ناو: لوقمان
نازناو: خەم کانی بی
ناوی باوک: عەبدوڵڵا
ڕێکەوتی لەدایکبوون: #01-07-1965#
ڕێکەوتی کۆچی دوایی: #08-06-2023#
شوێنی لەدایکبوون: #کانی بی#
شوێنی کۆچی دوایی: کانی بی
$ژیاننامە$
ناوی تەواوی (لوقمان عەبدوڵڵا حاجی حەسەن سەعید)ە، ساڵی 1965 لە گوندی کانی بی دەشتی کۆیە دێتە دونیاوە، دەرچووی پەیمانگای پێگەیاندنی مامۆستایانی #هەولێر#، ساڵی 1992 لە گوندی توتمێی خۆشناوەتی بووە بە مامۆستا و ساڵی 1995 دەگوازرێتەوە قوتابخانەی ئەلیاسەسووری دەشتی #کۆیە#، بۆ ماوەی (9) ساڵان کاری بەڕێوەبەری قوتابخانەی کردووە لە گوندەکانی توتمێ و ئەلیاسەسوور و کانی بی، بۆ دواجار لە تەمەنی (58) ساڵیدا کۆچی دوایی دەکات لەڕێکەوتی 08-06-2023دا و لە گۆڕستانی زێدەکەی خۆیدا بەخاک دەسپێردرێت.
خاوەنی دیوانێکی شیعرییە بەناوی #خەم#
[1]