ماڵی مردوو دەکا بەخێری باوکی
هەندێک کەس تا باوکی لە ژیاندایە هیچ چاکە و پیاوەتی و خێرێک ناکات، ماڵی دونیای خۆش دەوێت یاخود دەستی لێ نابێتەوە بیبەخشێت، بەڵام کە خۆی مرد و دونیای بەجێهێشت نەوە و کوڕە و میراتگرەکانی هەندێکی لێ دەبەخشن بەناوی خێری باوکی کۆچکردوویان بۆ ئەو جۆرە کەسەی کە لە ژیاندایە و هیچی پێ نابەخشرێت و دواتر کوڕەکانی هەندێکی لێ دەبەخشن وتراوە: ماڵی مردوو دەکا بەخێری باوکی.[1]