گوڵ لەسەرەلونکاندا دەڕوێ
وتراویشە: گوڵ لەسەر گوێلک هەڵدەکەوێ یان #گوڵ لەناوپەینا پەیا ئەبێت#، لە ناوچەی #موکریان# دا ئەو ئیدیۆمە بەکاردەهێنرێت، هاوشێوەی لە فاسقان وەلی دەبێت، سەرەلونک: سەرگیفۆک، زبڵدان، زبڵخانە، گوێلک و...تاد، هەندێک جار کوڕێک یان کیژێکی نەجیبزادە لە خانەوادەیەکی خراپدا هەڵدەکەوێت بۆ ئەمە دەڵێن: گوڵ لەسەرەلونکاندا دەڕوێ.[1]