لە دوای ئەو ئەنجامە بەرچاوانەی لە وەرزی 2023-2024 ی خولی بێچووە شێران و لاواندا یانەکانی ئێراق دا بەدەستیان هێنا و بە مەبەستی پیرۆزبایی شاندێکی (یانەی وەرزشی ڕۆژ) سەردانی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی#یان کرد.
ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە #06-08-2024# و لەنێو بارەگەی یانەی وەرزشی پێشمەرگە بەڕێز حاکم #مەحمود ئەحمەد موڕاد# جێگری سەرۆکی یانەی وەرزشی پێشمەرگە پێشوازی کرد لە بەڕێزان (شێخ محەمەد سەرۆکی یانەی وەرزشی ڕۆژ و فرسەت شاڵی ئەمینداری گشتی یانەکە) کە بە مەبەستی پیرۆزبایی سەردانی یانەی وەرزشی پێشمەرگەیان کردبوو.
ئەمه و لەو میواندارییەدا و سەرەتا سەرۆکی یانەی ڕۆژ وێڕایی پیرۆزبایی خۆی و یانەکەیان بۆ یانەی پێشمەرگەی هاوشاریان هیوایی خواست ئەو یانەیە هەمیشە لە لوتکەی سەرکەوتنەکان بدرەوشێنەوە و وتیشی ئەنجام و دەست کەوتەکانی یانەی پێشمەرگە مێژووی سەروەرییەکانی وەرزشی شارەکەمان دەوڵەمەند دەکات.
پاشان حاکم مەحمود جێگری سەرۆکی یانەی پێشمەرگە سوپاسی سەرۆک و ئەمینداری گشتی یانەی ڕۆژی کرد بۆ ئەو سەردانەیان و خۆش حاڵی خۆی پیشان دا کە یانەی ڕۆژ هەمیشە وەک ڕۆژ لە تەواوی چالاکییەکان دەدروشێنەوە و وتیشی وەک یانەکەمان هەمیشە دەرگامان کراوەیە بۆ ئێوەی خۆشەویستمان.
جێگری سەرۆکی یانەی پێشمەرگە باسێکی لەو ئەنجامانەی خولەکانی بێچووە شێران و لاوان یان کردوو وتی ئەو دەست کەوت و نازناوانە بە شەو نخونی و ماندوو بوونی دڵسۆزانمان و یاریزانان و دەستەی ڕاهێنەران بەدەست هاتووە و ئاماژەی بەوەشکرد کە بەردەوام دەبن و هەوڵەکانیان بۆ وەرزەکانی داهاتووش چڕتر دەکەنەوە.
دواجار لە کۆتایی ئەو میوانداریەدا شاندی یانەی ڕۆژ بروسکەی پیرۆزباییان پێشکەش بە حاکم مەحمود ئەحمەدی جێگری سەرۆکی یانەی پێشمەرگە کرد و ئەو میواندارییە دۆستانەیە بە کۆتاهات.[1]