لە شاری بۆدابێستی وڵاتی هەنگاریا پاڵەوانێتی شەتڕەنجی وڵاتانی جیهان بەڕێوە دەچێت.
دوای بەشداریان لە کەمپی ئامادەکاری و بە مەبەستی بەشداریان لە پاڵەوانێتی شەتڕەنجی جیهان، هەڵبژاردەی ئێراق کە پێکهاتەیەکی بەهێزی لە خۆگرتووە گەیشتنە شاری بۆدابێست لە وڵاتی هەنگاریا.
سەبارەت بە بەشداری هەڵبژاردەی ئێراق لەو پاڵەوانێتییەدا #ئەسعەد ئیسماعیل# ئەندام لە یەکێتی ناوەندی شەتڕەنجی ئێراق و ڕاوێژکاری وەرزشی سەرۆکی یەکێتییەکە تایبەت بە پێشمەرگە سپۆرت وتی، یارییەکان ئەمڕۆ پێنجشەممە #12-09-2024# دەست پێدەکات بەڵام بەهۆی دواکەوتنی ڕێگەپێدان (ڤیزا)ی یاریزانان و شاندەکەی ئێراق هەر ئەمڕۆ هەڵبژاردەکەمان گەیشتنە شاری بۆدابێست، ئەسعەد ئاماژەی بەوەشدا کە لەنێو پێکهاتەی هەڵبژاردەی ئێراق سێ یاریزانی کوردی شارەکانی #سلێمانی# و #هەولێر# پێکهاتەی سەرەکی هەڵبژاردەکە بەهێز دەکەن کە بریتین لە (زۆزگ سەڵاح و ئاکار عەلی لە #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# و حسێن عەلی لە شاری هەولێر).
جێگەی باسە بڕیارە ڕکابەرییەکانی پاڵەوانێتی شەتڕەنجی وڵاتانی جیهان تا ڕێکەوتی #23-09-2024# بەردەوام بێت. [1]