قەحپەی پیر دەبێتە دەڵاڵ
نەتەوەی عەرەبی هاوسێمان هاوشێوەی ئەو ئیدیۆمەی هەیە و دەڵێن: (القحبة لو تتوب تسیر گوادة)، واتە قەحپە کە تۆبەی دەکات دەبێتە گەواد، ڕێک بەرانبەر دەڵاڵی زمانی کوردییە، هەروەها وتراویشە:# قەحپە پیر بێ تۆبەی ئەکا#، قەحپە: ئافرەتێکە مامەڵە بە جەستەی خۆیەوە دەکات و پێی دەوترێت: لەشفرۆش، دەڵاڵ: ناوانگیری نێوان کڕیار و فرۆشیار بکات، یان کەسێکە ژنی قەحپە بۆ پیاوی بێ نامووس بدۆزێتەوە بەرانبەر ئەو کارەی شتێکی دەست بکەوێت، ئەوە بۆ ئەوە کراوە بە ئیدیۆم بۆ ئەو کەسانەی کە خویان بەکارێکی ناڕێکەوە گرتبێت و نەتوانن وازی لێ بهێنن، کاتێکیش کە لە توانایان نەما ببنە دەڵاڵ و گەواد و نێوانگیری نێوان خستنەڕوو و خواست بۆ ئەو جۆرە کەسانە وتراوە: قەحپەی پیر دەبێتە دەڵاڵ.[1]