ژنی بێ بن و بەر
لە کوردەوارییدا پەردەی کچێنی نیشانەی داوێن پاکیی و پاکیزەیی و سەرمۆری و ڕووسووری ئەو کچەیە، نابێت بەهیچ کڵۆجێک بدڕێت و نەمێنێت تەنیا لە شەوی پەردەی بوکێنی و زاوایەتییدا ڕێپێدراوە زاوا لێی بەزاوا بێت و ئەو پەردەیە بدڕێنێت و پشکە خوێنی ئەو دڕانە بخاتە سەر پەڕۆکێکەوە وەکوو نیشانەی پاکیزەیی خۆی بووک بیداتە دەست کەسوکاری زاوا بەتایبەت خەسووەکەی، ئینجا ئەگەر ژنێک ئەو پارچە پەڕۆیەی نەبووایە و پەردەی کچێنی نەپارێزتبێت ئەوا پێی دەوترا: #سەر ڕەشی بن بۆش#، بن بۆش واتە بێ پەردەیە و پەردەی دڕێنراوە و دۆڕاندویەتی و بێ بنە، بێ بەر: هیچ ڕوویەکی نەبێت و هەر جارەی ڕووی لە لایەکەوە بێت هاوشێوەی تیاتڕۆ یان وەکوو نیسکی بێ بەر و پشت، ئەو جۆرە ژنانە بێ دەسکەوتن و بەدفەڕیشن لە کوردەوارییدا وەکوو جنێو بەو جۆرە ژنانەی کە بێ نامووس و بێ بەر و پشت و بێ کەڵکن وتراوە: ژنی بێ بن و بەر.[1]