گەڕانەوەی بلباسەکان و کەوتنەوەی شەڕ و ئاڵۆزیی
ڕۆژنامەی تصویر افکار لە ژمارە 6ی خۆیدا کە لە ڕۆژی
چوارشەممەی ڕێکەوتی #16-07-1862# دا، چاپ و
بڵاوکراوەتەوە، بە پێی نامەیەکی فەرمی تایبەت لە سلێمانییەوە لە بەرواری 29ی زیلقیعدە بەرامبەر #27-03-1862#، هەواڵی گەڕانەوەی هەندێک لە تایەفەکانی بلباسی: مەنگوڕ و مامش و سەرداران ڕاگەیاندووە بۆ سنووری پشدەری نێو لیوای سلێمانی، پاش ئەوەی بۆ ماوەی چوار ساڵ چوونەتە دەرەوەی سنووری لیوای سلێمانی و لە ناوچەی سەردەشتی سەر بە ئێران بوون. ئەوان لەلای پشدەر خەریکی لەوەڕاندنی ئاژەڵەکانیان بوون بێ دانی هیچ سەرانەیەک. هەر بۆیە مستەفا پاشای قایمقامی #سلێمانی# بۆ تیپێکی سەربازیی و سەد سوارەیەکی ڕەوانەی مەرگە کردووە و هەشت کەسی لە گەورە پیاوانی ئەو عەشیرەتانە گرتووە و لەزیندانی هاویشتوون، هەروەها بڕی سێ چوار هەزار سەرمەڕی ئەوانی هێنابوو گوایە بردوویانە و بۆ خاوەنەکانی گێراونەتەوە.
تایفەکانی بلباس کە پێشتر لەگەڵ عەشیرەتی نورەدین ناکۆکیی و دوژمنایەتیی کۆنیان لەنێواندا بووە، ئەم پەلامارەی مستەفا پاشایان بە پیلانی بەڕێوەبەری قەزای پشدەر و عوسمان ئاغای سەرۆکی خێلی نورەدین زانیوە، هەر بۆیە بلباسەکانی ئێران ، لەگەڵ پیاوەکانی حەمزە ئاغای #سەردەشت# کۆبوونەتوەو بەرەو سنووری قەزای #کۆیە# نێو سنووری #کەرکووک# هاتوون و لە 8ی مانگی شەوالدا لە قەڵای دەربەند
و بەهێزێکی سی و چوار هەزار کەسیی لە پیادەو تفەنگچیی، پەلاماری قەزای #پشدەر#یان داوە و هەواڵەکان باسی ئەوە دەکەن کە زیانییان
گەیاندووە. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=