وەستانی شەڕ و ئومێدی گەشەکردنی #سلێمانی#
ڕۆژنامەی (Temps Le) کە لە رۆژی #28-01-1927# لە پاریس بە زمانی فەرەنسیی بڵاوکراوەتەوە، لەژێر ناونیشانی:
لە عێراق کۆتایی یاخییبوونە کوردییەکە هاتووە: بەگوێرەی تەلەگرافێک کە لە #بەغدا#وە بۆ رۆژنامە ئینگلیزییەکان نێردراوە، شێخ مەحموودی سەرکردەی یاخیببونە کوردییەکە کە ماوەی سێ ساڵە هەڵمەتێکی دژی حکومەت رێبەریی کردووە، رێکەوتنێکی لەگەڵ حکومەت واژۆ کردووەو تێیدا پابەند بووە کە لەئایندەدا خۆی لە کارکردن لەدژی حکومەت بەدووربگرێت.
بەیاننامەیەکی فەرەمیی لەبارەی ئەم بابەتەوە دەڵێت کە ئێستاکە هەموو هۆکارێک هەیە بۆ هیوابوون بەوەی کە پارێزگاکەی سلێمانی کە لەماوەی ئەم سی ساڵەدا خۆڕاگربووە، بچێتە قۆناغێکی گەشەکردن
و بوژانەوە. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=