ناو: ئەمیر
نازناو: ئەمیر بابۆلی
شوێنی لەدایکبوون: گوندی لەجی شاری #مەهاباد#
$ژیاننامە$
هاووڵاتیی خەڵکی گوندی لەج سەربە شاری مەهاباد، بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی دەسبەسەر کرا و بۆ بەندیخانەی شارەکە ڕاگوێزراوە.
ئەم هاووڵاتییە کوردە لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی مەهابادەوە بە تۆمەتی ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران و پڕوپاگەندە دژی نیزام لە ڕێکەوتی #07-11-2024# بە شەش ساڵ بەندکران سزا درا و هەروەها لەلایەن لقی 101ی دادگای کەیفەری 2ی مەهابادەوە بە تۆمەتی گواستنەوە و ڕاگرتنی چەک بە یەک ساڵ بەندکران سزا دراوە. [1]