=KTML_Bold=بۆ گلەیی لە سەرۆک بارزانی دەکرێ؟=KTML_End=
#ئاسۆ حاجی#
زۆر جار ئەو گلەییانە ئاراستەی سەرۆک بارزانی دەکرێن، کە گوایە پێویستە تەنها وەک سەرۆکی #پارتی دیموکراتی کوردستان#، هەڵوێست وەرنەگرێ و لێدوان نەدات، زۆربەی ئەو گلەییانە لە کەسانێکی غەیرە پارتی دەبیسترێن و رۆژ بە رۆژ لە زیاد بوون دان.
دوای راگەیەندراوەکەی سەرۆک بارزانی دەربارەی دۆخی نوێی ئەفغانستان و دڵنیاکردنەوەی خەڵکی کوردستان لەوەی هەرێمی کوردستان هەمان چارەنووس چاوەڕوانی ناکات، لە کاردانەوە جیاوازەکاندا دیسان ژمارەیەک هەمان گلەییان لە سەرۆک بارزانی کردەوە، کە پێویستە بە ناوی هەمووان قسە بکات و تەنها وەک سەرۆکی پارتی نەبێت.
ئەو گلەییانە لە کەسانێک و هەندێک لایەن دەکرێن کە رکابەر و نەیاری پارتی دیموکراتی کوردستانن، بۆیە هەندێک لە کادیرانی پارتی بە قسەکانیان ناڕەحەت بووینە و بە توڕەیی وەڵامیان دەدەنەوە، دڵنیام ئەو پەرچەکردارە خێرایە و ئەو توڕەییە لێناگەڕێ وێنەکە بە تەواوی ببینن و بە دروستی لە پەیامی پشت گلەییەکان بگەن.
کاتێک پەڕلەمانتارێکی یەکگرتوو، ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی یان گۆڕان، سەرکردەیەکی کۆمەڵی ئیسلامی و کەسانی دیکەی ناو حزبەکان داوا لە سەرۆک بارزانی دەکەن، بە ناوی ئەوانیشەوە هەڵوێست وەربگرێ و لێدوان و راگەیەندراوەکانی شانازییە مێژووییەکانی حزبەکانی ئەوانیشی تێدا بێت، کاتێک جووڵانەوەی نەوەی نوێ یان هەر لایەنێکی دیکەی سیاسی هەمان داوا دەکەن، تەنها راستەقینەیەک لە پشت ئەو گلەیی و داواکاریانەوە هەیە، کە سەرۆک بارزانی وەک هەبوون و کەسایەتی گەورەترە لەوەی لە چوارچێوەی حزبێک پێناسە بکرێ، بە تایبەتی لەو قۆناغەدا کە کوردستان پێویستی بە کەسایەتیەکی کاریزماتیک و کاریگەر هەیە، کەلێنی رابەر و سەرکردە کۆچکردووەکانمان پڕبکاتەوە و لاباری کەوتوومان راست بکاتەوە، وەک مەرجەع و چەتری کۆکەرەوەی هەمووان رابەرایەتی بزاڤی رزگاریخوازی گەلی کوردستان بکات تا بە ئامانجە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانی دەگات.
ئەوەی ئەو جوامێرانە لە رێگای گلەییەکانیەوە داوای دەکەن، بۆ پارتییەکان دەبێ جێگای دڵخۆشی بێت نەک دڵڕەنجان، چونکە ئەوەی پارتییەکان لە کەسایەتی سەرۆک بارزانییان دەبینی، ئەوە بەشێوەیەکی خۆڕسک و لە سەر ئاست و رووبەرێکی فراوانتری نەتەوەیی و نیشتمانی دەڕسکێ و دەبێتە راستەقینەیەک، کە سەرۆک بارزانی لێڤەگەڕ (مەرجەع)ی کوردستانیانە و ئەو پێگە و وەسفە خەڵک پێی دەبەخشێ نەک بەخۆی داوای کردبێ و داوای بکات، چونکە هەڵویستی بارزانی لەو بارەیەوە روون و ئاشکرایە، لە کاتی وازهێنانی لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، بارزانی بەو شێوەیە پێناسەی خۆی کرد: من پێشمەرگە بووم و هەر بە پێشمەرگایەتیش دەمێنمەوە، هیچ ناو و نازناوێکی دیکەی لە خۆ نەنا و بەهیچ وشە و دەستەواژەیەکی دیکەش وەسفی خۆی نەکرد. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=