ئەیوب سۆباشی بە زیندان سزا درا
وەرگێڕانی: #ئاکۆ مارانی#
ئەیوب سوباشی، سەرۆکی پێشووی (کۆمەڵەی لێکۆڵینەوە کوردییەکان Komeleya lêkolînên kurdî) لە ئیستانبول، به تۆمەتی «ئەندامەتی لەنێو گرووپی تیرۆریستی» به شەش ساڵ و سێ مانگ زیندان سزا درا؛ پەیوەندی تەلەفۆنی پەیوەست بە فێرکردنی زمانی کوردی، چالاکییەکانی کۆمەڵەکە و بەشداریکردن لەنێو ناڕەزایەتییەکان، ئەوانە وەک بەڵگەی ئەو دادگەییکردن و سزادانە هەژمار کرابوون.
بەگوێرەی ڕاگەیاندنی کوردپرێس، ئەیوب سوباشی، سەرۆکی پێشینی کۆمەڵەی لێکۆڵینەوە کوردییەکان (Komeleya Lêkolînên Kurdî) لە ئیستانبول، به تۆمەتی «پاگەندە کردن بۆ گرووپی تیرۆریستی» و «ئەندامەتی لەنێو گرووپی تێرۆریستی» به 6 ساڵ و 3 مانگ زیندان سزا درا. ئەو سزایە لە ڕێکەوتی 18ی ئۆکتۆبەری 2024 لەنێو دانیشنی دادگەی تاوانی شماره 24ی ئیستانبوول دەرچوە و لەم دواییانە وردەکارییەکانی بڵاوکرانەوە.
دادگە لەنێو ڕایەکەی خۆی، بەشداریکردنی (سوباشی) لەنێو کۆمەڵەکان، چالاکییەکانی کۆمەڵەکە، قسەکردنە تەلەفۆنییەکان لەتەک کەسانێک که خوازیاری فێربوونی زمانی کوردی بوون و هە وەها پۆستە بڵاوکراوەکان لەلایەن ئەو لەنێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وەک بەڵگەی سزادان ئاماژەدراون.
چالاکییە ناڕەزایەتیی و ڕاگەیاندنییەکان وەک بەڵگەی تاوان لەڕیزی ئەو شتانەن کە لەنێو ئەو پەروەندە وەک «تاوان» هاتوون، بوونی ناوی (سوباشی) بوە لەنێو بەیاننامەیەک به بۆنەی ساڵیادی دەستگیرکردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان و بەشداریکردن لەنێو ڕێپێوان «دژی بەکاربردنی چەکی کیمیایی». لەنێو ئەو ڕێپێوانە، درووشمی وەک «چەکی کیمیایی، تاوانە دژی مرۆڤایەتی» دراوە، که بە بۆچوونی دادگە وەک بەڵگە بەکاربراون.
هەر وەها، بڵاوبوونەوەی دوو هەواڵ لەنێو ئەکاونتی ئەو لەنێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، لەو شتانەی دیکەن کە ئاماژەدراون. یەکێک لەو هەواڵانە پەیوەست بە کۆتاییهاتنی مانگرتن لە خواردن لە مانگی سێپتەمبەری 2021 و هەواڵەکەی دیکەی لەبارەی مەراسیمی بەخاکسپاردنی (غەریبه گزر) بوە، ژنێکی زیندانی که بە شێوەیەکی گوماناوی لەنێو زیندان گیانی لەدەستدابوو. بەکاربردنی واژەی «شەهید» بوە لەنێو ئەو پۆستانە، کە لەلایەن دادگە وەک «پاگەندە بۆ گرووپی تیرۆریستی» نیشاندراوە.
[1]
[2]