ماڵی مێروو بە دڵۆپێک ئاو تۆفانییه
کوردەواریش وتویەتی: دیاری شوانەوێڵە ئاڵەکۆکە یان دیاری مێروولە لاقە کوللەیە، بۆ بچووکی پشیلەش لەگەڵ بەور و پڵینگ و شێردا وتراوە: تاوی پشیلەی هەتا بەر دەرگای کادینێیە، کون و شاری مێروولەش بچووکە ئەگەر دڵۆپە ئاوێکە بچێتە ناوییەوە وا هەست دەکرێت سێڵاو و لافاو و تۆفان و زریانەکەی سەردەمی حەزرەتی نوحە، بۆ بچووکی شتێک و گوزارشت لێکردنی وتراوە: ماڵی مێروو بە دڵۆپێک ئاو تۆفانییه.[1]