ناونیشانی بابەت: بە وێنە.. نۆژەنکردنەوەی قەڵای هەولیر بەردەوامە
ئامادەکردنی: #سەوسەن سنەیی#
لەسەر بودجەی پارێزگای #هەولێر# بڕی دوو سەد ملیۆن دیناری عێراقی، بۆ دابینکردنی پێداویستی و نۆژەنکردنەوەی قەڵای مێژوویی هەولێر تەرخانکراوە، کە یەکێکە لە شوێنە مێژووییەکانی لیستی کەلەپووری جیهانی.
دوای ژێرخاککردنی کارەبای قەڵات لە پێناو جوانتر نیشاندانی سیماکەی، ئێستا دەستکراوە بە نۆژەنکردنەوەی شەقامی سەرەکی نێو قەڵات و بڕیارە لە ماوەیەکی نزیکدا، لەسەر قەڵاتی هەولێر چەندین چێشتخانە و چایخانەی کولتووری بکرێنەوە.
بە پێی ماستەرپلانی #قەڵای هەولێر# مۆتێل و چێشتخانە و کافتریای تێدا دەبێت، کە سوود لە خانووەکانی وەردەگیرێت و ئێستاش هەندێک خانوو بۆ ئەم مەبەستە دابەش کراون. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=