ماڵ بە ماڵ خۆی نەچێ حەرامه
ماڵ بە ماڵ، ئەوە مەبەستی کەلوپەل و سامان و پارەوپوول نییە، بەڵکوو مەبەستی ئەوە کیژ بە دایک و کوڕ بە باوکی خۆی نەچێت، هەندێک جار منداڵ لە کۆڕ و کۆبوونەوەکاندا هەڵسوکەوتێک دەکات یان قسەیەک یان جووڵەیەک دەکات ڕێک هاوشێوەی باوک یان دایکی خۆیەتی، بۆ گوزارشت لەو حاڵەتە لە سنووری #هەولێر#ێ کوردەواری وتویەتی: ماڵ بە ماڵ خۆی نەچێ حەرامه.[1]