غەدری زۆرداران حەوارەی خودایه
زۆرداران لە کوردەوارییدا پێیان وتراوە: ئاویان ڕووە و سەرەوە دەڕوات، خەڵکی بێ دەسەڵات و ڕەشوڕووت و دەست کورت ناتوانن ڕووبەڕووی زۆرداران ببنەوە، بۆیە ئاه و نزایان بۆ خودای بانی سەربەرز دەکەنەوە و حەواڵەی دادگای خودای دەکەن و بۆ ئەمە وتراوە: غەدری زۆرداران حەوارەی خودایه. [1]