غەدر غەدرە چ کەم چ زۆر
غەدر، ناهەقی، زوڵم، ستەم، زۆرداری، چەوساندنەوە، بەشخواردنی خەڵک، زۆرەملێ، بێ دادی، جەور و...تاد، هەر یەک لەو خاسییەتانە چ کەم بێت چ زۆر بێت هەر زوڵمە و مرۆڤ بە دەستییەوە دەناڵێنێت، زۆرجاران وا ڕێک دەکەوێت کەسێک پاساو دەهێنێتەوە بۆ زۆردارێک و بەراوردی دەکات بە زۆردارێکی تر، لە ڕاستیشدا زوڵم هەر زوڵمە چ کەم چ زۆر بۆیە وتراوە: غەدر غەدرە چ کەم چ زۆر. [1]