=KTML_Bold=ماکرۆن چۆن وەسفی بارزانی کرد؟=KTML_End=
#ئاسۆ حاجی#
ماکرۆن کە لە موسڵ بوو بە رۆژنامەوانانی گوت دەگەڕێمەوە #هەولێر# بۆ دیداری بارزانی گەورە و باوک، ئەو دوو دەستەواژەیە لە کۆبوونەوەی سەرۆک ماکرۆن و سەرۆک بارزانی ئامادەییان هەبوو، کاتێک ماکرۆن وەک گەورە و باوکی روحی گەلی کوردستان لەگەڵ سەرۆک #مەسعود بارزانی# دەدوا و هەر لەو پێگەیەوە سێ بەڵێنی بە سەرۆک بارزانی دا:
- درێژەدان بەو پەیوەندیە مێژوویە و توند و تۆڵەی نێوان گەلی کوردستان و گەلی فەرەنسا.
- هەروەها بەڵێنی ئەوەی پێدا کە بە هەموو توانایەوە پاڵپشت بێت بۆ پاراستن و بەهێزبوونی زیاتر قەوارەی دەستوری هەرێمی کوردستان بێت.
- هەرگیز چاکە و قارەمانەتیەکانی پێشمەرگەیان لەبیر نەچێ.
سەرۆکی کۆماری فەرەنسا، بە سەرۆک بازانی راگەیاند کە پێشمەرگە لە شەڕی دژی تیرۆردا لە ژێر رابەرایەتی ئێوە وانەیەکی مەزنی پڕ لە بەهای مرۆڤایەتی و گیانی فیدایی پێشکەش کرد کاتێک لە جیاتی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی شەڕی گەورەترین و ترسناکترین رێکخراوی تیرۆرستیان کرد و لێرە لەسەر خاکی کوردستان، ئێوە و پێشمەرگەکانت ئەفسانەی #داعش#تان شکاند، بۆیە دڵخۆشم کە دەتوانم رووبەڕوو سوپاست بکەم و لە رێگای ئێوەشەوو سوپاسی پێشمەرگە قارەمانەکان و تێکڕای گەلی کوردستان بکەم.
دوای دیدار لەگەڵ منداڵەکانی شەهید هوجام سورچی و وەستان لەگەڵ ژنانی پێشمەرگە و دواندن و وێنە لەگەڵ گرتنیان، ماکرۆن رووی لە سەرۆک بارزانی کردەوە و پێی گووت:”جەنابی سەرۆک ئەوانە لە دڵەوە خۆشحاڵن بە بینینت و لە دڵەوە تۆیان خۆشدەوێ، بەڕاستی تۆ باوکی هەموویانی”. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=