مەڕ بە گەرما بە بەران دێ حوشتریش بە سەرما بە فار دێ
مەڕ خورییەکەی زۆر گەرمی دەکاتەوە و هاوینان لەبەر گەرما کۆڕ دەبەستێت و هانکەی دێت، لە ناوچە ساردەکاندا هەڵدەکات و حەز بە گەرما ناکات، کەچی لە چلەی هاوینێ و پەرێز کەوتنا بەران دەخوات، حوشتریش لە ناوچە گەرمەکاندا هەڵدەکات و بە کەشتی بیابان بەناوبانگە و بەرگەی پلەی گەرمی بەرز و بێ ئاویی دەگرێت، کەچی لە وەرزی سەرمادا بەفار دێت، ئەوە وەکوو جیاوازی دوو حاڵەت بەکارهێنراوە کە پێچەوانەی خهولیا و ئارەزووی خۆیان بێت، وتراوە: مەڕ بە گەرما بە بەران دێ حوشتریش بە سەرما بە فار دێ.[1]