لە درێژەی یارییەکانی خولی لاوانی تۆپی پێی یانەکانی ئێراق و لە جەولەی سێیەمی یارییەکانی خولەکە و لەسەر یاریگەی یانەی پێشمەرگە لە ناوچەی فەرماندەیی هەردوو تیمی تۆپی پێی لاوانی یانەکانی کەربەلا و شوڕتە ڕووبەڕووی یەک بوونەوە.
ئەمە و لەو یارییەدا و دوای یەکسان بوونی هەردوو تیم بە گۆڵێک دواجار لیژنەی هەڵسەنگاندن بۆ دیاری کردنی باشترین یاریزان (وەلید خالید) ی گۆڵپارێزی یانەی کەربەلای دیاری کرد کە توانی لەو یارییەدا ئاستێکی بەرزی هونەری پیشان بدات، هەروەک دوایی کۆتاهاتنی یارییەکە #وسام محەمەد بازگ# سەرپەرشتیاری گشتی تیمەکانی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگە خەڵاتی لیژنەی هەڵسەنگاندنی یەکێتی تۆپی پێی ئێراقی بەخشییە ئەو یاریزانە و سەرسامی خۆشی بە ئاستی پیشان دا کە توانی لەو یارییەدا بە ئاست خۆی پیشان بدات و وسام وتیشی من خۆشم گۆڵپارێز بووم و ژیانی یاریکردنم لە یانەی پێشمەرگە کۆتایی پێهێناوە و هەر لەو یانەیەش بەردەوامم لە خزمەت بە وەرزشی تۆپی پێ.[1]