مانگا بێ بەسەرپەڕ گێرەی دەشێوێنێ
مانگا و بزن دوو ئاژەڵن بۆ گێرەکردن نابن وەکوو گا و ئەسپ و ئێستر و گوێدرێژ توانای گێرەکردنیان نییە، سەرپەڕ لە گێرەدا وەکوو سەرچۆپی شایی و هەڵپەڕکێ وایە، ئەو کەسەی سەرچۆپی نەزانێت شاییەکە دەشێوێنێ و تێک دەدات، هەر کەسێک لە شوێنی خۆیدا نەبێت و کارێکی سەرووی خۆی بکات ناتوانێت بەسەرکەوتوویی ئەنجامی بدات بۆ ئەو حاڵەتە لە سنووری #هەولێر#ێ وتراوە: مانگا بێ بەسەرپەڕ گێرەی دەشێوێنێ.[1]