ناونیشانی بابەت: ئایا لە تەمەنی چەند ساڵی کچان یەکەم جار سووڕی مانگانەیان دەست پێدەکات؟
ناوی نووسەر: د. #کەژان کاوە تەها#
یەکەمین سووڕی مانگانە لەنێوان تەمەنی 12 بۆ 16 ساڵیدا دەبێت بەڵام بەشێوەیەکی گشتی لە تەمەنی 12 ساڵ و نیو یەکەم سووڕی مانگانە دەست پێ دەکات بەڵام ئەمە دەکرێت زووتر بێت یان درەنگتر و لە کچێکەوە بۆ یەکێکی تر جیاوازە.
بەگشتی سووڕی مانگانە دوای 2 ساڵ لە گەشەکردن و گەورەبوونی سنگ دەست پێ دەکات واتە ئەگەر ئەم قۆناغەش زووتر ڕووبدات سووڕی مانگانەکەش زووتر دەبێت بەهەمان شێوەش ئەگەر درەنگتر ڕووبدات. [1]