بەشداریی لاوازی #سلێمانی# لە شەڕی ئیبراهیم پاشای مسیرییدا و ڕاستکردنەوەی مێژووی مردنی #سلێمان پاشای بابان#
ویلیەم فرانسیس ئەنیسۆرث لە لاپەرە 298ی بەرگی یەکەمی گەشتەکەیدا (Travels and researches in Asia Minor, Mesopotamia, Chaldea and Armenia. Vol.1) کە لە ساڵی 1842 لە لەندەن چاپی کردووە، لەدرێژەی باسی گێڕانەوەی هەوڵەکانی ئیمپراتۆری عوسمانی بۆ کۆکردنەوە و تەیارکردنی هێزی
سەربازی بەسەرۆکایەتی حافیز پاشا لە پێناوی وەستاندنی هێرش و پەلامارەکانی ئیبراهیم پاشای کوڕی محەمەد عەلی پاشای میسردا، کە بەهێزیکی زۆرەوە لە سەرەتای ساڵی 1839دا پەلاماری شامی دابوو، لەژێر ناونیشانی ئامادەکارییەکان لە پاشاڵیکەکانی دیکەدا'' پاش ئەوەی باسی هەوڵەکانی عیزەت پاشای ئەنکەرە و حاجی عەلی پاشای
قۆنییە دەکات بۆ کۆکردنەوە و تەیارکردنی هێزەکان و هەوڵەکان لەو پێناوە لە #ئامەد# و سیواس، نووسیویەتی: هەروەها پاشای بەغداش لەو پێناوەدا هەندێک هەنگاوی چڕی ناوە، هەرچەندە کە ئەم هەنگاوانە سەرکەوتنی بەدوادا نەهاتووە، ئەو
لە #کەرکووک# و #هەولێر# سەربازخانەی دامەزراندووە، سلێمان پاشای
سلێمانیش لە باشووری کوردستان، کە لەمێژە هێزیکی کەمی ڕێکخراوی هەیە، ئەو هێزانەی تێکەڵکران بۆ ئەوەی تیپێکی سەربازی لێ پێکبهێرنێت.
ئەمەش دەیسەلمێنێت کە سلیمان پاشای بابان هەتاوەکوو ساڵی 1839 لە ژیاندابووە بەپێچەوانەی ئەوەی کە تاکوو ئێستا مێژووی مردنەکەی بە ساڵی 1838 دانراوە. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=