مام سار لۆ خۆی نوێژەکا منەتی لەسەرخوای دەکا
هەندێک کەس کە کارێک بۆ خۆیان ئەنجام دەدەن کەچی منەتی لەسەر خەڵکی دەکات و وەکوو ئەوە وایە کە بۆ ئەوانی دەکات، هاوشێوەی ئەو مام سارەی کە نوێژکردن لە ئایینەکەیدا بەسەریدا فەڕز کراوە کەچی لە جێبەجێکردنییدا نازێ بەسەر خواییدا دەکات بۆ هاوشێوەی ئەو جۆرە کەسانەی کە کاری خۆیان دەکەن و بەمنەت بە خەڵکی دەفرۆشنەوە لە سنووری #هەولێر#ێ وتراوە: مام سار لۆ خۆی نوێژەکا منەتی لەسەرخوای دەکا.[1]