پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان




گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
گفتوگۆیەک لەگەڵ چالاک ماملێ لە ساڵی 2002
26-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هەڵپەرکێی کۆما لە وڵاتی سوید ساڵی 2005
26-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
گروپی هەڵپەرکێی کوردی لە وڵاتی سوید ساڵی 2006
26-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
سروودی ئەی ڕەقیب لەلایەن 30 هونەرمەندەوە دەوترێتەوە ساڵی 2002
26-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
گۆرانی جەژنی ئەمساڵ بە دەنگی حەمە جەزا تیپی هونەری هەولێر ساڵی1978
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
کۆکراوەی کۆمەڵێک وێنە و یادگاریی هونەرمەند ڕەفیق چالاک
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
کاوە ژاژڵەیی لەگەڵ تیپی هونەری هەولێر ساڵی 1978
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
تیپی مۆسیقای سلێمانی، هونەرمەند عەدنان کەریم لە بەغدا، هۆڵی خولد ڕۆژی 01-10-1979
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
کۆمەڵێک وێنەی تێکۆشەر و پێشمەرگە و شاعیر و نووسەر و ئاوازدانەر خالید دلێر
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
چەند دیمەنێکی ژیانی ڕۆژانەی ئافرەتانی گوندنشین و کاروباری ڕۆژانەیان نیشان دەدات، لە باشووری کوردستان سەدەی بیستەمدا
26-12-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت
  531,844
وێنە
  113,284
پەرتووک PDF
  20,686
فایلی پەیوەندیدار
  109,179
ڤیدیۆ
  1,713
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
292,131
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,114
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,414
عربي - Arabic 
32,828
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,350
فارسی - Farsi 
11,710
English - English 
7,823
Türkçe - Turkish 
3,690
Deutsch - German 
1,809
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,149
ژیاننامە 
26,924
پەرتووکخانە 
26,179
کورتەباس 
19,249
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,078
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,155
شەهیدان 
11,937
کۆمەڵکوژی 
10,919
هۆنراوە 
10,500
بەڵگەنامەکان 
8,421
وێنە و پێناس 
7,566
ئامار و ڕاپرسی 
4,627
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,561
ڤیدیۆ 
1,582
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,465
پۆلێننەکراو 
989
فەرمانگەکان  
985
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
826
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
776
کارە هونەرییەکان 
769
شوێنەوار و کۆنینە 
639
گیانلەبەرانی کوردستان 
360
یارییە کوردەوارییەکان 
279
ئیدیۆم 
222
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
187
نەخشەکان 
185
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
84
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
518
PDF 
32,569
MP4 
2,852
IMG 
208,757
∑   تێکڕا 
244,696
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ژیاننامە
ئاری بابان
ژیاننامە
شەرەفەدین ئاڵچی
شوێنەکان
هەرمۆتە
پەرتووکخانە
ئاراسنامە، بەرگی 01
وێنە و پێناس
شوێنەواری تیلەکۆ لە شاری سە...
کوردەکانی سوودان
کوردیپێدیا و هاوکارانی، هەردەم یارمەتیدەردەبن بۆ خوێندکارانی زانکۆ و خوێندنی باڵا بۆ بەدەستخستنی سەرچاوەی پێویست!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Messenger0
E-Mail0
Copy Link1
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0

کوردەکانی سوودان

کوردەکانی سوودان
کوردەکانی سوودان
نووسینی: #قوتەیبە فازڵ#

$پێشەکی$
دوای بڵاوکردنەوەی چەند بەشێک لە زنجیرەی (کوردانی دوور لە نیشتمان) لە سایتی (ناوەندی چاوی کورد) بەهۆی خوێندنەوە لە خوێنەرانی ئەو زنجیرە باسە دابڕام، پشت بە خوا و بەداوای لێبووردن لە خوێنەران جارێکی دی دەست دەکەینەوە بە دووبارە نووسینەوەی ئەو زنجیرەیە، بە هیوای کەڵک گەیاندن بە کەلێنێکی ون و پشت گوێخراوی مێژووی نەتەوەکەمان، لەم بەشەدا کورتەیەک لە مێژوو ژیانی (کورد لە سوودان) یاخود (کوردەکانی سوودان) دەخەینە ڕوو، سوودان یەکێکە لە وڵاتانی کیشوەری ئەفریقا، ئەم کیشوەرە بە یەکێک لە سەرسووڕهێنەرترین جێگەکانی سەر گۆی زەوی دادەنرێت کە خاوەنی کولتوورێکی دەوڵەمەند و دەگمەنە لە هەموو بوارەکاندا.
ڕەنگە ئەم ناونیشانە بەلای زۆربەمانەوە جێی سەرنج بێت، سوودان لە کوێ و کورد لە کوێ؟ بەڵام ئەگەر بڕوانین کورد، یان بەهۆی نەهامەتی و دورخستنەوە لە نیشتمانەکەی دوور خراوەتەوە، یان بەهۆی دەسەڵاتییەوە لەو کاتانەی کە کورد باڵادەست بووە لە کوردستانی نیشتمانی بنەڕەتی دوورکەوتووەتەوە.

$ (مێژوو، ئامار و شوێنی دابەشبوونی جوگرافی کوردەکانی سوودان)$
کورد لەسوودان ڕەگ و ڕیشەی کۆنیان هەیە، هەندێکیان لە سەردەمی (سەڵاحەدینی ئەیوبی) لە میسڕەوە چوونەتە سوودان هەندێکی تریان لە سەردەمی عوسمانی، ئەوە بابەتێکی مێژووییە کە پێویستی بە لێکۆڵینەوەی ورد هەیە، بەڵام ئەوەی جێی دڵخۆشی و جێی شانازییە بۆ نەتەوەی کورد، ئەوەیە کورد لە هەر کوێیەکی ئەم جیهانەدا بێت هەمیشە شانازی بە کورد بوونی خۆیەوە دەکات، ئەم وتەیە بەتەواوی لە کوردەکانی سووداندا بەدی دەکرێت، تا ئێستا کوردەکانی سوودان هەر لەقەبی (ئالکورد یان ئەلکوردی) وەکوو پاشناوێک بەکار دەهێنن، هەر چەندە زمان و کولتوورەکەیان و ڕەنگی پێست و ڕوخساریان ون کردووە، بەڵام شانازی بە کورد بوونیان دەکەن و تەنانەت ئەم پاشناوەیان بۆ شوێنی نیشتەجێبوونیشان زیاد کردووە وەک (قرية الکردي–المنطقة الکردية –المدينة الکردية–الشارع الکردي)
مێژووی کۆچی کورد و نیشتەجێ بوونیان لە سووداندا بۆ چەند سەردەمێک دابەش دەبێت؛ سەردەمی دەوڵەتی ئەیوبیەکان ‌ و‌ بە دیاریکراوی بۆ نزیکەی (800) هەشت سەد ساڵ لەمەوبەر، کاتێک سوڵتان (سەڵاحەدینی ئەیوبی) دەوڵەتی فاتمییەکانی لە میسر لە ناوبردوو دەسەڵاتی ئەیوبییەکانی جێگیر کرد ئارامی و ئاشتی بۆ ناوچەکە گەڕاندەوە، لە هەمانکاتدا تووشی هەڕەشەیەکی دەرەکی بووەوە ئەویش هێرشی سوودانییەکان بوو بۆ سەر میسر کە سوودانییەکان لەو کاتەدا بە (نوبیەکان) ناسرابوون، کە دانیشتووانی ڕەسەنی سوودان بوون و هاوپەیمانی فاتمییەکان بوون، دەستیانکرد بە پشێوی نانەوە، بۆ نەهێشتنی ئەو هەڕەشەیه و پاککردنەوەی سوودان لە پاشماوەی فاتمییەکان‌ سوڵتان (سەڵاحەدین) سوپایەکی بە سەرکردایەتی (توران شا)ی برای ڕەوانەی سوودان کرد و هێرشی بۆ کردن کە توانیتی بیانشکێنێت و دەسەڵاتی تیادا جێگیر بکات. سوپاکەی (توران شا) زۆربەی زۆریان کورد بوون بەتایبەتیی فەرماندەکان کە هەموویان کورد بوون بۆ بەڕێوەبردنی وڵاتەکە ئەو کوردانە لەوێ مانەوه و جێگیر بوون، هەروەها کەسێکی بە ناوی (ئیبراهیم کوردی) وەک سەرۆکی سوودان جێگیرکرد، بەشێک لەو کوردانەی کە ئێستا لە سووداندان هەمان نەوه و کەسوکاری ئەو کوردانەن. هەروەها لە سەردەمی عوسمانییەکان و بەدیاریکراوی لە سەردەمی سوڵتان سەلیمی یەکەمدا قۆناغێکی دیکەی کۆچی کورد وەکوو چەکداری سوپای عوسمانی بۆ سوودان دەستی پێ کرد، کە هەندێک لە کوردەکان لەو کاتەدا سەرباز و ئەفسەربوون لە سوپای عوسمانیدا. هەروەها قۆناغێکی دیکەی کۆچی کورد بۆ سوودان دوای دامەزراندنی دەوڵەتی میسری نوێ لەلایەن (محەمەد عەلی پاشا)وە بوو، کە ویستی سنووری دەوڵەتەکەی فراوان بکات لە ساڵی 1820 لەشکرکێشی کردەسەر سوودان و لەناو سوپاکەیدا کورد هەبوون کە سوودانی داگیرکرد و لەوێ‌ مانەوە.
کوردەکانی سوودان کە لە ئێستادا ژمارەیان بە زیاتر لە (100,000) سەد هەزار کورد مەزەندە دەکرێت، بە سەرانسەری ئەو وڵاتەدا بڵاو بوونەتەوە و دابەش بوونه، ‌ بەڵام زیاتر لە (خەرتووم)ی پایتەخت و ویلایەتی (کوردوفان) و ناوچەی (قەزاریف) دەبینرێن. ناوچەی کوردفان و قەزاریف کە بە یەکێک لە ناوچە زۆر دەوڵەمەند و بە پیتەکانی سوودان دادەنرێت لە ڕووی کشتوکاڵی و بوونی کانزایەکی زۆر بە تایبەت کانەکانی زێڕ.
گێڕانەوەی جۆراوجۆر لەسەر ناوی (کوردفان) هەیە، دەڵێن کوردێک لە شاری وانی باکووری کوردستان هاتۆتە ناوچەکە و لێی نیشتەجێ بووە لەو کاتەوە بە کۆردۆڤان ناوبانگی دەرکردووە. گێڕانەوەیەکی تر دەڵێت بازرگانێکی زێڕ کە کورد بووە هاتۆتە ناوچەکە و کانێکی زێڕی دۆزیوەتەوە و کرێکاری زۆری دامەزراندووە، لە کاتی کارکردندا شەڕی لەگەڵ کرێکارەکان دەبێت، بازرگانەکە بەردەبێتەوە و دەمرێ، خەڵکەکە بە زمانی عەرەبی هاوار دەکەن کورد فانی، واتە کوردەکە مرد. ویلایەتی کوردوفان کە ئێستاش بەشێکی زۆری کوردەکان لەو ویلایەتە نیشتەجێن و لە ساڵانی هەشتاکاندا حاکمی ویلایەتەکەش کەسایەتییەک بوو بە ناوی (حسین الکوردی).

$بنەماڵە و عەشیرەت و کەسایەتییە کوردییەکانی سوودان$
ئەو کوردانەی لە سوودانن و هەموو بنەماڵە کوردەکان، کورد وەک نازناو بۆ بنەماڵەکانیان بەکاردەهێنن، هەروەها ناوی بەشێک لە دووکان و بازاڕەکانی ئەو ناوچانەی کە کوردی تێدایە کوردییە لەوانە (دڵشاد، کەشکوڵ، جیهان، شیرین، کافتریای کوردی، مەشتەلی کوردی، خواردنگەی کوردی) ئەگەر بە شەقامەکانی پایتەختی سووداندا گوزەر بکەیت بەدەیان و سەدان کۆگا و مارکێت سەرنجت ڕادەکێشێت کە لەپاڵ ناوی شوێنەکەدا پاشگری کورد وەک نازناو لەگەڵیدا نووسراوە. بەناوبانگترین عەشیرەت و بنەماڵە کوردییەکان بریتین لە (بنەماڵەی ئەیووبی گەورە–بنەماڵەی حسێن کوردی–بنەماڵەی عومەیری کوردی–ئالهاکاریین–بنەماڵەی ئالموشللی ئەلکوردی) لەنێو کوردەکانی سووداندا لە کۆن و نوێشدا کەسایەتی گەورە و ناودار بوونیان هەبووە و هەیە کە ڕۆڵیان لە گۆڕانکاری وڵاتدا بینیوە لەوانە لە کاتی داگیرکردنی سوودان لەلایەن بەریتانیا بزووتنەوەیەک بە ناوی (مەھدی) درووست بوو و بەتەواوی وڵات بڵاوبووەوە کە بەرھەڵستکاری بوونی بەریتانیا بوو، دوو سەرکردەی ھەبوو یەک لە ڕۆژھەڵات و یەک لە ڕۆژاوای وڵات. کە سەرکردەی ڕۆژھەڵاتی سوودان کوردێک بوو بە ناوی (عوسمان دیگنەی کوردی) کە هیچ سوودانییەک نییە نەیناسیبێ و ناوبانگی نەزانێت ئەو سەرکردەیە بوو کە شۆڕشی دژی داگیرکاری بەریتانییەکان لە سوودان بەرپا کرد و هەر لە پێناوی ئازادی سوودانیشدا گیانی بەخت کرد و شەهید بوو، کە تاکە سەرکردە بوو توانی شکست بە بەریتانییەکان بێنێ لە مێژووی سوودان، کە ھەتا ئێستاش پلان (خطة) سەربازییەکانی ئەو سەرکردە کوردە (عوسمان دیگنە) لە شەڕەکانی لە دژی بەریتانیا، لە دامەزراوە سەربازیەکانی سوودان دەخوێنرێ، کە لە کۆتایی وەک دیل کەوتە دەست بەریتانییەکان بە زیندانیی ھەتاھەتایی حوکم درا و دوای مانەوەی 17 ساڵ لە زیندان کۆچی دوایی کرد.
شایەنی باسە: لە کاتی دادگایی کردنی بەریتانییەکان لەبارەی نھێنی ئازایەتی لێیان پرسیوە، لە وەڵامدا وتویەتی (کە کوردم و ڕەسەنم دیابەکری)ە، بڕگەیەک لە کتێبی پۆلی سێی سەرەتایی سوودان ھەیە کە باس لەو سەرکردە کوردە دەکات و لە مەنهەجی خوێندندا دانراوە کە لە ساڵی (1926) وەفاتی کردووە. جیا لەوە چەندین کەسایەتی دیکەی کوردی لە سوپای سووداندا گەیشتوونەتە پلەی باڵا لە ڕێزی سوپا وەک (فەریق ڕوکن عەلی محەمەد ئیبراهیم کوردی) کە دووەم لێپرسراوی باڵای وەزارەتی بەرگریی سوودان بووە و کە لە دانیشتووانی ویلایەتی (کوردۆڤان) بوو ساڵی 2015 کۆچی دوایی کردووە، لەناو حزبە سیاسییەکان و دامودەزگاکانی سووداندا کورد کەم تا زۆر ڕۆڵی بینیوە. لەوانە (بابەکر دقنە) بەڕەچەڵەک کوردە وەزیری دەوڵەت بووە لە وەزارەتی دەرەوەی سوودان و سەرۆکی حزبی (یەکێتی نەتەوەیی) سوودان بووە، جگە لەوە (دکتۆر تارق ئیبراهیم حەسەن کوردی) باڵیۆزی نەتەوە یەکگرتووەکان بووە بۆ کاروباری ئاوارە و کۆچەران لە سووریا و ئێراق و چاوی بە مەرحومی سەرۆک #مام جەلال# کەوتووە و وێنەیان پێکەوە گرتووە.
لەداوی شۆڕشی سوودان و لادانی (عومەر بەشیر) کێشیەکی گەورە لەنێوان سوپا و هێزەکانی سوودان و شورشگێرەکان درووست بوو، کە کێ دەبێتە سەرۆکی حکومەتی کاتی، دواجار هەموویان لەسەر پیاوێکی تەکنۆکراتی ئەسمەر ڕێک کەوتن کە دکتۆرای لە ئابووری هەیە لە زانکۆی مانچستەر دەیان ساڵە لە بوارە لە ئەفریقا کاردەکات دواین پۆستی جێگری سەرۆکی لێژنەی کاروباری ئابووری نەتەوە یەکگرتووەکان بووە، لە ئەفریقا، ئەو پیاوە ناوی (عەبدوڵڵا حەمەدۆکە) لە کوردەفان لەدایکبووە، 65 ساڵە بەڕەچەڵەک سەربە خێزانێکی کوردی سوودانە و پاشناوەکەشی کوردی خۆشەویستی هەموو گەلی سوودانە دوای چەند ساڵ لە تاراوگە گەڕایەوە سوودان و لەناو ئاپۆڕای خەڵک پێشوازی لێ کرا و وتارێکی گرنگی پێشکەش کرد کە ئەوەندەی تر سوودانییەکانی بۆ پشیتوانی خۆی هاندا. جگە لەوەی دەیان شاعیر و مامۆستا و دکتۆر و مافناسیان هەیه، ‌ کە لە مێژووی سووداندا و بوونیاتی دەوڵەتی سووداندا ڕۆڵی بەرچاویان هەبووە، شاعیر و هونەردۆستانیش لەنێو کوردەکانی سووداندا دەبینرێت بە جۆرێک هەندێک شاعیری گەورەی سوودان کورد بوون و لە ویلایەتی کسلا ژیاون، لەوانە (عەبدوڵڵا حەسەن ئەلکوردی)یە، یەکێک لە کتێبە شیعرییەکانی 900 بەیتی شیعری بووە، لە شوێنێکدا نووسیویەتی شانازیی بە کوردبوونی خۆیەوە دەکات، لە شاعیرەکانی تری کوردی سوودان دەتوانین ئاماژە بە (عەبد سەید ئەلکوردی و عەبدولقادر محەمەد ئەلکوردی) بکەین.

$ژیان و گوزەرانی کوردەکانی سوودان$
جێی ئاماژەیە کوردەکانی سوودان زۆربەیان بەدەوڵەمەندی و بازرگانی بە ناوبانگن، زۆربەی کارە بازرگانییەکانی سوودان بە دەستی کوردەکانەوەیە، تەنانەت دەوترێت لەنێو کوردەکانی سووداندا تەنیا هەژارێکیش بوونی نییه، ‌ کە وڵاتی سوودان زۆربەی خەڵکەکەی لە ئاستی هێڵی هەژاریدا دەژین، زۆربەی بازرگانی عەتر و بوخوردی سوودان کە بۆ دەرەوەی وڵات دەنێردرێت بە دەستی کوردەکانەوەیە، هەروەها یەکەم کارگەی سابوون کە لەو وڵاتەدا بوونیاد نراوە تا ئێستاش کاردەکات و بەرهەمی هەیە ناوی (سابوونی فابریقەی کوردی)ە. کوردەکانی سوودان بازرگانی (عەتر و بغورد)یان کردووە لەنێوان سوودان و وڵاتانی عەرەبیدا، باسیش لەوە دەکرێت یەکەم کەرەستە پێشکەوتووەکانی کشتوکاڵ لەلایەن کوردەکانەوە هێنراوەتە سوودان، ئێستاش بەشێکیان لە هەردوو ویلایەتی (قازاریف و کەسلا) نیشتەجێن سەرقاڵی کشتوکاڵن ناوچەکەیان بە باشترین ناوچەی کشتوڵی لە جیهاندا دادەنرێت.

$ڕێکخراوە کوردییەکانی سوودان$
بەهۆی ئەوەی کوردەکانی سوودان پەیوەندییەکی پتەو نییە لەنێوانیاندا نەیانتوانیوە لە ڕێکخراوێکدا کۆببنەوە، بەڵام لە دوای لابردنی دەسەڵاتی (عومەر بەشیر) دوو ڕێکخراوی کوردی دامەزرا بە ناوەکانی:
1- ڕێکخراوی سەڵاحەدینی ئەیوبی خێرخوازی کوردی لە خەرتووم.
2- کۆمەڵەی عومەیری کوردی کە لە باکووری سوودانە و سەربە بنەماڵەی عومەیری کوردییە کە زیاتر کاری کۆمەک و هاوکاری دەکەن لە بۆنەکاندا.

$ناکۆکی سوودان و ئەسیوبیا$
زۆر جار لە میدیاکانەوە دەبیستین ناکۆکی نێوان سوودان و ئەسیوبیا گەیشتووەتە ڕادەی تەقینەوە و چەندان جار جەنگی خوێناوی ڕوویداوە لەنێوانیاندا، لەسەر ناوچەیەکی بە پیت و کشتووکاڵی گرنگ لەسەر سنووری هەردوو وڵات لە ویلایەتی (قەزاریف). لێرەدا دەکرێت بپرسین ناکۆکی سوودان و ئەسیوبیا چی پەیوەندییەکی بەم باسەی ئێمەوە هەیە؟ لە وەڵامدا دەڵێین: ئەو ناوچە بە پیت و کشتوکاڵی و پڕ کانی کانزاییە پێی دەوترێت (المنطقة الکردية) ناوچەی کوردی زۆربەی دانیشتووانەکەی کوردن و ناوچەکەش هەر بە ناوی کوردەوەیە لەسەر نەخشەی هەردوو وڵات. ئەمەش بەشێک لە مێژووی ونی نەتەوەکەمان کە بەشێکە لە مێژووی گەلێک کەس خۆی ناکات بە خاوەنی و خۆشی خاوەنداری لە خۆی ناکات تا ئێستا نە توانراوە دامەزراوەیەک درووست بکرێت بۆ کۆکردنەوەی کوردە پەراگەندەکان و نووسینەوەی مێژوویان و ڕەگ و ڕیشەیان، بۆیە زۆر پێویستە حکومەتی هەرێم و ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان ئاوڕێکی جددی لەو کوردانە بدەنەوە، هیوادارم لەم کورتە باسەدا زانیارییەکی پڕ سوودمان گەیاندبێت بە خوێنەرانی کورد زوبان.[1]

$سەرچاوەکان$
1- الکرد فی السوودان: منتدیات کوبانی
2- الکرد فی السوودان دراسە تأریخیە: جلال جوهر
3-جريدة سوودان اليوم عدد (264-2015)
4-البلسم في التاريخ ( عبدالله الکردي )
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 59 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 10-06-2024
فایلی پەیوەندیدار: 6
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
1. ژیاننامە قوتەیبە فازڵ
1. ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 10-06-2024
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 10-06-2024 (0 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: سوودان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 27-10-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 27-10-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 27-10-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 59 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت
کورتەباس
جۆن بۆڵتن: ئەگەر ترەمپ کوردەکان بەجێبهێڵێت، نێوبانگی لەکەدار دەکات
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
ژیاننامە
بارزان شێرزاد
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
ژیاننامە
پرژە ڕزگار
ژیاننامە
ژارۆ غەفور دەروێش ئەحمەد
پەرتووکخانە
کوردایەتی بیر و بزاڤە
ژیاننامە
سابیر بەکر محەمەد حەمەد
پەرتووکخانە
کەرکووک لەنێوان هەردوو ئاماری 1947-1957
پەرتووکخانە
ئاراسنامە، بەرگی 01
ژیاننامە
فەوزیە مستەفا ڕەشید
کورتەباس
سوپاسنامەی دامەزراوە و مۆزەخانەی نیکۆس کازانجاکیس بۆ ئومێد قەرەنی
ژیاننامە
عومەر حاجی ڕەشیدی خومچی
وێنە و پێناس
سەعیدخان حەبیبی بەسواری ئەسپ لە تیلەکۆ
پەرتووکخانە
پێگەی ئافرەت لە شیعری هاوچەرخدا
کورتەباس
هەسەدە: 16 شەڕڤانمان شەهید بوون
ژیاننامە
تافا بەکر محەمەد
وێنە و پێناس
سەعیدخان حەبیبی و دکتۆر مەزهەر سەعیدخان حەبیبی کوڕی، لە سەقز
وێنە و پێناس
خاتوونێکی شاری سەقز بە جلوبەرگی کوردییەوە، سەدەی بیستەم
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
ژیاننامە
پریڤە ڕزگار
کورتەباس
ئازارەکانی سیدنایا؛ چیرۆکی گەنجێکی کورد کە کەللەسەری شکاوە و یادگەی لەدەست داوە
ژیاننامە
زەکیە ئیبراهیم ڕەحمان ئیبراهیم
وێنە و پێناس
خانەوادەی حاجی محەمەد ئەمینی لە شاری سەقز، سەدەی بیستەم
ژیاننامە
فەلاح میسری
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
کورتەباس
ژەنەراڵی پاییز لە ژمارەیەکی تایبەتی رۆڤاردا
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک کەسی کورد لە مەرزی باشماخ ساڵی 1964
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
پەرتووکخانە
بەها بنچینەکان بۆ تەمەنی (4-5) ساڵ

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
ئاری بابان
29-12-2008
هاوڕێ باخەوان
ئاری بابان
ژیاننامە
شەرەفەدین ئاڵچی
22-02-2009
هاوڕێ باخەوان
شەرەفەدین ئاڵچی
شوێنەکان
هەرمۆتە
22-10-2018
ئاراس ئیلنجاغی
هەرمۆتە
پەرتووکخانە
ئاراسنامە، بەرگی 01
23-12-2024
ئاراس ئیلنجاغی
ئاراسنامە، بەرگی 01
وێنە و پێناس
شوێنەواری تیلەکۆ لە شاری سەقز، ڕۆژهەڵاتی کوردستان
25-12-2024
کشمیر کەریم
شوێنەواری تیلەکۆ لە شاری سەقز، ڕۆژهەڵاتی کوردستان
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
گفتوگۆیەک لەگەڵ چالاک ماملێ لە ساڵی 2002
26-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هەڵپەرکێی کۆما لە وڵاتی سوید ساڵی 2005
26-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
گروپی هەڵپەرکێی کوردی لە وڵاتی سوید ساڵی 2006
26-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
سروودی ئەی ڕەقیب لەلایەن 30 هونەرمەندەوە دەوترێتەوە ساڵی 2002
26-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
گۆرانی جەژنی ئەمساڵ بە دەنگی حەمە جەزا تیپی هونەری هەولێر ساڵی1978
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
کۆکراوەی کۆمەڵێک وێنە و یادگاریی هونەرمەند ڕەفیق چالاک
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
کاوە ژاژڵەیی لەگەڵ تیپی هونەری هەولێر ساڵی 1978
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
تیپی مۆسیقای سلێمانی، هونەرمەند عەدنان کەریم لە بەغدا، هۆڵی خولد ڕۆژی 01-10-1979
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
کۆمەڵێک وێنەی تێکۆشەر و پێشمەرگە و شاعیر و نووسەر و ئاوازدانەر خالید دلێر
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
چەند دیمەنێکی ژیانی ڕۆژانەی ئافرەتانی گوندنشین و کاروباری ڕۆژانەیان نیشان دەدات، لە باشووری کوردستان سەدەی بیستەمدا
26-12-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت
  531,844
وێنە
  113,284
پەرتووک PDF
  20,686
فایلی پەیوەندیدار
  109,179
ڤیدیۆ
  1,713
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
292,131
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,114
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,414
عربي - Arabic 
32,828
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,350
فارسی - Farsi 
11,710
English - English 
7,823
Türkçe - Turkish 
3,690
Deutsch - German 
1,809
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,149
ژیاننامە 
26,924
پەرتووکخانە 
26,179
کورتەباس 
19,249
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,078
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,155
شەهیدان 
11,937
کۆمەڵکوژی 
10,919
هۆنراوە 
10,500
بەڵگەنامەکان 
8,421
وێنە و پێناس 
7,566
ئامار و ڕاپرسی 
4,627
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,561
ڤیدیۆ 
1,582
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,465
پۆلێننەکراو 
989
فەرمانگەکان  
985
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
826
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
776
کارە هونەرییەکان 
769
شوێنەوار و کۆنینە 
639
گیانلەبەرانی کوردستان 
360
یارییە کوردەوارییەکان 
279
ئیدیۆم 
222
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
187
نەخشەکان 
185
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
84
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
518
PDF 
32,569
MP4 
2,852
IMG 
208,757
∑   تێکڕا 
244,696
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت
کورتەباس
جۆن بۆڵتن: ئەگەر ترەمپ کوردەکان بەجێبهێڵێت، نێوبانگی لەکەدار دەکات
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
ژیاننامە
بارزان شێرزاد
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
ژیاننامە
پرژە ڕزگار
ژیاننامە
ژارۆ غەفور دەروێش ئەحمەد
پەرتووکخانە
کوردایەتی بیر و بزاڤە
ژیاننامە
سابیر بەکر محەمەد حەمەد
پەرتووکخانە
کەرکووک لەنێوان هەردوو ئاماری 1947-1957
پەرتووکخانە
ئاراسنامە، بەرگی 01
ژیاننامە
فەوزیە مستەفا ڕەشید
کورتەباس
سوپاسنامەی دامەزراوە و مۆزەخانەی نیکۆس کازانجاکیس بۆ ئومێد قەرەنی
ژیاننامە
عومەر حاجی ڕەشیدی خومچی
وێنە و پێناس
سەعیدخان حەبیبی بەسواری ئەسپ لە تیلەکۆ
پەرتووکخانە
پێگەی ئافرەت لە شیعری هاوچەرخدا
کورتەباس
هەسەدە: 16 شەڕڤانمان شەهید بوون
ژیاننامە
تافا بەکر محەمەد
وێنە و پێناس
سەعیدخان حەبیبی و دکتۆر مەزهەر سەعیدخان حەبیبی کوڕی، لە سەقز
وێنە و پێناس
خاتوونێکی شاری سەقز بە جلوبەرگی کوردییەوە، سەدەی بیستەم
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
ژیاننامە
پریڤە ڕزگار
کورتەباس
ئازارەکانی سیدنایا؛ چیرۆکی گەنجێکی کورد کە کەللەسەری شکاوە و یادگەی لەدەست داوە
ژیاننامە
زەکیە ئیبراهیم ڕەحمان ئیبراهیم
وێنە و پێناس
خانەوادەی حاجی محەمەد ئەمینی لە شاری سەقز، سەدەی بیستەم
ژیاننامە
فەلاح میسری
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
کورتەباس
ژەنەراڵی پاییز لە ژمارەیەکی تایبەتی رۆڤاردا
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک کەسی کورد لە مەرزی باشماخ ساڵی 1964
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
پەرتووکخانە
بەها بنچینەکان بۆ تەمەنی (4-5) ساڵ

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 16.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.704 چرکە!