کەرکەر کە تۆپی ناڵەکانی لێ دەکەنەوە
وتراویشە: کەر تۆپییە و شایی سەیانە، لە کەری تۆپیو دەگەڕێت ناڵی بکێشێتەوه، ئاژەڵی کەر سمەکانی ناڵکراوە تاوەکوو پێیەکانی ڕێک بن و سمەکانی بریندار و خوار نەبن، کاتێک دەتۆپێت
سەگسەگ و سوار و جەردە و دز و تاڵانچی ناڵەکانی لێ دەکەنەوە تاوەکوو بیفرۆشنەوه، میراتێکی زۆریش بە کەری تۆپیوو دانراوە میراتگرەکان زوو خڕ دەبنەوە و هەر یەکە و بەشەکەی خۆی دەبات، بەڵام لە ئیدیۆمی کە کەر تۆپی واتە بێ گیان بوو و هیچ کەڵکی لێ وەرنەگیرا ئیتر ئەوەی پێوەی خراوە و لێی سەرفکراوە لێی وەردەگیرێتەوە بۆیە وتراوە: کەر کە تۆپی ناڵەکانی لێ دەکەنەوە. [1]