پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان




گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
گفتوگۆیەک لەگەڵ چالاک ماملێ لە ساڵی 2002
26-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هەڵپەرکێی کۆما لە وڵاتی سوید ساڵی 2005
26-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
گروپی هەڵپەرکێی کوردی لە وڵاتی سوید ساڵی 2006
26-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
سروودی ئەی ڕەقیب لەلایەن 30 هونەرمەندەوە دەوترێتەوە ساڵی 2002
26-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
گۆرانی جەژنی ئەمساڵ بە دەنگی حەمە جەزا تیپی هونەری هەولێر ساڵی1978
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
کۆکراوەی کۆمەڵێک وێنە و یادگاریی هونەرمەند ڕەفیق چالاک
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
کاوە ژاژڵەیی لەگەڵ تیپی هونەری هەولێر ساڵی 1978
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
تیپی مۆسیقای سلێمانی، هونەرمەند عەدنان کەریم لە بەغدا، هۆڵی خولد ڕۆژی 01-10-1979
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
کۆمەڵێک وێنەی تێکۆشەر و پێشمەرگە و شاعیر و نووسەر و ئاوازدانەر خالید دلێر
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
هەژار موکریانی، هاوینی ساڵی 1972
26-12-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت
  531,874
وێنە
  113,293
پەرتووک PDF
  20,688
فایلی پەیوەندیدار
  109,182
ڤیدیۆ
  1,727
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
292,131
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,114
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,414
عربي - Arabic 
32,828
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,350
فارسی - Farsi 
11,710
English - English 
7,823
Türkçe - Turkish 
3,690
Deutsch - German 
1,809
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,149
ژیاننامە 
26,924
پەرتووکخانە 
26,179
کورتەباس 
19,249
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,078
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,155
شەهیدان 
11,937
کۆمەڵکوژی 
10,919
هۆنراوە 
10,500
بەڵگەنامەکان 
8,421
وێنە و پێناس 
7,566
ئامار و ڕاپرسی 
4,627
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,561
ڤیدیۆ 
1,582
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,465
پۆلێننەکراو 
989
فەرمانگەکان  
985
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
826
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
776
کارە هونەرییەکان 
769
شوێنەوار و کۆنینە 
639
گیانلەبەرانی کوردستان 
360
یارییە کوردەوارییەکان 
279
ئیدیۆم 
222
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
187
نەخشەکان 
185
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
84
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
518
PDF 
32,569
MP4 
2,852
IMG 
208,757
∑   تێکڕا 
244,696
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ژیاننامە
ئاری بابان
ژیاننامە
شەرەفەدین ئاڵچی
شوێنەکان
هەرمۆتە
پەرتووکخانە
ئاراسنامە، بەرگی 01
وێنە و پێناس
شوێنەواری تیلەکۆ لە شاری سە...
شیکردنەوەیەک بۆ فیلمی سینەمایی کفن
ئامانجمان ئەوەیە وەک هەر نەتەوەیەکی تر خاوەنی داتابەیسێکی نەتەوەییی خۆمان بین..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0

شیکردنەوەیەک بۆ فیلمی سینەمایی کفن

شیکردنەوەیەک بۆ فیلمی سینەمایی کفن
ناونیشانی بابەت: شیکردنەوەیەک بۆ #فیلمی سینەمایی کفن#
ئامادەکردن: ماڵپەڕی هەرێم نیوز
دەستپێکی فیلمی سینەمایی (start) دەرهێنەر دەبێت لەتوانایدا هەبێت باکگراوندێکی فراوان ببەخشێت بە بەرهەمهێنانی فیلم لەڕوی زنجیرەیی ڕووداوەکان، یان سەرەتای بیرۆکە (ئایدیا) دواتر نمایشکردنی فیلم لەڕوی تەکنیکەکانی پەیوەست بەکامێرا و ڕووناکی و ئیدارەی بەرهەمەوە.
یەکێک لەو هەڵانەی لەوێنەگرتنی ئەم فیلمەدا ڕو دەدات زۆرینەی گرتەکان، دیمەنە نزیکەکان زیاتر لەمادەیەکی بانگەشەیی دەچێت وەک لەوەی لەپێکهاتەی فیلم بچێت، وەک ئەوەیە ئامادە کرابێت بۆ بانگەشە، زیادەڕویکردن لەژەمی دەنگی و جوڵەی لەناکاو وا دەکات تەواوی فیلم لاواز دەربکەوێت.
زۆرینەی گرتەکان نزیکن، تەکنیکی نزیک بەکارهێنراوە، دیمەنەکان هێندە نزیک تۆمارکراون وەک ئەوەیە بەکامێرایەکی ئاسایی ئامێرێکی وەک مۆبایل تۆمارکرابێت.
زیادەرەویکردن لەمیوزیک و وێنەخێراکاندا، بە جۆرێک حاڵەتی ترس پێچەوانە دەکاتەوە دەیگۆڕێت بۆ گاڵتەجاڕی وێنەیی.
دیمەنە تاریکەکانی ژێر زەمین هەمان کۆپی و هەمان تەکنیکی فیلمی ترسناکی پارائاسایی بەکارهێنراوە، پاشان فیلم هیچ ئاماژەیەک نادات بە مێژوی ئازایەتی کارەکتەرێکی بوێر، دەبێت لە پشت چیرۆکی پەریەوە کۆمەڵێک ڕووداو هەبێت تا ژنێک بتوانێت هێندە بوێر بێت، بەپێچەوانەوە ڕۆڵی پەری زیاتر لەئەفسانە و خورافیاتەوە نزیکتر بو.
=KTML_Bold=پێکهاتەکانی فیلمی سینەمایی:=KTML_End=
سیناریۆ و دیالۆگ
سیناریۆیەکی کرچ و کاڵ و کۆپی، پێویستە بڵێم زۆرکات کۆپی دوەمی سیناریۆیەکی ئامادەکراو دەکرێت تێکەڵ بکرێت بە کۆمەڵێک دیمەن و دیالۆگی ڕەسەن تا لەتوانایدا هەبێت کۆپی پێشوی خۆی کاڵ بکاتەوە، لەڕوی پێکهاتەوە ئەم فیلمە هیچ لەتوانایدا نییە ڕکابەری فیلمە سەرەتاییەکانی مێژوی سینەمای ترس بکات.
=KTML_Bold=دیالۆگ:=KTML_End=
دیالۆگ سارد و سڕ کاتێک پەری باس لەو حاڵەتانە دەکات خۆی دەیبینیت؛ کاتێک باس لەبونی خێوێک یان ڕۆحێک دەکات بۆ هیوا لەوەڵامدا دەڵێت؛ وازی لێبێتە نەگبەتە هی ساڵی حەفتاکانە.
لێرەدا مەبەستی کامێرایەکی کۆنە، دەپرسم:
ئەم جۆرە لەدیالۆگی سەرەتایی نەک مایەی شەرمەزاریە بەڵکو دورە لەڕاستی ژیانی خێزانی و دیالۆگی کوردیەوە، لەسەرەتاکانی ژانەری فیلمی سینەمایی تا دەگات بە ئێستا گرێچنەی هیچ فیلمێک هێندە شپرزەیی پیوە دیار نەبوە، پەلەکردن لە دابەزاندنی ژەمی ترس وا دەکات سیناریۆی فیلم بەگشتی لاواز دەربکەوێت، تێکەڵ کردنی گومان و غیرە بە دیمەنە ترسەکان یەکێکی دیکەیە لەو هەڵانەی دەرهێنەر پەلەی کردوە لەڕوی پێکهاتەی فیلمەوە، بەدڵنیایی هیوا وەک کارەکتەرێکی دیکە و پەستانێکی زیاتر لەسەر پەری وایکردوە وا هەست بکەین پەری هەمو شتێک بەڕێوە دەبات.
بەردەوام یەکێک لەگرفتە سەرەکیەکانی بەردەم فیلمی کوردی زمانی کوردی بوە، دیالۆگ لەفیلمی کوردیدا خۆماڵی نیە و پڕیەتی لەهەڵەی زمانەوانی و وشەکان زیاتر زمانی بیگانەیە.
کاتێک پەری دەڵێت: تو شەرەف وەختی ئەوەیە؟
مەبەستی ئەو قاوە خوێندنەوەیە بو، کاردانەوەی پەری و قاوەگرەوەکە پڕیەتی لەهەڵەی سینەمایی، کاردانەوەکان هیچ کات لەگەڵ دیالۆگەکاندا یەک ناگرێتەوە، هەمو ئەوەی ناونراوە ژەمی ترس تەنها میوزیک و دیمەنی خێرایە خزاوەتە نێو پێکهاتەی فیلمی کفنەوە.
=KTML_Bold=کاریگەریە دەنگیەکان و وێنەییەکان وەک بەشێک لەفیلمی سینەمایی:=KTML_End=
کاریگەریە دەنگیەکان، پێکهاتوە لەکۆمەڵێک پارچە میوزیکی ڕاستی و دروستکراو پێکەوە گرێدەدرێت و بەکاردەهێنرێت لەسەرەتای گرتەکان و کۆتایی گرتەکاندا لەپێناو؛ دەرخستن یان شاردنەوەی مانایەک یان ئاماژەیەک، تا لەم ڕێگەیەوە زیاتر کاریگەری دابنرێت لەسەر بینەر، ئەم تەکنیکە دەنگیە پێویستی بەکارامەیی و وردەکاری و پسپۆڕیە، زۆرکات ئەم تەکنیکە لەکاری درامی دا بەکار دەهێنرێت.
زۆرینەی دیمەنەکان زیادەڕەویی تێداکراوە، دەنگی میوزیک، شریتی دەنگی سینەمایی لەئاستێکی شپرزدایە، ئەو گرتانەی وێنای ترس دەکات بەخێرایی تێکەڵ دەبێت بەکەشی درامی فیلم، لەکاتێکدا هێڵی ترس و هەست بزوێنی درامی دەبێت بەپێی هێڵێکی ستونی ڕو لەهەڵکشان بکات نەوەک بەوجۆرە هێندە خێرا مانایەک نامێنێت بۆ چیرۆک و سیناریۆی ڕەسەن.
میوزیک: زیاتر کاریگەری لەسەر هەستی مرۆڤایەتی دادەنێت، وەک ژەمێکی هەستبزوێن، تا دیالۆگەکان ئاوێتەی میوزیک ببن، بینەر هەستی بەزەیی یان خۆشەویستی یان ڕقی لا دروست ببێت، لە فیلمی کفندا میوزیک نەیتوانیوە هەستەکانی مرۆڤ بجوڵێنێت، بەتایبەت هەستی بەزەیی و تێگەیشتن لەو تاوانەی دەکرێت دەرهەق بە پەری، پاشان میوزیک نەیتوانیوە ڕقێک لەدڵی مرۆڤدا بچێنێت بەرامبەر کارەکتەرێکی خراپەکار لەڕێگەی نوشتەوە ژیانی ژنێک وێران دەکات، ئاستی نواندن کارەسات بو، میوزیک وەک بەشێکی گرنگ وێنای کات و شوێن دەکات لەناو پێکهاتەی فیلمی سینەمایی ڕەسەندا.
=KTML_Bold=شریتی دەنگی:=KTML_End=
شریتی دەنگی و ژاوە ژاو دەنگێک تێکەڵ دەکرێت بەشریتی دەنگی، ئەم هەمو زیادەڕەویە ناو دەنرێت تەکنیک؟ بێگومان نەخێر! لەبایەخ و پێکهاتەی فیلم کەم دەکاتەوە، حاڵەتی ترس دەگۆڕێت بۆ دبارە کردنەوەی دەنگی بەرزی میوزیک و کاردانەوەی خێرای کارەکتەرەکان و جوڵەی بێمانای کامێرا.
=KTML_Bold=سینەماتۆگرافی=KTML_End=
لەڕوی پێکهاتەی سینەماتۆگرافیەوە ئەم فیلمە زۆر هەژارە، تەکنیکی تێکەڵکردنی ڕەنگەکان و ڕووناکی، پاشان دروستکردنی یەک ستەیجی سینەمایی لەپێناو دەرخستن و نمایشکردنی چیرۆکێکی تۆکمە و ماناداردا، لێنز و کامێراکان ببەسترێت پێکەوە و دیمەنەکان ئاوێتەی یەکتر بکرێت، دواتر نواندن و ستەیجی ڕووداوەکان پێکەوە گرێبدرێت، لەڕوی هونەریەوە سینەماتۆگراف بەشێکی سەرەکی پێکهاتەی ڕەسەنی فیلمی سینەماییە، وێنەی خامەیی سینەمایی، لەهونەری یۆنانیدا سینەماتۆگراف بەو مانایە دێت فیلمساز دەبێت (نوسین و جڵە، دیالۆگ و جوڵە پێکەوە ببەستێتەوە).
چاوی کامێرا دەبێت بتوانیت جوڵەی کارەکتەر و هەستی کارەکتەر ببەستێتەوە بەشانۆی ڕووداوەکانەوە ، ئەم فیلمە هەژار و لاوازە لەم ڕوەوە، شانۆیەکی لاواز، دیمەن لاواز، دیالۆگ گەرچی کەم بو بەڵام لاواز بو، کاریگەری وێنەیی لەئاستێکدا بو مایەی شەرم بو.
لە پێکهاتەی سینەماتۆگرافیدا دەبێت فیلمساز بزانێت چ جۆرە کامێرایەک بۆ ژانەری فیلمەکەی هەڵدەبژێرێت، دەبێت لەتوانایدا هەبێت گرێچنەی فیلم ون نەکات، هەڵبەت لەم حاڵەتەدا پێویست دەکات پەنا ببات بۆ بەڕێوەبەری شوێن (لۆکەیشن) ئەو هاوکارت دەبێت تا باشترین شوێن دەستنیشان بکات بۆ چاوی کامێراکەت، فیلمی کفن سینەماتۆگرافی ون کردبو.
لەناو پێکهاتەی سینەماتۆگرافیدا دەبێت نواندن بگات بەئاستێک بینەر ببات بۆ قوڵایی ڕووداوەکان، تا بتوانێت پارێزگاری بکات لە سیناریۆی فیلم.
لەناو پێکهاتەی سینەماتۆگرافیدا ڕوخسار دەبێت لەگەڵ دەنگ و دیالۆگ و جوڵەدا یەکبخرێت، بەگشتی لەڕوی سینەماتۆگرافیەوە فیلمی کفن دەتوانم بڵێم (فیلم نەبو) تەنها چەند گرتەیەک بو پچڕ پچڕ نمایشکراو ناونرابو فیلم.
=KTML_Bold=شوێنی جێگیرکردنی کامێرا، چاوی کامێرا زۆر گرنگە لەپێکهاتەی فیلمی سینەماییدا، هەندێک بەشی گرنگی گرتەی سینەمایی:=KTML_End=
گرتەی مامناوەند، گرتەی دورودرێژ، گرتەی گۆشەی نزم، گرتەی کامڵ، گرتەی بونیادنانی فیلم، گرتەی خاڵی بینین، گرتەی هەوایی، بەگشتی هەمو ئەم پێکهاتانە پشتگوێخرابون، ئەم فیلمە لەڕوی پێکهاتەی فیلمی سینەماییەوە لەتوانایدا نییە لەهیچ کام لەفیستیڤاڵە جیهانیەکاندا نمایش بکرێت.
جیاوازی نێوان وێنەگرتنی سینەمایی و تەلەفزیۆنی؛ وێنەگرتنی سینەمایی هونەر دروست دەکات، بەڵام وێنەگرتنی تەلەفزیۆنی تەنها وێنەیەکی سادەی ڕووداوەکان دەگرێت بەبێ ئەوەی داهێنان بکات، بەبێ ئەوەی ماندو ببێت، بەڵام وێنەگری سینەمایی هەست دروست دەکات نەک تەنها ساتێک، گێڕانەوەی چیرۆکی وێنەیی ئەم فیلمە زۆر لەئاستێکی خراپدا بو.
=KTML_Bold=پەیام/ یەکێک لەپێکهاتە سەرەکیەکانی فیلمی سینەمایی مۆدێرن:=KTML_End=
ئەو فیلم و درامایانەی دەیانیبین، تەنها فیلمێکی سینەمایی سەر شاشەکان یان تیڤیەکان و کۆمپیوتەر و مۆبایلەکانمان نییە، تەنها بۆ کات بەسەر بردن نییە، بەڵکو فراوانتر و دورتر دەڕوات، بە جۆرێک کاریگەری دادەنێت لەسەر خەیاڵ و بیرکردنەوەکانی بینەر، زۆر کات دەگوازرێتەوە بۆ نێو ژیانی مرۆڤ، پێکهاتەی هەمو فیلمێک چینێک لە کۆمەڵگا دەکاتە ئامانج، پێکهاتەی زۆرینەی فیلمەکان ژیری بینەر دەکاتە ئامانج، فیلم تەنها ماددەیەک نییە بۆ سەیرکردن و کات بەسەر بردن بێت، زۆرکات بینەری بازاڕی فیلمی سینەمایی وەک کات بەسەر بردن و خواردنی گەنمەشامی و بەسەر بردنی کات لەگەڵ هاوڕێیەک دەبینێت.
فیلم تەنها دیمەنێک یان ڕووداوێک نییە، سیناریۆی فیلم دەبێت خاوەنی گرێچنە بێت، هەروەها هەڵگری پەیامێکی قوڵ و کاریگەر بێت بۆ چینێکی دیاریکراوی کۆمەڵگا، پەیامێک لەتوانایدا هەبێت پرسیار لای بینەر دروست بکات، یان لەتوانایدا هەبێت گۆڕانکاری لەبیرکردنەوەماندا دروست بکات، دواجار فیلم وەک یەکێک لەئامڕازە ناڕاستەوخۆکان هەژمار دەکرێت لەجیهاندا.
دیمەنی غیرەکردن و دیالۆگی نێوان هیوا و گۆران، پاشان زیادەڕویکردن لە کاردانەوەی کارەکتەری (پەری) بەرامبەر بە هیوا و گۆران، کاتێک وێنای ژنێکی توڕە دەکەیت، بەڵام تەنها یەک خولەک دواتر کەشێکی ئاسایی نمایش دەکەیت تەواوی کەشی درامی و هەست بزوێنی کاری فیلم دەشێوێنیت، هیوا و دادەنیشن سەیری ڤیدیۆیەک دەکەن.
پاشان چاوی کامێرا دەگوازرێتەوە بۆ ماڵی گۆران، دیمەنی هاتنەوەی گۆران دوبارەکردنەوەی سیناریۆی فیلمە ترسناکە کلاسیکیەکانی سەدەی ڕابردو، بەخێرایی دەگەڕێینەوە ماڵی هیوا و دیمەنێک میوزیک زاڵە و ترسێکی دیکە لەباکگراوندی ئەم ترسەدا میوزیکێکی بەرزی بێمانا دەبیسترێت.
=KTML_Bold=ماکیاژی فیلمی سینەمایی:=KTML_End=
ماکیاژ وەک یەکێک لەکەرەستە گرنگەکانی پێکهاتەی فیلمی سینەمایی، بەم شێوەیە کاریگەری دادەنرێت لەسەر کارەکتەری تەلەفزیۆنی و سینەمایی، لەڕێگەی مەیک ئەپەوە هێڵی گێڕانەوەی چیرۆک یان سیناریۆ بەهێز دەکرێت، پاشان کەسایەتی نێو پێکهاتەی فیلم گەشە دەکات، تەکنیکی ماکیاژ متمانە و توانای نواندن زیاد دەکات بەڕادەیەک بینەر نزیکتر دەبێتەوە لەوەی باوەڕ بەڕاست و دروستی ڕووداوەکان بکات، بەتایبەت لەفیلمەکانی ژانەری تاوانکاری و ترسناکدا.
ماکیاژی سینەمایی (Prosthetic makeup) بوارێکی پسپۆڕی سینەماییە، بەکاردێت لە پێناو ڕێکخستن و دروستکردنی ڕوخسارێکی گونجاو، کاریگەر، بەپێی هەڵکشانی هێڵی درامی شێوە و ڕوخساری کارەکتەر دەگۆڕێت، وەک ماندوو بون و بەساڵاچون، دەکرێت ماکیاژ شاردراوە بێت، دەشکرێت ئاشکرا بێت، زۆرکات دەبینین کاریگەری گەورە دروست دەکات لەسەر کەسایەتیەکان.
بەپێچەوانەی سیناریۆی فیلمەکانی ترس، ئەو هەمو ترس و دڵەڕاوکێ کاریگەری دانانێت لەسەر ڕوخساری پەری، دەبینین هەمو کات پەری جوان و ئاسایی دەردەکەوێت، دواتر دیمەنەکان و کامێرای فیلم دەمانبات بۆ نێو گوندێک، پەری دەرگای ماڵێک دەکاتەوە دانەخراوە، بەڵام مۆمی لێداگیرساوە، سەرنجتان ڕادەکێشم بۆ ڕوخساری پەری، لەهەمو کات جوانتر و گەشتر دەردەکەوێت، لەو ماڵە دەگات بەدیداری پوری، لەوێ جۆرێک لەجادویی دێرین بەکار دەهێنرێت لەسەر پەری لەلایەن ئەو ژنەوە پەری پێی دەڵێت؛ پورم.
کۆمەڵێک پرسیاری بێمانا و پاش دو پرسیار دەڕوات نێو پێکهاتەی پرسیارە گرنگەکانەوە، دیمەنەخێراکان و دەنگی بەرزی میوزیک و بە دو خولەک نوشتەی نێو ماڵەکەی ئاشکرا دەکات، پەری دێتەوە و پورێ گیان لەگەڵ خۆی دەهێنێتەوە، مەیک ئەپ و شێوەی ئەو ژنەی بەدوای نوشتەکەدا دەگەڕێت کۆپی هەمان ژنی نێو درامایەکی فارسیە بەناوی (جەیران).
(دۆزینەوەی نوشتەکە تەنها یەک خولەکی پێویست بو) سیناریۆیەکی لاواز و دیمەنی ڕوخساری هەردو کارەکتەر هیوا و گۆران، مەیک ئەپی کارەکتەرەکان لەئاستێکی زۆر خراپدایە.
=KTML_Bold=پەیامی فیلم=KTML_End=
فیلم دەبێت هەڵگری پەیام بێت، پاشان چارەسەر بۆ گرفتەکان دابنێت، ببێتە بەشێک لەوشیاری و هاندان و بەرچاو ڕونی نەوەک دروستکردنی ترس و دڵەڕاوکێ و ئاڕاستەکردنی زانیاری کرچ و کاڵ و زیانبەخش بە تاک و بەکۆمەڵگا.
گۆڕ هەڵکەن و دیمەنی دەرهێنانی نوشتەی نێو دەمی تەرمێک؛ بینەر سەرسام دەبێت بە جوڵەکانی ژنێک پێشتر حاڵەتی لەو شێوەی ئەزمون نەکردبو، چۆن دەتوانیت بەو شێوەیە خێرا بڕیار بدات، پاشان گرتەی دواتر هەڵدانەوەی ئەم گۆڕە هیچ کاریگەریەکی دانەنا لەسەر لایەنی دەرونی پەری.
ئایا دەکرێت ژنێک تا ئەو ڕادەیە ئاسایی بێت گۆڕی دایکی هەڵبداتەوە، پاشان دوبارە بگەڕێتەوە ماڵەوە و کاریگەری ئەم بڕیارە سەختە لەسەر دەرون و ڕوخساری ئەو دەرنەکەوێت.
عفريت الجن
لەناو پێکهاتەی ئایینیدا یەکێکە لە جنۆکە بەهێز و بەتواناکان، لەئایینی ئیسلامدا باس کراوەو دەڵێت: ئەو پەیوەستە بە جیهانی خوارەوە، ئەو ئاوێتەی ژیانی مردوەکان دەبێت، لەناو کەلتوری ئەوروپادا ناوی ئەم جنۆکەیە وەک ئەفسانەیەک بونی هەیە، لەزمانی عەرەبیدا (عفريت) واتە: پیس، فێڵباز، زۆر بەهێز و بەتوانا، تەنانەت لەئایەتێکی قورئاندا باس لەم جنۆکەیە کراوە (أَنَا آتِيکَ بِهِ قَبْلَ أَنْ تَقُومَ مِنْ مَقَامِکَ وَإِنِّي عَلَيْهِ لَقَوِيٌّ أَمِينٌ) کاتێک لەگەڵ سولەیمان پێخەمبەر دیالۆگ دەکات و دەڵێت: من دەتوانم تەختی پادشایی بەلقیست بۆ بێنم پێش ئەوەی لەشوێنی خۆی هەستیتە سەرپێ.
=KTML_Bold=نواندن:=KTML_End=
نواندنی سینەمایی هەلێکی گونجاوە تا ئەکتەر توانست و بوێری خۆی بکاتە پێکهاتەیەک لە دەربڕینی هەست و سۆز و ئاوێتەی جوڵەی بکات، پاشان دەرخستنی کۆمەڵێک وردەکاری گرنگ لەجوڵە و ئاماژەکانیدا، نواندن لەبەردەم کامێرادا ئاسانترە لەنواندن لەسەر ستەیجی شانۆ، لەسەر ستەیجی شانۆ نواندن ڕاستەوخۆیە، جەماوەر ئامادەیە، لە پشت جەماوەرەوە لەبەردەم کامێرایەکی جێگیر یان جوڵاودا بەدڵنیایی دەکرێت بڵێین جوڵە و نواندن ئاسانترە، ئەوەی مایەی سەرنجە لەفیلمی سینەمایی کوردیدا نواندن لەئاستێکی خراپدایە و بەردەوام کۆمەڵێک خەڵک ئەم بوارەیان داگیر کردوە لەکاتێکدا هیچ کات لە نواندنەکانیاندا هەست بەوە ناکەیت باشتر بن، ڕۆژ لەدوای ڕۆژ، فیلم لەدوای فیلم نواندنیان لاوازتر و خراپتر دەبێت.
کاردانەوەی مامۆستا پاش ئەوەی پەری دەڵێت: قەبری دایکم هەڵدایەوە، (گۆڕی دایکی) مامۆستا هیچ کاردانەوەیەکی نەبو بۆ ئەو هەنگاوە ترسناکەی کچێکی گەنج و هەڵدانەوەی گۆڕی دایک.
لێرەدا پێویستە ئاماژە بدەین بە گرنگی گەیاندن و بیستنی هەواڵی سەیر، کاتێک ژنێک لەو تەمەنەی کارەکتەری (پەری) دەڵێت: گۆڕی دایکم هەڵدایەوە و ئەم نوشتەیەم لەناو دەمی تەرکی دایکم دۆزیوەتەوە، مامۆستایەکی ئایینی تەنها سەیرێکی دەکات، جگە لەوەی هیچ هەڵوێست و کاردانەوەیەکی نەبو بۆ ئەم هەواڵە سەیرە بەڵکو بەشێوەیەکی ئاسایی و سارد نیگایەکی بۆ دەکات و تەواو.
=KTML_Bold=کۆتایی فیلمی سینەمایی:=KTML_End=
کۆتایی فیلم وەک بەشێکی گرنگی فیلم هەژمار دەکرێت، پێنجەم وێستگەی تەسکی کات هەژمار دەکرێت، لەکۆتاییدا دەگەین بە تەسکترین کاتەکانی چیرۆک یان سیناریۆ، لێرەدا بینەری شریتی سینەمایی دەیانەوێت چێژ لەکۆتاییەکان ببینن، گەر پرسیارێکیان لادروست بو بێت دەیانەوێت وەڵامەکەی بزانن، کۆتاییەکان توندتر و تاڵترن یان شیرینترن، دەرون و هەستەکانی مرۆڤ پێچەوانەی ئاڕاستەی ڕووداوەکانی دەوێت.
=KTML_Bold=بۆ کۆتایی فیلمی سینەمایی گرنگە؟=KTML_End=
کۆتایی فیلم ئاوێنەدانەوەی ڕووداوەکانە بەگشتی، کۆتایی فیلم بانگەشەیە بۆ هێڵی درامی و گرێچنەی دوراوی هەمو چیرۆک بەگشتی، کۆتاییەکان گرێدەدرێت بە سەرەتاکانەوە، دەکرێت کۆتایی فیلم وابکات فیلمێکی لاواز باشتر بکات، تا دەگات بەئاستی فیلمێکی ناوازەی سینەمایی، کۆتاییەکانی ئەم فیلمە کارەساتبارتر بو لەسەرەتای فیلم، کۆتایی فیلمی کفن هێندە تەقلیدی و دوبارە بو هێندەی دیکە کەم وکورتیەکانی فیلمی خستەڕو.
دیمەنەکانی بەیەک گەیشتنی مامۆستا و هاوکارەکەی لەگەڵ پەری تەنها زیادەڕەوییەک زیاتر نەبو، ئەم جۆرە لەدیمەن و دیالۆگ ناتوانێت تەواوکاری چیرۆکێکی کرچ و کاڵ بێت، دیمەنەکانی کۆتایی فیلم و داخستنی چیرۆکی تاریک و ئاڵۆزی نێو ماڵی پەری خراپترین بەشی پێکهاتەی فیلمی کفن بو، لە دیمەنی پوچەڵکردنەوەی نوشتەی نێو ماڵ تا دەگات بەدیمەنی تەلیسم و بەتاڵکردنەوەی جادویی سەر پەری، ئەوەندە زیادەڕەویی کرابو لەدەنگی میوزیک و هاوارکردندا بینەر بێزار دەبو، وەک هەمو فیلمێکی کرچ و کاڵ و بێمانا بە دیمەنی لەبارچونی منداڵەکەی پەری فیلم بەگشتی قوفڵ دەکرێت و وەک ئاماژەیەک بۆ بەردەوامی نوشتە. [1]
=KTML_Bold=ئەم بابەتە بە ڕینووسی سەرچاوەی ئاماژەپێکراو نووسراوە کوردیپێدیا بەهیچ شێوازێک دەستکاری نەکردووە=KTML_End=

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 61 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی هەرێم نیوز - 15-09-2024
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
1. کارە هونەرییەکان کفن
2. کارە هونەرییەکان فیلمی سینەمایی کفن
1. ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 15-09-2024
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 15-09-2024 (0 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: هونەری
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی ئەدەبی
پۆلێنی ناوەڕۆک: پزیشکی - تەندروستی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 98%
98%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 21-10-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 21-10-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 21-10-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 61 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
چەمی شاری سەقز ساڵی 1950
کورتەباس
ئازارەکانی سیدنایا؛ چیرۆکی گەنجێکی کورد کە کەللەسەری شکاوە و یادگەی لەدەست داوە
کورتەباس
جۆن بۆڵتن: ئەگەر ترەمپ کوردەکان بەجێبهێڵێت، نێوبانگی لەکەدار دەکات
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
وێنە و پێناس
خانەوادەی حاجی محەمەد ئەمینی لە شاری سەقز، سەدەی بیستەم
پەرتووکخانە
ئاراسنامە، بەرگی 01
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا
ژیاننامە
عومەر حاجی ڕەشیدی خومچی
پەرتووکخانە
کوردایەتی بیر و بزاڤە
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
پەرتووکخانە
کەرکووک لەنێوان هەردوو ئاماری 1947-1957
ژیاننامە
ڕووناک سائیب
کورتەباس
هەسەدە: 16 شەڕڤانمان شەهید بوون
کورتەباس
سوپاسنامەی دامەزراوە و مۆزەخانەی نیکۆس کازانجاکیس بۆ ئومێد قەرەنی
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
ژیاننامە
پریڤە ڕزگار
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
ژیاننامە
عەبدولڕەحمان مەجید ڕەسوڵ بەگ
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
ژیاننامە
ئەحمەد خەڵەف
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
ژیاننامە
فەوزیە مستەفا ڕەشید
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
وێنە و پێناس
قەڵەمدادەری منداڵێکی کوردی ئەنفالکراو لە نوگرەسەلمان
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت
ژیاننامە
تافا بەکر محەمەد
کورتەباس
ژەنەراڵی پاییز لە ژمارەیەکی تایبەتی رۆڤاردا
وێنە و پێناس
قوتابخانەی فیردەوسی سەرەتایی لە شاری سەقز ساڵی 1973
پەرتووکخانە
پێگەی ئافرەت لە شیعری هاوچەرخدا
وێنە و پێناس
خاتوونێکی شاری سەقز بە جلوبەرگی کوردییەوە، سەدەی بیستەم
ژیاننامە
ئەحمەد جەبار
ژیاننامە
شەهلا ئەسکەندەر
ژیاننامە
زەمەن ئیسماعیل
پەرتووکخانە
گەمەکانی ناسێۆنالیزمی کوردی بە مرۆڤی کورد
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
ئاری بابان
29-12-2008
هاوڕێ باخەوان
ئاری بابان
ژیاننامە
شەرەفەدین ئاڵچی
22-02-2009
هاوڕێ باخەوان
شەرەفەدین ئاڵچی
شوێنەکان
هەرمۆتە
22-10-2018
ئاراس ئیلنجاغی
هەرمۆتە
پەرتووکخانە
ئاراسنامە، بەرگی 01
23-12-2024
ئاراس ئیلنجاغی
ئاراسنامە، بەرگی 01
وێنە و پێناس
شوێنەواری تیلەکۆ لە شاری سەقز، ڕۆژهەڵاتی کوردستان
25-12-2024
کشمیر کەریم
شوێنەواری تیلەکۆ لە شاری سەقز، ڕۆژهەڵاتی کوردستان
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
گفتوگۆیەک لەگەڵ چالاک ماملێ لە ساڵی 2002
26-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هەڵپەرکێی کۆما لە وڵاتی سوید ساڵی 2005
26-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
گروپی هەڵپەرکێی کوردی لە وڵاتی سوید ساڵی 2006
26-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
سروودی ئەی ڕەقیب لەلایەن 30 هونەرمەندەوە دەوترێتەوە ساڵی 2002
26-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
گۆرانی جەژنی ئەمساڵ بە دەنگی حەمە جەزا تیپی هونەری هەولێر ساڵی1978
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
کۆکراوەی کۆمەڵێک وێنە و یادگاریی هونەرمەند ڕەفیق چالاک
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
کاوە ژاژڵەیی لەگەڵ تیپی هونەری هەولێر ساڵی 1978
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
تیپی مۆسیقای سلێمانی، هونەرمەند عەدنان کەریم لە بەغدا، هۆڵی خولد ڕۆژی 01-10-1979
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
کۆمەڵێک وێنەی تێکۆشەر و پێشمەرگە و شاعیر و نووسەر و ئاوازدانەر خالید دلێر
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
هەژار موکریانی، هاوینی ساڵی 1972
26-12-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت
  531,874
وێنە
  113,293
پەرتووک PDF
  20,688
فایلی پەیوەندیدار
  109,182
ڤیدیۆ
  1,727
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
292,131
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,114
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,414
عربي - Arabic 
32,828
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,350
فارسی - Farsi 
11,710
English - English 
7,823
Türkçe - Turkish 
3,690
Deutsch - German 
1,809
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,149
ژیاننامە 
26,924
پەرتووکخانە 
26,179
کورتەباس 
19,249
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,078
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,155
شەهیدان 
11,937
کۆمەڵکوژی 
10,919
هۆنراوە 
10,500
بەڵگەنامەکان 
8,421
وێنە و پێناس 
7,566
ئامار و ڕاپرسی 
4,627
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,561
ڤیدیۆ 
1,582
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,465
پۆلێننەکراو 
989
فەرمانگەکان  
985
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
826
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
776
کارە هونەرییەکان 
769
شوێنەوار و کۆنینە 
639
گیانلەبەرانی کوردستان 
360
یارییە کوردەوارییەکان 
279
ئیدیۆم 
222
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
187
نەخشەکان 
185
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
84
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
518
PDF 
32,569
MP4 
2,852
IMG 
208,757
∑   تێکڕا 
244,696
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
چەمی شاری سەقز ساڵی 1950
کورتەباس
ئازارەکانی سیدنایا؛ چیرۆکی گەنجێکی کورد کە کەللەسەری شکاوە و یادگەی لەدەست داوە
کورتەباس
جۆن بۆڵتن: ئەگەر ترەمپ کوردەکان بەجێبهێڵێت، نێوبانگی لەکەدار دەکات
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
وێنە و پێناس
خانەوادەی حاجی محەمەد ئەمینی لە شاری سەقز، سەدەی بیستەم
پەرتووکخانە
ئاراسنامە، بەرگی 01
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا
ژیاننامە
عومەر حاجی ڕەشیدی خومچی
پەرتووکخانە
کوردایەتی بیر و بزاڤە
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
پەرتووکخانە
کەرکووک لەنێوان هەردوو ئاماری 1947-1957
ژیاننامە
ڕووناک سائیب
کورتەباس
هەسەدە: 16 شەڕڤانمان شەهید بوون
کورتەباس
سوپاسنامەی دامەزراوە و مۆزەخانەی نیکۆس کازانجاکیس بۆ ئومێد قەرەنی
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
ژیاننامە
پریڤە ڕزگار
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
ژیاننامە
عەبدولڕەحمان مەجید ڕەسوڵ بەگ
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
ژیاننامە
ئەحمەد خەڵەف
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
ژیاننامە
فەوزیە مستەفا ڕەشید
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
وێنە و پێناس
قەڵەمدادەری منداڵێکی کوردی ئەنفالکراو لە نوگرەسەلمان
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت
ژیاننامە
تافا بەکر محەمەد
کورتەباس
ژەنەراڵی پاییز لە ژمارەیەکی تایبەتی رۆڤاردا
وێنە و پێناس
قوتابخانەی فیردەوسی سەرەتایی لە شاری سەقز ساڵی 1973
پەرتووکخانە
پێگەی ئافرەت لە شیعری هاوچەرخدا
وێنە و پێناس
خاتوونێکی شاری سەقز بە جلوبەرگی کوردییەوە، سەدەی بیستەم
ژیاننامە
ئەحمەد جەبار
ژیاننامە
شەهلا ئەسکەندەر
ژیاننامە
زەمەن ئیسماعیل
پەرتووکخانە
گەمەکانی ناسێۆنالیزمی کوردی بە مرۆڤی کورد
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 16.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 2.375 چرکە!