پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان
  

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان




گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
Dark Mode
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
Dark Mode
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
بنار عەباس
27-12-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
بەهرە سەمیر ئەنوەر
27-12-2024
سروشت بەکر
پارت و ڕێکخراوەکان
یەکێتیی ناوەندی گۆڕەپان و مەیدانی کوردستان
27-12-2024
سروشت بەکر
پارت و ڕێکخراوەکان
یانەی وەرزشی ڕواندز
27-12-2024
سروشت بەکر
پەرتووکخانە
پڕۆسەی ئەنفال و ڕەنگدانەوەی لە ئەدەبی کوردیدا
27-12-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پێگەی ئافرەت لە شیعرەکانی تەڵعەت تاهیر دا
27-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
هونەرمەند و کادری ڕادیۆی کوردی لە بەغدا و نووسەر، شوکڕوڵڵای بابان
27-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
تیپی هونەرەکانی میللی هەولێر ساڵی 1981
27-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەی باڵابەرزی نەرم و شل؛ شیعری: دڵزار، تاهیرتۆفیق، تۆماری ڕادیۆی کوردی لە بەغدا، ساڵی1959
27-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ژیانێکی سادە و ساکاری کورد لە باشووری کوردستان ساڵی 1955
27-12-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت
  531,981
وێنە
  113,316
پەرتووک PDF
  20,690
فایلی پەیوەندیدار
  109,207
ڤیدیۆ
  1,727
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
292,214
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,114
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,417
عربي - Arabic 
32,839
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,354
فارسی - Farsi 
11,710
English - English 
7,828
Türkçe - Turkish 
3,690
Deutsch - German 
1,809
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,149
ژیاننامە 
26,928
پەرتووکخانە 
26,182
کورتەباس 
19,251
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,082
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,155
شەهیدان 
11,937
کۆمەڵکوژی 
10,919
هۆنراوە 
10,500
بەڵگەنامەکان 
8,422
وێنە و پێناس 
7,576
ئامار و ڕاپرسی 
4,627
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,561
ڤیدیۆ 
1,611
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,465
فەرمانگەکان  
1,013
پۆلێننەکراو 
989
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
826
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
776
کارە هونەرییەکان 
769
شوێنەوار و کۆنینە 
639
گیانلەبەرانی کوردستان 
360
یارییە کوردەوارییەکان 
279
ئیدیۆم 
224
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
187
نەخشەکان 
185
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
84
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
518
PDF 
32,577
MP4 
2,881
IMG 
208,789
∑   تێکڕا 
244,765
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ژیاننامە
ئاری بابان
ژیاننامە
شەرەفەدین ئاڵچی
شوێنەکان
هەرمۆتە
پەرتووکخانە
ئاراسنامە، بەرگی 01
وێنە و پێناس
شوێنەواری تیلەکۆ لە شاری سە...
مام-وەستا و پەروەردە و ستراتیژیەتی نیشتمانی
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت؛ کێ، کێیە! کوێ، کوێیە! چی، چییە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0

مام-وەستا و پەروەردە و ستراتیژیەتی نیشتمانی

مام-وەستا و پەروەردە و ستراتیژیەتی نیشتمانی
=KTML_Bold=مام-وەستا و پەروەردە و ستراتیژیەتی نیشتمانی=KTML_End=

مەبەستمە سەرنجی ئەو مامۆستایانە ڕاکێشم کە بەشێک یان زیاتری ئەم وتارە ئەیانگرێتەوە بە پێچەوانەشەوە مامۆستایانی پەروەردە-دروستکار جێگای شکۆو شانازین.
لەهاوینی ئەمساڵا لە گەشتەکەما بۆ کوردستان چەند شتێک سەرنجیان زۆر ڕاکێشام کە بەشێکیان ئومێدبەخش و بەشێکیشیان پێچەوانەکەی بوو، بەڵام ئەوەی کە زۆر سەرنجی ڕاکێشام و نیگەرانی کردم پەروەردە بووکە مامۆستا پشکی شێری بەرەکەوێ لەوبوارەیا.
ساڵێ 1980 کە لە پۆلی یەکەمی سەرەتایی بووم و ساڵێ 1996 کە دواساڵی خوێندم بوو لە زانکۆ هەمیشە مامۆستا دووکاری هەبوو:
یەکەم، پەروەردە.
دووەم، فێرکردن.
من کاری فێرکردن بەجێئەهێڵم بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان بە پرۆسەی فێرکردن و فێربوون چونکە ناکرێ هەرکەس لەئاستی خۆیەوە هەڵسەنگاندنی بۆبکا بەڵکو ئەوە کارێکی زانستییە و ئەبێ بە داتا و بە وریاییەوە مامەڵەی لەگەڵای بکرێ، بەڵام ئەوەی کە ئەمەوێ قسەی لەسەر بکەم پەروەردەیە.

ئەو سەردەمە ئازادی بوونی نەبوو، ناوهێنانی نیشتمان و خەباتکردن بۆ سەربەخۆی یان خۆبەڕێوەبەری بە خیانەتی نیشتمانی ئەژمارەکرا، مامۆستاکان ئەبوو لەوانەی پەروەردی نیشتمانیا بەشان و باڵی سەدام حسێنا هەڵەن، لە وانەی مێژوو ئەبوو باسی قارەمانی سەرکردەی عەرەبیان بۆ بکردینایە، شۆڕشەکانی وەک شۆڕشی جەزیر، لیبیا، میسر...هتد بکردایە، ئەبوو ژیانامە و کار و چالاکی تاک بەتاکی سەرکردە مێژوویەکانی عەرەبمان بۆ ڕوونکەنەوەو وەک قارەمانێک پێمان بناسێنن.
لەوانەی جوگرافیایا فێری نەخشەی نیشتمانی عەرەبیان ئەکردین...هتد بەکوردی و بەکوردی ئەبوو فێری هەموو شتێکمان بکەن جگە لە کوردایەتی چونکە ئەگەر زانیاری بگەشتایەتە دەست بەعسی و ئەمەنەکان ئەوا تووشی لێپرسینەوە و زیندانی کردن ئەبوون بەڵام لەگەڵ ئەوەشا هەرگیز فێری ئەوەیان نەئەکردین کە نیشتمان و خاکی کوردستانمان خۆشنەوێ، بەڵکو ئەگەر کەمترین بوار هەبووایە ئەوا بەڕاستەوخۆ یان نا ڕاستەوخۆ باسی خۆشەویستی کوردستان و خاک و ئاویان بۆ ئەکردین، لێرەیا نمونەی مامۆستایەکی جوامێر ئەگێڕمەوە.

ئەوکاتە لەسەردەمی ڕژێمەکەی سەداما بۆئەوەی لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان و لە پەیمانگای مامۆستایان کە ئەوکاتە پێی ئەوترا دار المعلمین وەرگیرێی ئەبوو ئیمزای بەعسی بوون بکرێ و لەشەش مانگ کەمتریش قبوڵ نەئەکرا، هەربۆیە لەسەرەتای دەستپێکی خوێندی پۆلی سێیەمی ناوەندیا، پیاوانی حیزبی بەعس ئەگەڕان بەسەر ناوەندەکانی خوێننا بۆئەوەی زۆرترین گەنج ئیمزابکا و ببێ بە بەعسی.

بیرمە لە پۆلی سێی ناوەندی بووین لە ناوەندی ئازادی کوڕان لە برایم پاشا لە سلێمانی، کە ئەوکاتە مامۆستای زۆر قەدرگران و خۆشەویست مامۆستا کاوس یوسف بەڕێوبەر بوو، لەپرێکا درگای پۆل کرایەوە و سێ کەس هاتنە ژوورێ کە یەکێکیان مامۆستای جوگرافیا بوو، کە بەکوردیەکی تێکشکاو قسەی ئەکرد هەندێک ئەیانووت عەرەبە و فێری کوردی بووە هەندێکیش ئەیانوو کوردی ناوچە دوورەکانی گەرمیانە و بە بەعسی ناسراو بوو لەناو فێرخوازەکانا، پێمخۆش نییە ناوی بهێنم، لەگەڵ دوو کەسی بەعسییا، وانەی کوردیمان هەبوو کە مامۆستای زۆر سەنگین و شکۆمەند مامۆستا خالید وانەکەی پێئەوتین کە جێگری بەڕیوبەریش بوو.

بەهەرحاڵ بەعسییەکان دەستان کرد بە پیاهەڵانی سەدام و حیزبه بەعسا و پێیان وتین ئەگەر ئیمزانەکەن هیچ شانسێکتان نییە لەو دوو شوێنەی کە لەسەرەوە ناوم هێناون وەرگیرێن، پێش ئەوەی بچنە دەرەوە وتیان ئەوەی ئەیەوێ ئیمزای بەعسی بوون بکا بابێت بۆ ئەو ژوورەی کە دیاریان کرد بۆمان.
هەرکەڕۆشتن ماۆستا خالید بەدەنگی بەرز و زۆر بوێرانە پێی وتین ئەوەی لەم درگایە بچێتە دەرەوە و بچێتە ئەو ژوورەی تر بۆ ئیمزاکردن بۆ بوون بە بەعسی شەرەفی نییە و درێژەی بە قسەکانییا دەستی کردن بە باسکردنی کوردایەتی و پیرۆزی خاک و نیشتمان تا ئەم ساتەش کە بیرلەوکاتەو بوێری مامۆستا خالید ئەکەمەوە زیاتر لام گەورەترەبێ، چونکە ئەولەوکاتەیا لێنەگەڕا کە فێرخوازەکانی هەڵخەڵەتێنرێن، فێری خیانەکردن ببن لە دایکی نیشتمان، فێری ئەوەی کردین کە ئەبێ ئیردەمان بەهێزبێ و نابێ لەپێناوی بەرژەوەندی تایبەتا خۆمان ڕادەستکەین، فێری کردین ئەگەرکەڵەشریش نەبێ خۆر هەر هەڵیەت...هتد دروود بۆ ئەو مامۆستا خالید و هەموو ئەو مامۆستایانەی وەک ئەون.

لەو نمونەیەی سەرەوەیا مەبەستم بوو ڕۆلی مامۆستا و گەورەی ئەرکی ئەو کارەی کە لەسەر شانێتی بە مامۆستایان بەپلەی یەک و کۆمەڵگەش بناسێنم. تەنها ئەرکی مامۆستا فێرکردن نییە بەڵکو پەروەردە و فێرکردنە، ئەگەر سەرنج بەین پەروەردە لەپێس فێکردنەوە یەت، بەو واتایەی کە کارە گرنگەکە پەروەردەیە، چونکە چەن خەڵکانی بلیمەت هەبوونیان هەبێ ئەگەر پێشتر پەروەردەیەکی دروستیان پێنەگەشتبێ زانستەکەیان سود بەخش نابێ بەلکو هەندێجار بەزیانیش ئەشکێتەوە.

وەک خۆم سەردانی هەر شوێنێ بکەم پێمخۆشە گفتوگۆ لەگەڵ مناڵەکانا بکەم، چونکوم ئەوان ڕاستگۆترینن و ئاوێنەکیشن بۆ تێگەشتن، بەتایبەتی لەبواری پەروەردەیا، بۆیە کە لە کوردستان بووم زۆر بە گرنگییەوە لەگەڵ مناڵانا گفتوگۆم ئەکرد سەبارەت بە ڕەوشی پەروەردە و فێربوون.
ئەوەی سەرنجی ڕاکێشام لایەنی پەروەردە بوو کە گرنگترینە لەو بوارەیا. هەڵەبەتە با ڕوونتربین پەروەردەش دوو بەشە بەشێکیان ئەکەوێتە ئەستۆی دایکان و باوکان بەشێکیشی ئەکەوێتە سەرشانی مامۆستایان.
ئەوەی منی نیگەران ئەکرد ئەو بەشەیە لە پەروەردە کە ئەکەویتە سەرشانی مامۆستایان، کە خۆی لە خۆی لە خۆشەویستی بۆ خاک، نیشتمان، نەتەوە، ئاڵا و کلتورا ئەبینێتەوە.
کاتێک کە گفتوگۆ لەگەڵ مناڵێکی کوردا ئەکەی لە هەرێمی کوردستان بۆتدەرەکەوێ کە کەمترین زانیاری لەسەر نئشتمانەکەی و مێژووەکەی هەیە، هەرئەوەشنا بەڵکو ئەوەی گرنگ نەبێ بەلایەوە ئەوەیە و هەندێجاریش بەگاڵتەجاڕییەوە باسی ئەکەن! کە ئەمە شکستێکی زۆر گەورەیە بۆ مامۆستایان بە گشتی و وەزارەتی پەروەردە بە تایبەتی.
ئاخر چۆن وانەبێ لە کاتێکا وەزیری پەروەردە هیچ کاتێک پلانێکی مامناوەند و درێژخایەنی نەبووە بۆ پەروەردەی مناڵان بەڵکو ئەوەی هەیانە پلانە بۆ فێرکردن.

مامۆستا و پەروەردە:
مامۆستا کە لەبنەڕەتا “مام-وەستا”یە کە بەتێپەڕبوونی کات پیتی “ۆ” شوێنی هەردوو پپتی “و-ە” گرتۆتەوە کە ئەمەش لەزمانی کوردیا زۆر باوە بۆ نمونە ساردبووەتەوە بووە بە ساردبۆتەوە هەروەک چۆن گەرمبووەتەوە بووە بە گەرمبۆتەوە.
لەسەرەتایا مام-وەستا پەیڤێ یان پێشگرێک بووە کە بۆ ڕێزلێنان و کارامەیی بەکەسێک وتراوە، کە لە کوردەواری و زۆربەی وڵاتان مام یان “عموا لە عەرەبییا بە کەسێکی بەتەمەن یان گەورەتر لە خۆت ئەوترێ، وە وەستاش بە کەسی کارامە و شارەزا لەبواری کاری پێشەییا ئەوترێ بەڵام لە ئێستایا گۆڕاوە بۆ مامۆستا.
مامۆستا بە کەسی فێرکار ئەوترێ واتا کەسێک کە پیشەکەی وانە وتنەوە و پەروەردەکردنی دروست و تەندروستبێ.
بەڵام لە زمانی کوردییا ئەم پێشگرە واتا مامۆستا تا ئاستێک هەم لە واتای ناوە ڕەسەنەکەی خۆی کە “مام-وەستا”یە لاییاوە هەم ناوی مامۆستاش بەسەردوو چینا دابەش بووە.
چینی یەکەم مامۆستای فێرگەکانە بەگشتی.
چینی دووەم مەلا یان مامۆستای مزگەوتەکانە.
ئەمە وێڕای ئەوەی کە پێشناوی مامۆستا بۆ زۆر چینی دیکەش بەکارئەهێنرێ بۆ نمونە لە ئێستا بە زۆربەی خۆش-دەنگەکان “گۆرانیبێژ” ئەوترێ مامۆستا.
لەناو کوردا بە گشتی بە کەسی فێرکار بۆ هەموو قۆناغەکانی خوێند ئەوترێ مامۆستا واتا لە قۆناغی سەرەتایی تا زانکۆ بۆ نمونە، مامۆستای سەرەتای بەعەرەبی “معلم-معلمة”، مامۆستای ناوەندی و دواناوەندی “مدرس-مدرسة”، مامۆستای زانکۆ “أستاذ-أستاذة”.
لە ڕاستیا ئەبێ بەکەسێ بوترێ مامۆستا کە قۆناغی پەروەردەی فێرکاری خويندبێ و بڕوانامەی هەبێ، مەخابن ئەمڕۆ بەهەمووی ئەوترێ مامۆستا”.
ئەحمەد شەوقی “أمير الشعراء”ی عەرەب و بەڕەچەڵەک کورد ساڵی 1932 لە مەراسیمێکا کە لەلایەن یانەی قوتابخانەی مامۆستایانی باڵا بەڕێوەچوو،، بۆ بەرزکردنەوەی پێگەی مامۆستا لەنێو خەڵکییا وتی:( قم للمعلم وفه التبجيلا، کاد المعلم أن يکون رسولا ) واتا هەستە سەرپێ و ڕێزی لێبگرە، مامۆستا نزیک بوو لەوەی پەیامبەربێ.
مەخابن تابێت مامۆستا واتا قوڵ پڕ ماناکەی لەدەستەیا و بۆ ئەمەش کۆمەلگە ڕۆڵێکی خراپئەگێڕێ کە ئەمەش بە زەرەری بەرژەوەندی گشتی ئەگەڕێتەوە، چونکەم ئەگەر مامۆستا کە بە پێشەنگ، فێرکار و پەروەردەکار ئەناسرێتەوە شکۆی بەرز ڕانەگیری ئەوا ئەوە بە نێگەتیڤ بەسەر کۆمەڵگەیا ئەشکێتەوانێ.

لەمەشیانا دەسەڵاتداران و حکومەت بەرپرسن کاتێک کە مامۆستا برسی ئەکەن و مافەکانی لەبەرامبەر ئەرکەکانیا پێنابەخشن، لەبەرامبەریشا بەشێک لە مامۆستایان کەمتەرخەمەبن بەرامبەر ئەو کارە پیرۆزەی لەسەرشانیانە.

وێڕای قورسی و گرانی بەدەستهێنانی بژێوی ژیان بەڵام گرنگە مامۆستایان هەمیشە لە لوتکەیا بمێننەوە و ڕۆڵە مێژوویەکەی مامۆستایان لەبیرنەچێ کە پەروەردەی دروست و تەندروستە، بۆیە لەم نوسینەیا پێناسە، ئامانج و گرنگی وەبیر کۆی مامۆستایان بەگشتی و بەتایبەتی ئەو مامۆستایانە ئەهینمەوە کە گرنگی بەو پێگە مەزن و شکۆدارەنایەن کە لە کۆمەڵگەیا هەیانە.

پێناسەی په روە ردە: په روه ردە ڕۆڵێکی گرنگی هەیه لەژیانی کۆمەڵگەکان و گەلانا، پایەیەکی سەرەکی گەشه و پێکهاتە و سەرفرازییە کە ئامرازێکی سەرەکی مانەوەو بەردەوامبوونی کۆمەڵگەیە، هەروەکچۆن پێویستیەکی کۆمەڵایەتییە کە ئامانجی دابینکردنی پێداویستییەکانی کۆمەڵگا و گرنگیانە بە مرۆڤ، هەروەها پێویستییەکی تاکەکەسیشە بۆ مرۆڤ، بەو پێیەی کەسایەتییەکەی پێکئەهێنێت و توانا و کلتورەکەی پاڵاوتە ئەکات بۆ ئەوەی لە کارلێککردن و هاوئاهەنگیا بێت لەگەڵ کۆمەڵگاکانی دەووروبەری و بەشدارییەکی کاریگەرانەی تیابکات.
ئەفلاتۆن توویەتی، پەروەردە ئەوەیە کە هەموو جوانی و کامڵبوونێک بە جەستە و ڕەوان ببەخشێت کە گونجاوبێت.

پەروەردە چییە؟
1. پەروەردە ئەوەیە کە کارەکتەری منداڵ لەسەر ئەو شتانە بنیات بنێت کە لەگەڵ کۆمەڵگەیەکی شکۆدارا ئەگونجێت.
2. پەروەردە بریتییە لە دروستکردنی تاکێک کە کەسایەتییەکی بەهێزی هەبێت، ڕەوشتی باشبێ، بیرکردنەوەی ڕاستبێ، نیشتمانەکەی خۆشبووێ، شانازی بە نەتەوەکەیەوەبکا، ئاگاداری ئەرکەکانی سەرشانیبێ.
3. پڕ چەککردنی بەو زانیاریانەی کە لە ژیانی ڕۆژانەیا پێویستی پێیئەبێت.
4. ئامادەکردنی تاکێکە کە بتوانێ ژیانی پڕ و تەواو بژی.
5. پەروەردە ژیانە، پرۆسەی گونجاندن یان کارلێکی نێوان تاک و ژینگەی دەوروبەری.
6. پەروەردە پرۆسەیەکە کە کردار و کاریگەرییەکان لەخۆئەگرێت، کە گەشەی تاک لە هەموو لایەنەکانی کەسایەتیا ئەکاتە ئامانج، کە بەرەو کامڵبوونی ئەرکەکانی ئەبات بە گونجاندن لەگەڵ ئەوەی دەوروبەری، بەوجۆرەی کە ئەرکەکانی پێویستیان پێیەتی لەڕووی توانا و ڕەفاترەوە.
7. پەروەردە بریتییە لە کردارێکی بە مەبەست و هەماهەنگ کە ئامانج لێی گواستنەوەی زانستە.
8. دروستکردنی تواناکان و داڕشتنی مرۆڤە.
9. پەروەردە هەوڵانە بەرەو کامڵبوون لە هەموو ڕوویەکەوە و بە درێژایی ژیان.

گرنگی پەروەردە:
گرنگییەکی زۆر لەنێوان کۆمەڵگە جیاوازەکانا هەیە لەوانە:
1. فاکتەرێکی گرنگ لە هاوسەنگی ژینگەیا، لەڕێگەی ڕۆڵی پەروەردەی ژینگەییەوە تاک پەروەردە ئەکات لە مامەڵەکردنی لەگەڵ ژینگە و سروشتی دەوروبەریا، بەو پێیەی ژینگە تووشی پیسبوونی ژینگەی گەورە و مەترسیار بووە لە کە لەلایەن مرۆڤەوە ئەنجام ئەیرێت، لەبەر ئەو هۆکارە پەروەردە دەستی پێکردووە تا شوێنی پێویست بات بە ژینگە لە دڵی تاکەکانا بۆ پاراستنی، وە پێکهێنانی کەسێکی ژینگەپارێزی باش.
2. پەروەردە بۆتە ستراتیژییەکی نیشتمانی بۆ خەڵکی جیهان، بودجە و پلان و سەرچاوە مرۆییەکانی لەلایەن سیاسەتی وڵاتانەوە دائەڕێژرێت، بۆ گەیشتن بەو ئامانجانەی کە تاکەکان هیوادارن لە ڕێگەی پەروەردەوە بەدەستی بهێنن.
3. فاکتەرێکی گرنگە لە گەشەسەندنی ئابوریا، لەڕێگەی پێکهێنانی تاکی شایستە و وەبەرهێن، ئامادەکاری و شیاوکردنی سەرچاوە مرۆییەکان بۆ کارکردن لە ئابوریا.
4. فاکتەرێکی گرنگە لە گەشەسەندنی کۆمەڵایەتیا، بەو پێیەی تاک پەروەردە ئەکات بۆ ئەوەی بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی خۆی لە ئەستۆ بگرێت و ماف و ئەرکەکانی بناسێت.
5. فاکتەرێکی گرنگە بۆ بنیاتنانی دەوڵەتێکی مۆدێرن کە هاوتەریب بێت لەگەڵ شارستانییەت، هاوسەنگ بێت لەگەڵ پێشکەوتنی زانستی و تەکنەلۆژیا، هەتاوەکولە ژیانێکی شکۆمەندانە بە خۆشگوزەرانی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی لە نێوان هەموو تاکەکانا بژین.
6. فاکتەرێکی گرنگە بۆ دامەزراندنی دیموکراسی دروست، بەو پێیەی مافە مەدەنی و سیاسییەکانی پیشانی تاکەکان ئەیات، بیرۆکەکان لە نەزانی ڕزگار ئەکات، بۆ ئەوەی تاکەکان باوەڕیان بە بۆچوون و جیاوازی ئەوانی دیکە هەبێت، هەروەها ڕۆڵی بەشداری کاریگەرانەیان لە گەشەپێیانی کۆمەڵگایاهەبێت.
7. فاکتەرێکی گرنگە لە یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی، یەکگرتوویی نەتەوەیی، ناسیۆنالیزم لە ڕێگەی یەکخستنی هێز و ڕەوتەکان لە کۆمەڵگایا، بۆ دروستکردنی یەکێتییەکی فیکری کە ئەبێتە هۆی یەکگرتوویی کۆمەڵگا و یەکگرتوویی تاکەکانی.

ئامانجی پەروەردەیی:
هەرچەنە ئامانجەکانی پەروەردە لە سەرانسەری سەردەم و کۆمەڵگا جیاوازەکانا جیاوازن، بەڵام بە گشتی هەوڵەیات تاک لەگەڵ کۆمەڵگاکەیا تێکەڵ بکات و هەر بۆیەش خەمی تاک و کۆمەڵگا بە یەکسانی هەیە لەنێو ئەم ئامانجانەیا.
1. ئامادەکردنی هاوڵاتییەکی باش، کە بە یەکێک لە گرنگترین ئامانجەکانی پەروەردە دائەنرێت لە سەردەمی کۆن و سەردەمی ئێستایا، بەو پێیەی پەروەردە پەیوەندی بە گەیشتن بە هاوسەنگی لە بیرکردنەوە و هەست و سۆز و جەستە و ئەخلاقی مرۆڤا هەیە، بۆ ئەوەی هاوڵاتییەکی باشی لێدروستبێ، بە ڕێککەوتن لەگەڵ خۆی و لەگەڵ کۆمەڵگایا.
2. شیاو کردنی تاک لە ڕووی ئایینی و دونیاییەوە، وەک چۆن پەروەردە ئاڕاستە کرابوو لەگەڵ گەشەسەندنی کرۆنۆلۆژی ئاڕاستەی ئایینی و ڕۆحی تاکەکان، بە لەبەرچاوگرتنی پێداویستییە مرۆیی و دونیاییەکان.
3. پەروەردەکردن و ڕاهێنانی تاک لەسەر چۆنیەتی کارکردن و پەیداکردنی بژێوی ژیانی، بەو پێیەی ئەو پرۆسەیە تاک بۆ ژیان شایستە ئەکات و وا ئەکات خۆی لەگەڵ ژینگەی دەوروبەریا بگونجێنێت.
4. گواستنەوەی شێوازە ڕەفتارییەکان و پاراستنیان بەبێ گۆڕانکاری لە نەوەیەکەوە بۆ نەوەیەکی تر، وەک لە شێوازە کۆنەپەرستەکانی پەروەردەیا، وەک شارستانیەتەکانی چین و هیندستان و میسری کۆن، کە تێیدا پەروەردە ڕوانگەیەکی کۆنەپەرستانەی گرتەبەر کە خەمی داب و نەریتی بوو.
5. ئامانجی گەشەپێدان بۆ کۆمەڵگا بە گشتی لە هەموو لایەنە ئابووری و کۆمەڵایەتی و کولتووری و سیاسییەکانا.
6. ئامانجە زانستییەکان لەسەر گواستنەوەی زانست و مەعریفە بۆ گەڕان بەدوای زانست و ئامادەکردنی فێرخواز لە ڕووی دەروونییەوە، فێرکردنی ڕێگاکانی لێکۆڵینەوە لە ڕاستییەکان و زانیاریەکان، ڕێگاکانی چارەسەرکردنی کێشەکانی تاک بە شێوەیەکی زانستی، بە واتایەکی تر، پەروەردە چیتر پشت بە تەڵقین ئیندۆکتریناسیۆن نابەستێت و هەڵگرتنی زانیاری لە مێشکا، بەڵکو لەسەر دروستکردنی عەقڵ بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی زانستی بیربکەنەوە.
7. پێکهێنانی تاک و کۆمەڵگەی دیموکراسی، بەجۆرێک تاک لە بیرکردنەوە و بۆچوونەکانیا سەبارەت بەوانیتر بیری کراوە بێت و لێیانەوە فێربێت و فێریان بکات، مافەکانی خۆی بزانێت و پەیڕویان بکات، چونکە چاکەی تاک چاکەی کۆمەڵگەشە و لە کۆتاییا کۆمەڵگایەکی دیموکراسی دروست ئەبێت.
8. ئامانجێکی پێشکەوتنخوازانە کە بۆخۆی ئامانجێکی گرنگە، چونکە ئەبێتە هۆی گەشەکردنی تاک،هەروەک چۆن گەشەکردن پرۆسەیەکی بەردەوامە، پەروەردەش بە هەمان شێوە بەردەوامە.
9. ئامانجێکی نیشتمانی و نەتەوەیی، چونکە پەروەردە ئامرازێکە بۆ بەهێزکردنی هەستی یەکێتی نیشتمانی و نەتەوەیی، هەستێک کە لە یەکگرتوویی زمان و مێژوو و جوگرافیا و هیوا و خواستەکان بۆ داهاتوو سەرچاوە ئەگرێت. [1]

سامانی وەستا بەکر
#17-10-2024#
سوید-ستۆکهۆڵم
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 52 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
فایلی پەیوەندیدار: 2
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 17-10-2024 (0 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: سوید
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 22-10-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 22-10-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 22-10-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 52 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
پەرتووکخانە
ئاراسنامە، بەرگی 01
وێنە و پێناس
قوتابخانەیەکی سەرەتایی لە شاری سەقز ساڵی 1975
ژیاننامە
شەهلا ئەسکەندەر
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت
وێنە و پێناس
یانەی ئەفسەران، لە شاری سەقز لە کۆندا
کورتەباس
خواردنە کوردەوارییەکان دەکرێنە بڕاند
پەرتووکخانە
پێگەی ئافرەت لە شیعرەکانی تەڵعەت تاهیر دا
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
ژیاننامە
هێرۆ ئیبراهیم
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
وێنە و پێناس
چەمی شاری سەقز ساڵی 1950
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
گەمەکانی ناسێۆنالیزمی کوردی بە مرۆڤی کورد
کورتەباس
جۆن بۆڵتن: ئەگەر ترەمپ کوردەکان بەجێبهێڵێت، نێوبانگی لەکەدار دەکات
ژیاننامە
بنار عەباس
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
ژیاننامە
عومەر حاجی ڕەشیدی خومچی
ژیاننامە
ئەحمەد خەڵەف
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
ژیاننامە
زەمەن ئیسماعیل
کورتەباس
هەسەدە: 16 شەڕڤانمان شەهید بوون
ژیاننامە
هاوژین دڵشاد
پەرتووکخانە
پڕۆسەی ئەنفال و ڕەنگدانەوەی لە ئەدەبی کوردیدا
کورتەباس
سوپاسنامەی دامەزراوە و مۆزەخانەی نیکۆس کازانجاکیس بۆ ئومێد قەرەنی
ژیاننامە
بەهرە سەمیر ئەنوەر
ژیاننامە
ئەحمەد جەبار
پەرتووکخانە
کەرکووک لەنێوان هەردوو ئاماری 1947-1957
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا
ژیاننامە
عەبدولڕەحمان مەجید ڕەسوڵ بەگ
وێنە و پێناس
قوتابخانەی فیردەوسی سەرەتایی لە شاری سەقز ساڵی 1973
کورتەباس
ژەنەراڵی پاییز لە ژمارەیەکی تایبەتی رۆڤاردا
وێنە و پێناس
دوو کەس لە پردی سەقز ساڵی 1990

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
ئاری بابان
29-12-2008
هاوڕێ باخەوان
ئاری بابان
ژیاننامە
شەرەفەدین ئاڵچی
22-02-2009
هاوڕێ باخەوان
شەرەفەدین ئاڵچی
شوێنەکان
هەرمۆتە
22-10-2018
ئاراس ئیلنجاغی
هەرمۆتە
پەرتووکخانە
ئاراسنامە، بەرگی 01
23-12-2024
ئاراس ئیلنجاغی
ئاراسنامە، بەرگی 01
وێنە و پێناس
شوێنەواری تیلەکۆ لە شاری سەقز، ڕۆژهەڵاتی کوردستان
25-12-2024
کشمیر کەریم
شوێنەواری تیلەکۆ لە شاری سەقز، ڕۆژهەڵاتی کوردستان
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
بنار عەباس
27-12-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
بەهرە سەمیر ئەنوەر
27-12-2024
سروشت بەکر
پارت و ڕێکخراوەکان
یەکێتیی ناوەندی گۆڕەپان و مەیدانی کوردستان
27-12-2024
سروشت بەکر
پارت و ڕێکخراوەکان
یانەی وەرزشی ڕواندز
27-12-2024
سروشت بەکر
پەرتووکخانە
پڕۆسەی ئەنفال و ڕەنگدانەوەی لە ئەدەبی کوردیدا
27-12-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پێگەی ئافرەت لە شیعرەکانی تەڵعەت تاهیر دا
27-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
هونەرمەند و کادری ڕادیۆی کوردی لە بەغدا و نووسەر، شوکڕوڵڵای بابان
27-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
تیپی هونەرەکانی میللی هەولێر ساڵی 1981
27-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەی باڵابەرزی نەرم و شل؛ شیعری: دڵزار، تاهیرتۆفیق، تۆماری ڕادیۆی کوردی لە بەغدا، ساڵی1959
27-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ژیانێکی سادە و ساکاری کورد لە باشووری کوردستان ساڵی 1955
27-12-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت
  531,981
وێنە
  113,316
پەرتووک PDF
  20,690
فایلی پەیوەندیدار
  109,207
ڤیدیۆ
  1,727
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
292,214
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,114
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,417
عربي - Arabic 
32,839
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,354
فارسی - Farsi 
11,710
English - English 
7,828
Türkçe - Turkish 
3,690
Deutsch - German 
1,809
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,149
ژیاننامە 
26,928
پەرتووکخانە 
26,182
کورتەباس 
19,251
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,082
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,155
شەهیدان 
11,937
کۆمەڵکوژی 
10,919
هۆنراوە 
10,500
بەڵگەنامەکان 
8,422
وێنە و پێناس 
7,576
ئامار و ڕاپرسی 
4,627
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,561
ڤیدیۆ 
1,611
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,465
فەرمانگەکان  
1,013
پۆلێننەکراو 
989
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
826
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
776
کارە هونەرییەکان 
769
شوێنەوار و کۆنینە 
639
گیانلەبەرانی کوردستان 
360
یارییە کوردەوارییەکان 
279
ئیدیۆم 
224
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
187
نەخشەکان 
185
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
84
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
518
PDF 
32,577
MP4 
2,881
IMG 
208,789
∑   تێکڕا 
244,765
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
پەرتووکخانە
ئاراسنامە، بەرگی 01
وێنە و پێناس
قوتابخانەیەکی سەرەتایی لە شاری سەقز ساڵی 1975
ژیاننامە
شەهلا ئەسکەندەر
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت
وێنە و پێناس
یانەی ئەفسەران، لە شاری سەقز لە کۆندا
کورتەباس
خواردنە کوردەوارییەکان دەکرێنە بڕاند
پەرتووکخانە
پێگەی ئافرەت لە شیعرەکانی تەڵعەت تاهیر دا
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
ژیاننامە
هێرۆ ئیبراهیم
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
وێنە و پێناس
چەمی شاری سەقز ساڵی 1950
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
گەمەکانی ناسێۆنالیزمی کوردی بە مرۆڤی کورد
کورتەباس
جۆن بۆڵتن: ئەگەر ترەمپ کوردەکان بەجێبهێڵێت، نێوبانگی لەکەدار دەکات
ژیاننامە
بنار عەباس
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
ژیاننامە
عومەر حاجی ڕەشیدی خومچی
ژیاننامە
ئەحمەد خەڵەف
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
ژیاننامە
زەمەن ئیسماعیل
کورتەباس
هەسەدە: 16 شەڕڤانمان شەهید بوون
ژیاننامە
هاوژین دڵشاد
پەرتووکخانە
پڕۆسەی ئەنفال و ڕەنگدانەوەی لە ئەدەبی کوردیدا
کورتەباس
سوپاسنامەی دامەزراوە و مۆزەخانەی نیکۆس کازانجاکیس بۆ ئومێد قەرەنی
ژیاننامە
بەهرە سەمیر ئەنوەر
ژیاننامە
ئەحمەد جەبار
پەرتووکخانە
کەرکووک لەنێوان هەردوو ئاماری 1947-1957
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا
ژیاننامە
عەبدولڕەحمان مەجید ڕەسوڵ بەگ
وێنە و پێناس
قوتابخانەی فیردەوسی سەرەتایی لە شاری سەقز ساڵی 1973
کورتەباس
ژەنەراڵی پاییز لە ژمارەیەکی تایبەتی رۆڤاردا
وێنە و پێناس
دوو کەس لە پردی سەقز ساڵی 1990

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 16.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.579 چرکە!