ناو: نێرگز
نازناو: هەرمێ
ناوی باوک: عەزیز بابا
ساڵی لەدایکبوون: 1955
شوێنی لەدایکبوون: #چەمچەماڵ#
$ژیاننامە$
نێرگز عەزیز بابا ناسراو بە هەرمێ، لە ساڵی 1955 لە یەکێک لە گوندەکانی سنووری تەکییەی جەباری لە چەمچەماڵ لەدایکبووە.
نێرگز عەزیز بابا یەکێکە لە دەربازبووەکانی ئەنفالی #گەرمیان#، چیرۆک و تراژیدیای زۆری ئەنفالی لایە، لە ساڵی 2020 ڕۆژنامەنووس و نووسەر #عارف قوربانی# پەرتووکێک لەسەر ژیانی بە ناوی (#نێرگز لە دۆزەخی ئەنفالدا#) چاپ و بڵاوکردەوە. [1]