دوای ئەنجامدانی چەندین کەمپی ئامادەکاری، دواجار هەڵبژاردەی موایتای ئێراق بۆ ئاستی لاوان و بێچووە شێران لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی #بەغدا#وە گەشتی شاری بانکۆنکی وڵاتی تایلاندی کرد.
ئەمە و هەڵبژاردەکە بە 24 یاریزان لە هەردوو ئاست بەشداری دەکات و ڕاهێنەر و سەرکردەی هەڵبژاردەکەش #بەرهەم محەمەد#ی ڕاهێنەری تیمی موایتایی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی#یە.
سەبارەت بە بەشداریان و ئامادەکاری هەڵبژاردەکەیان بۆ ئەو پاڵەوانێتییە جیهانییە بەرهەم بە پێشمەرگە سپۆرتی ڕاگەیاند کە سوپاس بۆ خوای گەورە لەنێو دەیان ڕاهێنەر توانیویەتی بە یەکێک لە ڕاهێنەرە سەرەکییەکانی هەڵبژاردەی ئێراق دیاری بکرێت بۆ پاڵەوانێتییەک کە لەسەر ئاستی جیهان ڕکابەری بەهێز بەخۆوە دەبینێت.
ڕاهێنەرەکەی پێشمەرگە، وتیشی دوایی ئەنجام دانی چەندین کەمپی ئامادەکاری بۆ یاریزانانمان گەشتمان بۆ شاری بانکۆنک لە وڵاتی تایلاند کرد و بڕیاریشە یارییەکانمان لە ڕێکەوتی #12-09-2024# تا #19-09-2024# بخایەنێت.
دواجار ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد کە بۆ ئەنجام و دەستکەوت و میدالیا ئامادەکاریان کردووە و دەیانەوێت بە نوێنەرایەتی ئێراق خەرمانێک بۆ خۆیان و یانەکەیان کۆبکەنەوە کە ئەویش ئەنجام و میدالیا پێشەنگەکانە. [1]