بەڕەڵڵای لاڕێیه
لە کوردەوارییدا جوتیار و کشتیار و ئاژەڵدارەکان کاتێک کاریان بە گوێدرێژ و سەگەکان نەدەما بەڕەڵڵایان دەکردن و بێ خاوەن دەبوون و لە کوچە و کۆڵانەکان و دەشتودەراندا دەمانەوە پێیان دەوترا: کەرەبەڕڵڵا و سەگەبەڕەڵڵا یان هەندێک جار مانگا و وڵاغەبەرزە و کەرەکان لە سنگ و پەتکەکانیاندا دەبوونەوە بەناو ماڵان و زەویوزار و دەغڵ و دان و کێڵگەکان و لاڕێیان دەکەوتن، ئەو بەڕەڵڵایانە هەموویان دەبوونە مایەی زیان گەیاندن بەجوتیاران، ئینجا ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بەکەسێکی تێکدەر و لادەر و ئاژاوەچی و زیانبەخش کە کەس خاوەندارێتی نەکات و کاری ڕاست و ڕەوان نەکات دەوترێت: بەڕەڵڵای لاڕێیە.[1]