لە دوو کلکی بزنێ گەورە بووه
وتراویشە: #لە دوو کلکی کەرێ گەورە بووە#، لە کۆندا وا باو بوو ئەوەی شوانە وێڵەی لە هەرد و کێوان بەدوای ڕانەبزن و مێگەلەوە بووایە، تێکەڵی کۆڕوکۆبوونەوە و ناو خەڵک نەدەبوو بەو جۆرە کوێرەوار و نەخوێندەوار و کەودەن و نەفام دەردەچوو، بۆ ئەو جۆرە کەسانە لە سنووری #هەولێر#ێ وتراوە: لە دوو کلکی بزنێ گەورە بووه.[1]