مەن پڕ بوو شەرمی لە کەس نییه
مەن: کەرەستە و ئامێرێکە، دەفری پێوانەیە و سەنگێکی کێشانەیە بە گوێرەی ناوچەکان، کێشەکەی جیاوازە مەنی تەورێزی و مەنی گەورە و نیومەن و ....تاد، لە (750گرامەوە تاوەکوو 3.5کیلۆگرامی) دەبێت، کاتێک مەن پڕ بێت لەسەری دەڕژێت و شەرم لەکەس ناکات وەکوو ئیدیۆم بەکاردەهێنرێت بۆ شتێک کە بەپێوان بێت و جیاوازی لەنێوان دوو کەس نەکات دەوترێت: مەن پڕ بوو شەرمی لە کەس نییه.[1]