ناو: ڕەحیم
نازناو: ڕەحیم فەقیری
ناوی باوک: سەبری
ساڵی لەدایکبوون: 1990
ڕۆژی کۆچی دوایی: #16-11-2024#
شوێنی لەدایکبوون: گوندی سێوەدەرەی شاری #سەڵماس#
شوێنی کۆچی دوایی: شاری سەڵماس
$ژیاننامە$
ڕەحیم فەقیری تەمەن 34 ساڵ، کوڕی سەبری، خێزاندار و باوکی سێ منداڵ، خەڵکی گوندی سێوەدەری سەر بە ناوچەی شپیرانی سەڵماسە. بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە حکومی سێدارەی بەسەردا سەپێنراوە و لە ڕێکەوتی 16-11-2024 لە بەندیخانەی ناوەندیی بیرجەند لە سێدارە دراوە. [1]