گوریسی درۆ قوتە
وتراویشە: پەتی درۆ کورته، گوریس لە موی بزن درووستکراوە، بۆ بەستانەوەی ئاژەڵ و بار و ڕایەڵ و...تاد بەکارهێنراوە.
قوتە: کورت و بچووکە، وتراوە: کارە قوتە، بزنە قوتە واتە: گوێ کورت، وەکوو گوزارشت لە زوو ئاشکرابوونی درۆ وتراوە: گوریسی درۆ قوتە.[1]