لە ناوچەی تەلڕفعەتی هەرێمی شەهبا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری حەلەب، سێ شەڕڤانی یەپەگە و یەپەژە لەلایەن چەکدارانی سوپای نیشتمانیی سووریای سەربە ئۆپۆزیسیۆنی ئەو وڵاتە بە دیل گیران.
هێرشی چەکدارانی سوپای نیشتمانیی سووریای سەربە ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بۆ سەر هەرێمی شەهبا و ناوچەی تەلڕفعەت لە باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری حەلەب کە لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سووریای دیموکرات-هەسەدە دایە، بەردەوامە.
بەپێی ئەو زانیاری و دیمەنانەی لەلایەن چەکدارانی سوپای نیشتمانی سووریاوە بڵاوکراونەتەوە، دوو شەڕڤانی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) و شەڕڤانێکی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لەلایەن هێزەکانیانەوە لە ناوچەی تەلڕفعەتەوە بە دیل گیراون.
بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی بڵاوکراونەتەوە، چەکدارەکان سووکایەتی بە شەڕڤانان دەکەن و بە تووندی مامەڵەیان لەگەڵ دەکەن.
تاوەکوو ئێستا یەپەگە و یەپەژە لەبارەی بە دیلگیرانی شەڕڤانەکانیان هیچ ڕاگەیێندراوێکیان بڵاونەکردووەتەوە.[1]