لە سیروان مەلە دەکات لە پێباز خەلە دەکا
سیروان، ڕووبارێکی کوردستانە ئاوەکەی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە دێت لە هەورامانی ئەو دیوو لە گوندی #کۆسەی هەجیج# بەنداوێکی لەسەر درووستکراوە، ئاوی ئەشکەوتی قوڕی قەڵا لە سنووری شارەدێی #ڕوانسەر# دێتەوە ناو ئەو ڕووبارە و لە دەربەندیخان لەنێوان چیای خۆشک و بەرانان بەنداوێکی تری لەسەر بوونیاتنراوە، پێباز، شارەدێ و دەشتێکە لەبەری ڕاستی ڕووباری سیروان کەوتووەتە نێوان #دەربەندیخان# و #کەلار#ە، #باوەنوور# ناوەندی شارەدێیەکەیە، ئاوی سیروان بۆ مەلەوانی دەبێت و دەشتی پێبازیش بۆ دانەوێڵە و خەلە چاندن دەبێت، ئەوە کراوە بە گۆتەیەکی ئیدیۆمی وتراوە: لە سیروان مەلە دەکات لە پێباز خەلە دەکا.[1]