP4 
2,852
IMG 
208,757
∑   تێکڕا 
244,696
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ژیاننامە
ئاری بابان
ژیاننامە
شەرەفەدین ئاڵچی
شوێنەکان
هەرمۆتە
پەرتووکخانە
ئاراسنامە، بەرگی 01
وێنە و پێناس
شوێنەواری تیلەکۆ لە شاری سە...
پێشەکییەک بۆ دیوانی نالی
کوردیپێدیا و هاوکارانی، هەردەم یارمەتیدەردەبن بۆ خوێندکارانی زانکۆ و خوێندنی باڵا بۆ بەدەستخستنی سەرچاوەی پێویست!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0

پێشەکییەک بۆ دیوانی نالی

پێشەکییەک بۆ دیوانی نالی
پێشەکییەک بۆ #دیوانی نالی#

هەموو کوردێکی پاک، چاک، دیندار، دڵسۆز و ئەدەبدۆست، ئەگەر بە دڵ و گیان خۆی بە منەتبار و قەرزداری مامۆستای هێژا و زانای کورد #مەلا عەبدولکەریمی مودەریس# نەزانێ ناهەقی دەکا. چونکە مامۆستا و کوڕە کارامە و لێزانەکانی بە هەموو هێز و توانای خۆیانەوە بە هیچ بارێک لە خزمەتی کوردی چارەڕەشی، دوورەبەشی هەژار درێخیان نەکردووە.

بەڕاستی ئەم خزمەتە بەنرخانەی ئەم بنەماڵە چاکە، بە دین بە فەرهەنگ، بە زمان، بە ئەدەب و ئاکاری کوردییان کردووە شایانی ئەوپەڕی ڕێز و سوپاسە. یاخوا لەملایە لە بەڵای لابەلا دوور بن. بەردی سارد و گەرمییان وەبەر پێ نەیە و لەولاش وەبەر ئاڵای پێغەمبەر کەون و حەشریان دەگەڵ حەشری پیاوچاکان بێ. پێم وایە خزمەت بە کوردی زۆرلێکراو چاکەیەکە کە لەپێش چاوی بینائیی چاوان بزر نابێ و پاداشی دنیا و قیامەتی دەبێ.

گەڕیدەیی و دەربەدەری ئەم سوودەی بۆ من هەبوو کە لە نێزیکەوە بەخزمەت مامۆستا بگەم و دەستی موبارەکی ماچ بکەم و بزانم کۆگای نور و دەریای بێ سنوورە.

جارێک دەگەڵ چەند مامۆستای گەورە و ماقووڵ لە بارەگای حەزرەتی غەوس لە حوجرە تەنگ و چکۆڵەکەیدا لە خزمەتی مامۆستا دانیشتبووین، من ئەو بیرەم بە مێشکدا دەهات ئەگەر هەموو نووسینە بەنرخەکانی ئەم مامۆستا کورتەباڵا، ڕەزاسووکە، خوێنشیرین و قسەخۆشە بێنی و لە تایەکی تەرازووی باوێ و جەستەی لاوازی خۆشی لە تایەکەی دیکە بخەی ئایا سەری وەمیچی حوجرەکەی ناکەوێ؟

دیارە ئەوینێکی پڕ سۆز، ئیمانێکی پیرۆز و ئیرادەیەکی قەوی و پتەو ئەم پیرە خاوێنە و ئەم زانا کەم وێنەی هان داوە کە لەو تەمەنەدا لە خزمەت بە زانست، بە ئەدەب، بە ئیسلامییەت و ئینسانییەت خافڵ و بێئاگا و شەکەت و ماندوو نەبێ.

باسی یەک یەکی نووسراوەکانی مامۆستا وەک تەفسیری قورئانی پیرۆز و شەریعەتی ئیسلام و... نە بە منی بێدەسەڵات دەکرێ و نە لەو کورتە باسەدا دەگونجێ، ئەم ئەرکە لە ئەستۆی مامۆستایانی ئایینی و شارەزایانی ئەدەب و پسپۆڕانی زانستە کە هیوادارم کەمتەرخەمی نەکەن و شوێنەوارە بەکەڵک و باشەکانی مامۆستا پتر بە خەڵک بناسێنن. لەبارەی شەریعەتی ئیسلامیدا ڕای مامۆستایەکی شارەزام پرسی، فەرمووی هەر کەسە بۆ خۆی بۆچوونێکی هەیە، من بە ڕاشکاوی دەڵێم تا ئێستا کتێبی وا تەواو لەبارەی فیقهی شافیعیدا نەنووسراوە.

من لێرەدا دەمەوێ بەکورتی لەبارەی ئەم دیوانە شتێک بنووسم. بەبڕوای شارەزایانی شێعر و ئەدەب نالی یەکێکە لە گەشترین و پرشنگدارترین ئەستێرە بەرزەکانی ئاسمانی ئەدەبی کوردی. تەنیا ڕەخنە یا بە ئەدەبتر بڵێم دەردی دڵێکی لە شێعری نالییان بوو ئەوە بوو کە تێگەیشتنی شێعرە ناسک و وردە جوان و ڕەوانەکانی زۆر هاسان نەبوو، پێویستی بە شیکردنەوە، لێتوێژینەوە و وردبوونەوەی تەواو بوو. کەسێک سێ زمانی عەرەبی، فارسی و کوردی نەزانیبایە چاک لە شێعری نالی نەدەگەیشت. مامۆستای مەزن هەستی بەو کەموکوڕییە کردووە بۆیە بەخۆی و بە کوڕانییەوە، هەستاون، تێکۆشاون، ڕەنجیان کێشاوە و بە هەزاران زەحمەت نوسخەی دەستنووسیان پەیدا کردوون لەبەر یەکیان ڕاناون و ئەم دیوانە بەنرخەیان شەرح کردووە. لە هەووەڵەوە پێشەکییەکی زانایانەیان بۆ نووسیوە کە خۆی کتێبێکی سەربەخۆیە و خوێندنەوەی بۆ هەموو ئەم کەسانەی سەریان لە شێعر و ئەدەب دەخورێ پێویستە. لەدوایە شێعرەکانیان ڕاست کردۆتەوە. ماناکانیان لێداوەتەوە، هەڵسەنگاندووە و لەپێش خوێنەریان داناوە.

تا ئێستا کاری وا لەنێو کورداندا نەکراوە. زۆر کەس لەسەر نالییان نووسیوە، بەڵام کەس ئەوەندەی خۆ پێوە ماندوو نەکردووە. ئەوانی باش بوون، ناتەواو بوون ئەوانەی نەزانانە نووسرا بوون هەر نەبان باشتر بوو. هیچ کارێک ئەویش کاری وا ئەستەم و گران بێ کەموکوڕی نابێ، ڕەنگە ئەو کارە گەورەش نەختە نەقسێکی هەبێ، بەڵام بێگومان هاوتا و وێنەی نییە.

من بۆ خۆم پتر لە نیو چەرخە سەروکارم دەگەڵ شێعری نالیدا هەیە ئەو سەردەمە کە وەک سوختەیەکی نەزان لە خانەقای شێخی بورهان بووم دەمدی مەلا زاناکان و موستەعیدە باشەکان لەسەر شێعری نالی دەڕۆن، ئەگەر نیوە خوێندەواری وەک منیان بۆ حاڵی نەبووبان، هیچ نەبێ سەرنجیان بۆ لای مەلە لەو دەریا مەند و بێبەستێنە ڕادەکێشان، چاپ بوونی نالی لەلایەن کوردی و #مەریوان#یوە دەروێکی بۆ کردمەوە ئەگەرچی ئەم دیوانە نازدارە، بێئازارە دێو و دوژمنی پۆلیسی دەورانی ڕەشی پاشایەتی ڕەزاخان بوو بە دەس هەر کەسەوە گیرابایە هاواری سەر و ماڵی بوو، بەڵام من پەیدام کردبوو بە دزییەوە دەمخوێندەوە. موقبیل بە چاپکردنەوەی دیوانی نالی سەرەڕای ئەم کەموکوڕییانەی لە کاریدا هەبوو پتری بەرەو تێگەیشتنی شێعری نالی بردم. نێو و نرکە و هێرشی گیو لە نالیی نەتۆراندم تەنانەت چاپەکەی مووەفەقیشم نەک جارێک دەیان جار خوێندەوە. خوالێخۆشبوو حاجی مەحموودی وەتەمیشیم کە بازرگان و مڵکدارێکی پیر و خۆشزەوق بوو، باش دەناسی و بەو حاڵەوە دیتنی بۆ من هاسان نەبوو چونکە ئەو هاوین و بەهار لە دێ بوو، منیش هەر لادێیی بووم و کەمتر دەچوومە شار کە زستانان بەخزمەتی بگەم زۆرم کەڵک لە شێعر ناسیی ئەو پیاوە گەورە وەرگرت کە ڕەنگبێ کەم کەس مابن لەبیریان بێ ئەدیبێکی چەند بەئینساف و پیرەپیاوێکی چەند قسەخۆش بوو. ئێستاش بۆم ڕوون نەبۆتەوە ئەو بازرگانە زرینگە کە سەروکاری دەگەڵ گەز و جاو و کەتیرە و مازوو و خوری و مافوورە بوو چۆن ئەو هەموو شێعرە کوردییە جوانانەی لەبەر بوون. ئایا بەیاز و دەستنووسی باشی بوون و دەرینەدەخست یا حافیزەی وا بەهێز و قەوی بوو کە چی لەبیر نەدەچۆوە. بە ڕەحمەتی خودای شاد بێ. ئاخ و داخ چەن گەورەپیاومان بوون و حاجی قادر گوتەنی: «لەبەر بێ دەفتەری گوم بوون و فانی».

شەقی ڕۆژگار هەڵیداشتمە کوردستانی عێراق لەوێ زۆر نالیی ناسم دیتن و باشترم نالی ناسی تا سەرم لە بەغدا هێنا دەر و بەخزمەت مامۆستا مەسعوود محەممەد گەیشتم. تا ئێستا کەسم نەدیوە وا لە شێعری نالی بگا. گفتولفتێکی خۆشی بوو کە بە بەیانی سیحراوی خۆیەوە دەهاتە شیکردنەوەی شێعری نالی خۆی مەست و سەرخۆش دەبوو و گوێگری وەجۆش دەهێنا. داخم ناچێ ئەم مامۆستایە ئەوەندەی لەسەر شێعری نالی دەدوا ئەوەندەی نەدەنووسی تا کۆمەڵ پتری کەڵک لێ وەرگرێ. لەبیرمە لە دانیشتنێکدا کە مامۆستا بە عادەتی خۆی شێعری نالی شی دەکردەوە، یەکێک لە دانیشتووان لە منی پرسی بەبڕوای تۆ مامۆستا لەبارەی نالیدا زۆر زێدەڕەوی ناکا؟ گوتم: من لەتەنیشت #مەهاباد#ەوە لەلایەکەوە تا سەرچاوەی «زەڵم» و لەلای دیکە تا هاوینەهەواری سەرسەنگ گەڕاوم و دەگەڵ زۆر مامۆستای گەورە دانیشتووم کەسم نەدیوە ئەوەندە شارەزای شێعری نالی بێ. کەچی دەوێرم بڵێم ئەو گەورەپیاوەش بەتەواوی لە شێعری نالی نەگەییوە. مامۆستا مەسعوود فەرمووی بە خوا ڕاست دەکەی. من ئەو مەلەوانە نیم بینم ئەوەندە درێژ بێ کە بتوانم لە دەریای بێ بنی شێعری نالی ئەو هەموو دوڕ و مروارییانە بێنمە دەر هەروا پەلەقاژەیەکی ناشیانەیە دەیکەم. بەڵکوو شتێکم وەبەر دەس کەوێ. زۆری پێنەچوو ڕۆژێک لەخزمەت مامۆستا مەسعوود لە کۆڕی زانیاری کورددا خەریکی کار بووم. کاکە حەمەی مەلا کەریم هاتە ژوور و گوتی: «ئێمە مانای وشەی «نەی سەوار»مان لەو شێعرەدا نەزانیوە ئێوە چۆنی بۆ دەچن» زۆرمان بیر لێ کردەوە و نەمانزانی. بێئەدەبیم کرد و گوتم: «مامۆستا ئەو کاتە من گوتم جەنابیشت دیوانی نالیت بەتەواوی بۆ ساغ نەبووەتەوە و تۆ گوتت ڕاست دەکەی من پێم وا بوو تەوازوع دەفەرمووی بەڵام قسەکەم وەڕاست گەڕا... گوتی: «ماڵە نالیت نەشێوێ کێ سەرەدەر لەو هەموو وردە داوانە دەردەکا کە ئەو ناویەتەوە؟ من چوزانم نەی سەوار چییە؟» ئیجازەم لێ وەرگرت و چوومە ژووری کاکە حەمە، هەرچی فەرهەنگی فارسی و کوردی لە کۆڕدا هەبوون سەنگوسووژنمان دان و سەرە و بنمان دان و سەرا و بنمان کردن و ئەو وشەمان نەدۆزیەوە. دیارە پاش ناهومێد بوون لە پەراوێزی لاپەڕە 334دا گوتوویانە دوور نییە نیزەدار بێ کە لە شێعرەکەدا بێ مانا نییە. ئەو ڕۆژەی من گوتم کاکە حەمە حەیف فەرهەنگی دەوڵەمەندی دوکتۆر «موعین»مان بەتەواوی لەدەسدا نییە. وێدەچێ ئەو ئەم وشەی گرتبێ. ئێستاکە ئەم دێڕانە دەنووسم فەرهەنگی دوکتۆر موعینم لەبەر دەسدایە. ئەو فەرهەنگە گەورەش ئەم وشەی نەگرتووە. بەڵام وشەیەکی تێدایە کە پیاو دەخاتە گومانەوە کە مەبەستی نالی ڕەنگبێ ئەم وشە بێ و ئەوانەی دیوانی نالییان نووسیوەتەوە بەهەڵەیان تۆمار کرد بێ. فەرهەنگی موعین وشەی «نیساری» گرتووە بە مانا سوپاهی و لەشکری و دەڵێ. فیردەوسی لەبارەی تەبەقەی دووەم لە چوار تەبەقەی جەمشیددا دەڵێ:

صفی بر دگردست بنشاندند
همی نام نیساریان خواندند
و هەر وەها زیادی دەکا و دەڵێ: وشەی «نیساریان» لە زمانەکانی ئێرانیدا سابیقەی نییە و بێشک موحەرەفی (artistar)ی پەهلەوی (ئوستایی raeslara) بە مانای «شەڕکەر و سوپاهی» هاتووە و ئەم وشەیە لە فارسیدا بووەتە «ارتیشدار».

دۆزینەوەی ئەم وشە منی خستە سەر ئەم باوەڕە کە «نەی سەوار» «نەی سیار»بێ، بەغەڵەت نووسرابێتەوە چونکە زۆر ڕوونە و بە هاسانی لە شێعرەکانی دەردەکەوێ کە نالی زۆر ئەهلی خوێندنەوە و موتاڵا بووە. دەسەڵاتێکی زۆری بەسەر ئەدەبیاتی عەرەبی و فارسیدا هەبووە. وەک بە ئیشتیا لەسەریان نووسیوە گەڕیدە بووە و بە کوردستاندا گەڕاوە. ئەگەر واش نەبێ ئاشنایەتی ئەو دەگەڵ بابانەکاندا حاشای لێ ناکرێ. ئەوانیش کتێبخانەی ئەمیرانەیان بووە کە نالی کەڵکی لێ وەرگرتووە. تەماشای ئەو چەند شێعرە بکەن تا بزانن من بێ بەڵگە وا ناڵێم.

نالیا ئەم غەزەلە تازە کە تازەت گووتوە
بە دووسەد مە#سنە#ویی لوبی لوبابی نادەم
***
نییە دەخڵم لە شانامە و مەسافی غەیری ئەم نوکتە
کە کوشتەی بەندی تۆیە هەر کەسی ئازاد و ئازا بێ
***
کە دیتم ڕەنگی سەد ڕەنگی، گوتم بابایی عەییارە
کە بیستم لەفزی بێدەنگی گوتم شیپووری شاپوورە
بەڵێ بەم شێعرانەڕا کە ئەگەر ڕیزم کردبان زۆر پتریان جێ دەگرت دیارە کە نالی هەموو جۆرە کتێبێک کە دەخڵی بە مەلایەتییەوەش نەبوو بێ خوێندوەتەوە. کەسێکی ئەسکەندەرنامەی ئەفسانەیی خوێندبێتەوە و نەسیمی عەییار و شاپووری عەییار بناسێ، ئاشکرایە کە شانامەی فیردەوسی زۆر جار سەرە و بن کردووە و ئەم وشەی لە شانامە وەرگرتووە و ئەگەر ئەوەی زانیبێ کە نەی سیاری بە تەبەقەی دووەم لە چوار تەبەقەی زەمانی جەمشید گوتراوە ئەوە دەبێ شێعرەکە لە ئەسڵدا ئاوا بووبێ.

دیدە نیگهبانی یار، ناڵەی دڵ نەی سیار
تیپی سریشکم هەزار ئاهە عەلەمداری من
یانی چوار تەبەقەی زەمانی جەمشیدی ڕیز کرد بن و لەباتی تەبەقاتی لەشکری تورکان کە لە مەغوولییەوە وەرگیراون، «ئون» «یوز» «تومان» بەکاری بردن چونکە گومان لەوەدا نییە کە هەزار پڕ بە پێستی «تومان»ی مەغوولییە. ئایا تاقمە مومتازەکەی ئەحمەد پاشای دۆستی وا تەبەقەبەندی نەکردووە و ئەو شێعرە پڕ ڕەمزەی پاش نەمانی تاقمەکە نەگوتووە؟ جوابی بە من نادرێتەوە. بەڵام دەغدەغەی لەدڵمدا پەیدا کردووە.

ماوە شتێک لەبارەی نالیدا باس بکەم کە تا ئێستا کەس لەو بارەدا نەدواوە. ئەویش ئەوەیە، جگە لەوەی نالی خەریکی پێکهێنانی زمانی یەکگرتووی کوردی بووە، شۆڕشی ئەدەبیشی کردووە. ئەم ڕەسمە نالەبارەی لە دیوانی شاعیرەکانی پێشوودا هەبووە کە لە ئەلفەوە تا یا بکەنە قافیە لە دیوانی نالیدا نییە. کوا قافیەی «ڵ»، «ﻇ»، «ذ»، «ع»، «خ»، «غ» لە دیوانەکەیدا؟ کە دیوانی شاعیرە هەرە باشەکانیشی دزێو کردووە. لەباتی ئەوانە شێعری وا هەیە کە پیتە تایبەتییەکانی کوردی بۆ کردوونەوە قافیە وەک «ێ». «تەشریفی نەوبەهارە کە عالەم دەکا نوێ» نالی بەپێچەوانەی بۆچوونی هێندێک شێعرنەناس کە گوتوویانە هەر خەریکی دوو کار، شێعر و وشە ئارایی بووە و گوێی نەداوەتە نێوەڕۆک، شاعیری بەتەواوی مەعنای کەلیمە بووە. شێعری تەنیا بۆ دەربڕینی ئیحساسی ناسکی ئینسانی گوتووە جگە لە چەند پارچەی وەک وەسفی حوجرە و گوێدرێژەکەی و وەسفی تەبیعەت کە ئەوانیش لە ئیحساسی شاعیرانە بێبەش نین. شێعرەکانی دیکە پڕن لە سۆزی ئاشقانە و کوڵوکۆی دەروونی خۆی. بۆیە گوێی نەداوەتە ئەو قاعیدە و ئوسووڵەی کە زانستی عەرووز شاعیری ناچار کردووە ڕەچاوی بکا. یانی غەزەل لە حەوت شێعر کەمتر نەبێ و حەتمەن دەبێ تاق بێ. باشترین غەزەلی نالی ئەو غەزەلانەن کە لە حەوت شێعر کەمترن یا جووتن. یانی نالی لەهەر جێگایەک کوڵوکۆی دامرکاوە قەڵەمی ڕۆناوە و تا ئیحساساتی دانەمرکاوە قەڵەمی تاوداوە. ئەگەر لە پارچە شێعرەکەی مەستوورە وردببنەوە، تێدەگەن ئەو نالییەی کە وەستای قافیە بووە، لێرەدا ڕیعایەتی قافیەشی لە چەند جێگا نەکردووە. دیارە دۆزینەوەی ئەو جێگایانە کاری ئەو کەسانەیە کە دەزانن ڕەدیف و قافیە چن؟ بە ڕەحمەتی خودا شاد بن ئەو مامۆستایانەی بێ وردبوونەوە و بێ ئەوەی بزانن شێعر چییە؟ فەرموویانە ئیحساسی شاعیرانە لە شێعری نالیدا نییە یا کەمە، توخودا خوێنەری خۆشەویستی شێعرناس سەرنجێکی بدە ئەم دیوانە تا بزانی ئەو هەژارانە چەند لە شێعر ناسیندا کۆڵەوار بوون.

لە جێگایەکەی تریش باسم کردووە کە قوتابخانەی نالی بەهۆی مەلا ساڵحی حەریقەوە لە کوردستانی ئێران بەتایبەتی لە موکریاندا برەوی پەیدا کردووە.

لەم ساڵانەی دواییدا کتێبێک بە فارسی بە ناوی «ایران امروز» بڵاو بۆتەوە کە لە نووسینی «ئۆژین ئوبین» سەفیری وەختی فەرانسە کراوەتە فارسی. ئەم دیپلۆماتە لە ساڵەکانی 1907-1906 بە سابڵاخدا تێپەڕیوە و چەند لاپەڕەیەکی ناشیانەی لەسەر ژیانی کوردی ئەم مەڵبەندە نووسیوە کە سەرنجڕاکێش نیین. تەنیا ئەوەندەی سەرنجڕاکێشە کە لەبارەی نالیدا نووسیویەتی:

لە نێوەڕاستەکانی چەرخی ڕابردوودا شاعیرێک لەنێو کورداندا هەڵکەوت کە ناوبانگی لە چوارچێوەی هۆز و خێڵ و زێدی خۆی زۆر وێوەتر ڕۆیی، نالی مەلایەکی خەڵکی #سلێمانی#یە کە ئەمڕۆ شێعرەکانی لە دوورترین خڕ و شیو و دۆڵەکاندا ویردی زمانی کوردانە ئەم شێعرانەی، موفتی سابڵاخ، (کە لە جێگایەکی تر بەناوی مەلا محەممەدی موفتی ناوی بردووە) بۆ ئێمەی وەرگێڕان.

دیارە ناوبانگی نالی هەشتا پترە گەیوەتە سابڵاخ کە موفتی وای بە سەفیر ناساندووە. نازانین شێعرەکانی بە چ زمانێک بۆ سەفیر وەرگێڕاون. بەڵام پاش ئەو هەموو بەردەشۆر و دەسکارییە هێشتا تام و خوێ و بۆن و بەرامەی شێعری نالییان پێوە دیارە. ئەوەش جوابێکە بۆ ئەو کەسانەی دەڵێن نالی زیاتر بە شکل و وشە ئارایییەوە خەریک بووە تا نێوەرۆک و مەزموون. جارێک هەر لەو بارەدا لە کۆڕێکی ئەدەبیدا کە خوشک و برای عەرەبیشی لێ بوون گوتم توخوا ئەم شێعرەی نالی بۆ ئەم برا و خوشکە خورمانێژ و خورما خۆرانە کە فرچکیان بە خورما گرتووە بکەنە عەرەبی بزانین بۆ خۆیان یاری شیرینی خۆیان وا بە خورمای خۆماڵی شوبهاندووە کە کوردێکی #شارەزوور#ی کەڵاش لەپێی مێوژ خۆر شوبهاندوویەتی.

دەخیلت بم نەخیلی یا ڕوتابی
وەها شیرین و سینە نەرم و دڵڕەق
هەموویان کە مەزموونی شێعرەکەیان بیست گوتیان تا ئێستا شێعری وا لەتیفمان لە عەرەبیدا لەو بابەتەوە نەبیستووە. هەموو دەزانین شێعر کە وەرگێڕدرا جوانی شێوە و شکل لەدەس دەدا.

لەپێشدا گوتم ئەم کتێبەش بێ کەموکوڕی نییە. بەڵام تا ئێستاش بێوێنەیە. لە چەند جێگا نەزەری خۆم لە پەراوێزدا نووسین. بەڵام چونکە ئینتیشاراتی سەڵاحەددینی ئەیوبی لە چاپ کردنەوەی ئەم دیوانەدا بۆ ئەوەی کوردەکانی ئێرانیش دیوانێکی کەم غەفڵەت و شەرح لێکراویان لە دەسدا بێ بەپەلە بوو هەقیشی دەدەمێ منیش نەمتوانی چاکی پێ ڕابگەم. دیسان لەلایەن هەموو کوردێکی ئەدەبدۆستەوە سوپاسی مامۆستا و کوڕەکانی دەکەم.

نازانم کێ بوو نووسیبووی هەر ماڵێکی ئێرانی کە قورئانێکی پیرۆزی لەسەر تاقە دانابێ پێویستە دیوانێکی حافیزیشی لەبن بێ.

منیش دەڵێم خۆزگە هەموو ماڵە کوردێکیش دیوانی نالی لەژێر قورئانی پیرۆزدا دانابایە.

نووسەر: #هێمن موکریانی#
سەرچاوە: #هەواری خاڵی# [1]

=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 79 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | سەرچاوەی تێکست: ڤەژینبوکس
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
2. ژیاننامە هێمن موکریانی
1. پەرتووکخانە هەواری خاڵی
2. پەرتووکخانە دیوانی نالی
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئەدەبی / ڕەخنەی ئەدەبی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: چاپکراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 10-10-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 11-10-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 11-10-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 79 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
ژارۆ غەفور دەروێش ئەحمەد
ژیاننامە
بارزان شێرزاد
ژیاننامە
فەلاح میسری
پەرتووکخانە
بەها بنچینەکان بۆ تەمەنی (4-5) ساڵ
کورتەباس
سوپاسنامەی دامەزراوە و مۆزەخانەی نیکۆس کازانجاکیس بۆ ئومێد قەرەنی
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک کەسی کورد لە مەرزی باشماخ ساڵی 1964
پەرتووکخانە
پێگەی ئافرەت لە شیعری هاوچەرخدا
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت
کورتەباس
ژەنەراڵی پاییز لە ژمارەیەکی تایبەتی رۆڤاردا
وێنە و پێناس
سەعیدخان حەبیبی و دکتۆر مەزهەر سەعیدخان حەبیبی کوڕی، لە سەقز
ژیاننامە
تافا بەکر محەمەد
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
ژیاننامە
عومەر حاجی ڕەشیدی خومچی
پەرتووکخانە
کوردایەتی بیر و بزاڤە
ژیاننامە
سانا سەربەست
پەرتووکخانە
کەرکووک لەنێوان هەردوو ئاماری 1947-1957
ژیاننامە
زەکیە ئیبراهیم ڕەحمان ئیبراهیم
کورتەباس
ئازارەکانی سیدنایا؛ چیرۆکی گەنجێکی کورد کە کەللەسەری شکاوە و یادگەی لەدەست داوە
کورتەباس
جۆن بۆڵتن: ئەگەر ترەمپ کوردەکان بەجێبهێڵێت، نێوبانگی لەکەدار دەکات
پەرتووکخانە
ئاراسنامە، بەرگی 01
کورتەباس
هەسەدە: 16 شەڕڤانمان شەهید بوون
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
ژیاننامە
دینا حسێن
وێنە و پێناس
سەعیدخان حەبیبی بەسواری ئەسپ لە تیلەکۆ
ژیاننامە
سابیر بەکر محەمەد حەمەد
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
ژیاننامە
فەوزیە مستەفا ڕەشید
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
وێنە و پێناس
خانەوادەی حاجی محەمەد ئەمینی لە شاری سەقز، سەدەی بیستەم
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
وێنە و پێناس
خاتوونێکی شاری سەقز بە جلوبەرگی کوردییەوە، سەدەی بیستەم

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
ئاری بابان
29-12-2008
هاوڕێ باخەوان
ئاری بابان
ژیاننامە
شەرەفەدین ئاڵچی
22-02-2009
هاوڕێ باخەوان
شەرەفەدین ئاڵچی
شوێنەکان
هەرمۆتە
22-10-2018
ئاراس ئیلنجاغی
هەرمۆتە
پەرتووکخانە
ئاراسنامە، بەرگی 01
23-12-2024
ئاراس ئیلنجاغی
ئاراسنامە، بەرگی 01
وێنە و پێناس
شوێنەواری تیلەکۆ لە شاری سەقز، ڕۆژهەڵاتی کوردستان
25-12-2024
کشمیر کەریم
شوێنەواری تیلەکۆ لە شاری سەقز، ڕۆژهەڵاتی کوردستان
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
گۆرانی جەژنی ئەمساڵ بە دەنگی حەمە جەزا تیپی هونەری هەولێر ساڵی1978
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
کۆکراوەی کۆمەڵێک وێنە و یادگاریی هونەرمەند ڕەفیق چالاک
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
کاوە ژاژڵەیی لەگەڵ تیپی هونەری هەولێر ساڵی 1978
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
چەند دیمەنێکی ژیانی ڕۆژانەی ئافرەتانی گوندنشین و کاروباری ڕۆژانەیان نیشان دەدات، لە باشووری کوردستان سەدەی بیستەمدا
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
بالیسان، منداڵێک و ژنێک ڕووداوەکانی ئەنفال و ئاوارەبوونیان دەگێڕنەوە، ساڵی 1987
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئاهەنگ و شایی کوردەواری، کە تێیدا کۆمەڵێک پیاو هەڵدەپەڕن
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
دیدارێک و دەردەدڵی ئیبراهیم حەکیم بۆ هەولێر
26-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دیدارێک لەگەڵ لەیلا فەریقی ساڵی 2002
26-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دیدارێک لەگەڵ عەدنان کەریم ساڵی 2001
26-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
ناسری ڕەزازی باسی سروودی نیشتمانی دەکات لە ساڵی 2001
25-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت
  531,842
وێنە
  113,284
پەرتووک PDF
  20,686
فایلی پەیوەندیدار
  109,179
ڤیدیۆ
  1,710
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
292,131
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,114
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,414
عربي - Arabic 
32,828
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,350
فارسی - Farsi 
11,710
English - English 
7,823
Türkçe - Turkish 
3,690
Deutsch - German 
1,809
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,149
ژیاننامە 
26,924
پەرتووکخانە 
26,179
کورتەباس 
19,249
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,078
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,155
شەهیدان 
11,937
کۆمەڵکوژی 
10,919
هۆنراوە 
10,500
بەڵگەنامەکان 
8,421
وێنە و پێناس 
7,566
ئامار و ڕاپرسی 
4,627
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,561
ڤیدیۆ 
1,582
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,465
پۆلێننەکراو 
989
فەرمانگەکان  
985
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
826
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
776
کارە هونەرییەکان 
769
شوێنەوار و کۆنینە 
639
گیانلەبەرانی کوردستان 
360
یارییە کوردەوارییەکان 
279
ئیدیۆم 
222
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
187
نەخشەکان 
185
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
84
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
518
PDF 
32,569
MP4 
2,852
IMG 
208,757
∑   تێکڕا 
244,696
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
ژارۆ غەفور دەروێش ئەحمەد
ژیاننامە
بارزان شێرزاد
ژیاننامە
فەلاح میسری
پەرتووکخانە
بەها بنچینەکان بۆ تەمەنی (4-5) ساڵ
کورتەباس
سوپاسنامەی دامەزراوە و مۆزەخانەی نیکۆس کازانجاکیس بۆ ئومێد قەرەنی
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک کەسی کورد لە مەرزی باشماخ ساڵی 1964
پەرتووکخانە
پێگەی ئافرەت لە شیعری هاوچەرخدا
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت
کورتەباس
ژەنەراڵی پاییز لە ژمارەیەکی تایبەتی رۆڤاردا
وێنە و پێناس
سەعیدخان حەبیبی و دکتۆر مەزهەر سەعیدخان حەبیبی کوڕی، لە سەقز
ژیاننامە
تافا بەکر محەمەد
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
ژیاننامە
عومەر حاجی ڕەشیدی خومچی
پەرتووکخانە
کوردایەتی بیر و بزاڤە
ژیاننامە
سانا سەربەست
پەرتووکخانە
کەرکووک لەنێوان هەردوو ئاماری 1947-1957
ژیاننامە
زەکیە ئیبراهیم ڕەحمان ئیبراهیم
کورتەباس
ئازارەکانی سیدنایا؛ چیرۆکی گەنجێکی کورد کە کەللەسەری شکاوە و یادگەی لەدەست داوە
کورتەباس
جۆن بۆڵتن: ئەگەر ترەمپ کوردەکان بەجێبهێڵێت، نێوبانگی لەکەدار دەکات
پەرتووکخانە
ئاراسنامە، بەرگی 01
کورتەباس
هەسەدە: 16 شەڕڤانمان شەهید بوون
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
ژیاننامە
دینا حسێن
وێنە و پێناس
سەعیدخان حەبیبی بەسواری ئەسپ لە تیلەکۆ
ژیاننامە
سابیر بەکر محەمەد حەمەد
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
ژیاننامە
فەوزیە مستەفا ڕەشید
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
وێنە و پێناس
خانەوادەی حاجی محەمەد ئەمینی لە شاری سەقز، سەدەی بیستەم
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
وێنە و پێناس
خاتوونێکی شاری سەقز بە جلوبەرگی کوردییەوە، سەدەی بیستەم

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 16.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.312 چرکە!