ناو: سامان
نازناو: ساڵحی
ساڵی لەدایکبوون: 1997
ڕێکەوتی کۆچی دوایی: #28-01-2019#
شوێنی کۆچی دوایی: #بانە#
$ژیاننامە$
سامان ساڵحی، کۆڵبەری تەمەن 22 ساڵ و خەڵکی شاری #سەقز#، لە ڕۆژی 28-01-2019 لە کاتی کۆڵبەری لە گوندی بڕوێشکانی سەربە بەشی نەنۆڕی شاری بانە، بەهۆی ئەوەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستەیەک لە کۆڵبەرانیان دایە بەر دەستڕێژ لە ئاکامدا سامان ساڵحی لە ترسی ئەو هێزانە لە ڕێگای سەرەکی لای داوە و ڕێی لێ ون دەبێت و بەهۆی سەرما و زوقمەوە گیانی لەدەست دا. [1]