لە سەی دەرۆزە دەکات
لە سنووری #هەولێر#ێ بە سەگ دەوترێت: سە، سەگ ئاژەڵێکی ماڵییە و چاوی لە دەستی خاوەنەکەیەتی گێچکە نانێکی بۆ هەڵبدات و بیخوات، هەمیشە کلکی با دەدات و دەنوزێتەوە، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بە کەسێکی سەر سواڵکەر کە داوی هەموو شتێک بکات دەوترێت: لە سەی دەرۆزە دەکات.[1]