کوتەکی ئاسیاو ئەگەڕەنێ
وتراویشە: کوتەکی ئاشی دێم ئەگێڕێ، ئاسیاو: ئاشە دەزگا و کارخانەی کوتانی گەنم و جۆ و دانەوێڵەیە کە بە ئاگر یان ئاو دەگەڕێت، کوتەک: تێڵا، کۆپار، چەرەگە، بەرچیغ یان دارێکی هەندێک ئەستووری سەر خڕە، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و ئەگەر دەسەڵاتێک بەزەبر بێت و بەهۆی چەک و ئاسنەوە ئەوەی بیەوێت بیکات و ئەنجامی بدات لە سنووری شاری #سنە# دەوترێت: کوتەکی ئاسیاو ئەگەڕەنێ. [1]